"نازم دەباغ"نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله وتووێژلهگهڵ ڕۆژنامهی ئێران وتی: له شهڕەیی کوردهکانلهگهڵ داعش له سووریا، کوردهکان بۆ یهکهمجار دهنگی ناڕهزایی و بهرگریی خۆیانیان به گوێی ههموو جیهان گهیاند و له ئاکامدا بوونه هێمای بهرگری و ئازایهتی له سوریادا.
نیکنام ئهڕشهدنیا - کوردهکان دوای ساڵی ٢٠١٢ و چوونهدهروهی هێزهکانی ئهسهد له ناوچهکه، دهستبهجێ به دانانی هێزی سهربازی، کۆنترۆڵی ناوچهکانی خۆیان گرته دهست و به پێی راپۆرتهکان له ئێستادا نزیکهی سهدا پازدهی خاکی سوریایان لهژێر دهستدایه. ئهم گروپه ئێستا له ئاستی ناوخۆییدا به پاراستنی یهکگرتویی خۆیان لهگهڵ حکومهتی ئهسهد، سهرکهوتنێكی باشیان بهدهست هێناوهو له ئاستی نێودهوڵهتیشدا پشتیوانی دوو زلهێزی خاوهن بهرژهوهندی جیهانیی واتا ئهمریکا و رووسیایان ههیه، ئهمهش نیگهرانیی ئهمنیی سیاسهتمهدارانی تورکیای لێکهوتووهتهوه. سهبارهت به هۆکارهکانی رۆڵی گرنگی کوردهکان، له وتووێژێكدا لهگهڵ "نازم دهباغ" نوێنهری حکوومهتی ههرێمی کوردستان له تاران و کارناسی باڵای کهیسی کورد، ریشهکانی قهیرانی کوردی و بههێزبوونی ئهوانمان باس کردووه.
بهڕای ئێوه چ هۆکارێک بووه هۆی بههێزبوونی کوردهکان له رووداوهکانی سوریا؟
کوردهکان دوای سهرههڵدانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ههلی هاتنهمهیدان و چالاکییان پهیداکرد. ئهوان لهم بارودۆخه نوێیه سوودیان وهرگرت بۆ وهرگرتنهوهی مافه پێشێلکراوهکانیان. لهم رێگایهشدا خهباتی سهربازی خۆیان دژی تیرۆریستان و هێزه بیانییهکان دهست پێکرد. ئهو خاڵهی که جیاکهرهوهی خهباتی هێزه کوردییهکانی سوریا و هێزه چالاکهکانی دیکهی ئهو وڵاتهیه، لهخۆبردوویی، ئازایهتی و نهترسییانه. ئهم بابهته به باشترین شێوهی مومکین له هێرشی داعش بۆسهر کۆبانێ نیشان درا. لهم شهڕەدا کوردهکان بۆ یهکهمجار دهنگی ناڕهزایی و بهرگریی خۆیانیان به گوێی ههموو جیهان گهیاند و له ئاکامدا بوونه هێمای بهرگری و ئازایهتی له سوریادا.
وادایاره هێزه کوردییهکانی سوریا به تێڕوانینێکی واقعبینانه بۆ رووداوهکان، روویان کردووهته هاوکاری حکومهتی ئهسهد، بهڕای ئێوه ئهم هاوکارییه تاکهی بهردهوام دهبێت؟
له روانگهی کورده چالاکهکانی گۆڕهپانی سوریاوه، تێڕوانی واقعبینانه و ریالیستی، شێوهی شۆڕش و ناڕەزایی و ههرچی که ببێت، له چوارچێوهی دهستووردا، ئامانجی یهکهمی بهرگری له بوونی سیاسی و سهربازی ئهوانه. دوای ئهوهی شهڕ و پێکدادان له نێوان هێزهکانی دژی بهشار ئهسهر دهستی پێکرد، کوردهکان لهجیاتی بهرگری له لایهنێک، دهستیان دایه بهرگری له ناوچهکانی خۆیان. لهم رووهوه سیاسهتی دووری له شهڕ و ئاژاوه لهگهڵ سیستمی سیاسی سوریایان گرتهبهر، که ههنگاوێکی ژیرانه و باش بوو. لێرهشدا وادیاره تا کاتێک که ههڕەشهی داعش و بهرهی نوسره بهردهوام بێت، کوردهکانیش خۆیان له شهڕی حکومهتی سوریا نادهن. ئێستاکه هێزه کوردییهکان بهو هیوایهن که به لهناوچوونی تیرۆریستان، کۆمهڵگایهکی ئهمن و هێمن له سوریا بێته ئاراوه که تیایدا ههموو لایهنهکان به مافهکانی خۆیان بگهن. لهم رووهوه کوردهکان ئامادهیی هاوکارییان لهگهڵ حکومهتی سوریا ههیه دوای کۆتاییهاتنی شهڕیش.
به پێی پێوهندی ئیدئۆلۆژی و سهربازی نزیکی نێوان هێزه کوردییهکانی سوریا لهگهڵ پ.کا.کا، ئهنقهره رووی کردووهته بهکارهێنانی هێزی سهربازی، درێژەی ئهم سیاسهته چۆن دهبینن و ئایا ئهنقهره دان به واقعی بوونی کوردهکان له سوریا دهنێت؟
سهبارهت به نزیکی پ.کا.کا و کوردهکانی سوریا دهبێت بڵێم که ئهم دوو گروپه خاوهن هاوبهشی زۆری ئیدئۆلۆژی و بنهمایین، حزبی کوردی سوریا باڵێکی جیابووهوهی پ.کا.کایه.
سهرهڕای ئهمه دهبێت بڵێین که ئهم گروپانه پابهندی دهستووری وڵاتی خۆیانن و هاوکاری ئهوان به مانای پشتکردن له سیستمی سیاسی وڵاتی خۆیان نییه. ئهم بابهته سهبارهت به کوردهکانی سوریا زیاتر ماناداره. سهبارهت به ئامادهبوونی سهربازی تورکیاش دهبێت ئاماژە بدهین بهوه که ئهنقهره تووشی ههڵهی ستراتیژی کوشنده بوو له سوریا و ئهوان بێ گوێدان به ریشهکانی قهیران، به ههوڵی نادروست، سوریایان ئاڵۆزتر کرد.
سیاسهتمهدارانی تورکیا به فێربوون له مێژوو ئهم خاڵه قبووڵ بکهن که شهڕ لهگهڵ کوردهكان نه تهنها نایانگهیهنێته ئامانجهکانیان له ناوچهکه، بهڵکوو لای وڵاتانی زلهێزی جیهانی سووکیان دهکات.
له روانگهی ئێوهوه، به پێی پشتیوانی مۆسکۆ و واشنتۆن له کوردهکانی سوریا، بیرۆکهی پێکهێنانی حکومهتی خۆبهڕێوهبهری کوردهکان له سوریا وهکو عێراق تا چهنده مومکینه؟
پشتیوانیی مۆسکۆ و واشنتۆن له کوردهکانی سوریا تا ئێستا له رووی سهربازی و پاراستنی بهرژەوەندییهکانهوه بووه. ئهم پشتیوانییانه هێشتا له بواری سهربازییهوه نهگواستراوهتهوه بۆ بواری سیاسی. تا کاتێک ئهم بابهته گرنگه روونهدات، چارهسهرکردنی قهیران له سوریا دژواره.
پرسیارێکی دیکه دێته ئاراوه که ئهوهی هاوئاههنگی مۆسکۆ – واشنتۆن دوای قۆناغی قهیران دیار نییه چۆن دهبێت و ئایا ئهوان پشتیوانی دهسهڵاتی سوریا دهکهن یان پشتیوانیی نهتهوهکان و حزبهکانیش دهکهن؟
ڕۆژنامهی ئێران، گۆشهی وتووێژ، سێشهمه ٤ ئیسفهند (ڕهشهمهی) ١٣٩٤، ساڵی بیست و دووههم، ژماره ٦١٥٨، لاپهڕهی ٢٠.
فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لە نۆزدەیەمین کۆڕبەندى ئەوڕوپى بۆ ئاسایش و سیاسەتى دەرەوە کە لە ئەکادیمیاى دیپلۆماسى ڤییەنا سازکرابوو، باسى لە ستراتیژیەتى روبەڕووبوونەوەى تیرۆرستانى داعش و قەیرانى دارایى و مرۆیى لە هەرێمى کوردستان کرد.
پەیمانگەى نەمساوى بۆ سیاسەتى ئەوڕوپى و ئاسایش ژمارەیەک سیاسەتوان و دیپلۆماتکارو کەسایەتى بوارى بەرگرى بانگهێشتى ئەم کۆڕبەندە کردبوو، کۆڕبەندى ئەمساڵ لە کاتێکدا دەبەسترێ کە کێشەى ئۆکرانیاو قەیرانەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و کاریگەریەکانى لەسەر وڵاتانى ئەوڕووپى بەردەوامیان هەیە.
دەسپێکى کۆڕبەند بە ووتەى بەڕێزان باڵیۆز د. مایکل لینهارت سکرتێرى گشتى لە وەزارەتى کاروبارى ئەوڕوپاو کاروبارى دەرەوەو پێکەوە ژیانى نەمساوى و د. ڤیرنەر فاسل ئابێند وەزیرى بەرگرى پێشووى نەمساو سەرۆکى پەیمانگا دەستى پێکرد.
لە پانێڵێکى هاوبەش لەگەڵ باڵیۆز رەمزى عیزەدین رەمزى جێگرى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى سوریا، فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت هەڵوێستى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە شەڕ دژى تیرۆرستانى داعش خستەڕوو، هاوکات باسى لە قەیرانى مرۆیى لە هەرێم و دوایین پێشووەچوونەکانى سوریاو ناوچەکانى دیکەى عیراق کرد. بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە باسى لە رۆل و قارەمانیەتى پێشمەرگە کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستان، هەروەها باسى لە قوربانیدانى پیشمەرگە کرد کە زۆربەیان بەهۆى تەقینەوەو بۆمبى چێنراو بووە.
بەرێزیان گووتى رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستان کێشەیەکى گشتگیرە و بەرپرسیاریەتى جیهانیە و تەنها پەیوەست نییە بە عیراق و سوریا، کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەبێ دان بەو راستیەدا بنێ و بە خێرایى کار بکات بۆ شکست پێهێنانى داعش، ئەم هەنگاوەش وێڕاى پشتگیرى سەربازى پێویستى زۆرى بە پشتگیرى سیاسى و ئابوورى هەیە.
هەروا گووتى گەلى کوردستان لەڕیزى پێشەوەى بەرەى شەڕن دژى تیرۆرستانى داعش و هاوبەشێکى جێى باوەڕن بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى. بەڵام هێزەکانى پێشمەرگە پێویستى زۆریان بە چەک و تەقەمەنى و کەل و پەلى سەربازى زیاتر هەیە بە مەبەستى ڕووبەڕوونەوەى هێرشەکان و پووچەڵ کردنەوەى بۆمبى چێنراوو خۆپاراستن لە هێرشى کیمیاوى کە بەم دواییە داعش دژ بە پێشمەرگە بەکارى هێنا.
سەبارەت بە دۆخى مرۆیى فەلاح مستەفا گووتى شانازى بەوە دەکەین کە هەرێمى کوردستان دەرگاکانى بەڕووى زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارەو پەنابەر کردەوە، بەڵام تواناى ئێمەش سنووردارە، بۆیە داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین راستەوخۆ هاوکاریمان بکەن لەم بوارە. لەم رووەوە گووتى هاوکارى کردنى ئێستاى ئاوارەکان ئەرکى ئێوە سووک دەکات بۆ داهاتوو،چونکە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى شەپۆڵى پەنابەران بۆ ئەوروپا.
هەر لەو پانێڵە هاوبەشەدا لەگەڵ باڵیۆز رەمزى عیزەدین رەمزى جێگرى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى سوریا، فەلاح مستەفا رۆشنایى خستە سەر پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا و گرینگى ئازادکردنى موسڵ لەدەست تیرۆرستانى داعش. داواى لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کرد کە دان بە سەرکەوتنى هێزەکانى پیشمەرگەدا بنێن لەشەر دژى داعش و داواى کرد کە دەنگێک بە هەرێمى کوردستان بدرێت لەو کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتیانەى پەیوەستن بە شەڕ دژى داعش ئەنجام. چونکە زۆرجار هەرێمى کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان نوێنەرى نییە.
لە کۆتاییدا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت گووتى: هەرێمى کوردستان گەشبینە بە پاشەڕۆژى خۆی. لەم بارەیەوە گووتى ئێمە لەژیر دەستى رژێمى سەدام دووچارى گەورەترین چەوسانەوەو پاکتاوى رەگەزى هاتین بەڵام بێ ئومێد نەبووین، بۆیە گەشبینین بە ئایندەى هەرێمى کوردستان و باوەڕى تەواومان بەوە هەیە کە لەم شەڕەدا دژى تیرۆرستانى داعش براوە دەبین.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی 9ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە بەڕێز سعود موللا سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا و شاندێکی یاوەری کرد کە لەبەڕێزان عەبدولحەکیم بەشار و کامەران حاجۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەعید عومەر ئەندامی سەرکردایەتی و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا لە هەریمی کوردستان، پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە سوریا و پەیوەندییە هاوبەشەکان کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دێنە ڕێگەی کاری هاوبەش، کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا بە نیگەرانییەوە باس لە کۆچی فراوانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هەندەران کرا و بە دیاردەیەکی خراپ لەقەڵەم درا و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکانی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێویست زاندرا.
باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
"نازم دەباغ" نوێنەری ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی ئێران نووسیوییەتی: کوردەکان بە تایبەت ژنان و پیاوانی پێشمەرگە تەنھا ھێزێک بوون کە دوای ھێرشی داعش بۆ عێراق و سوریا لە بەرامبەر ئەم گروپە تیرۆریستییەدا بە ھەموو ھێز و توانایانەوە وەستان و کاریگەرترین رۆڵیان بینی.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران ڕۆژنامەی ئێرانی ڕۆژی پێنجشەمە سەبارەت ەب ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کاروانی لاوانی کورد لە ناوچەی سوروچ وتارێکی نووسیوە کە دەقە تەواوەکەی لە خوارەوە دەخوێننەوە:
ناوچەی سوروچ لە سنووری نێوان تورکیا و سوریادا، رۆژی دووشەممە تەقینەوەیەکی بەھێزی بەخۆیەوە بینی. ئەحمەد داوود ئٶغلو، سەرۆک وەزیری تورکیا گروپی تیرۆریستی داعشی بە بەرپرسی ئەم خۆکووژییە ناساند و وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، بەڵێنیدا تا ھەموو دەست و پێوەندیەکانی ئەم کردەوە بە سزای خۆیان بگەن، وە بەدواداچوونی بۆ دەکات. سەرەڕای ئەمە کوردەکانی تورکیا، سوریا و عێراق کە بە سەرھەڵدانی داعش چەندین زامی گەورە لەوانە رووداوەکانی کۆبانێیان، بەسەردا ھاتووە، چاوەڕوانی بەڵێنەکانی داوود ئۆغلو نابن و پێشمەرگەکانی کورد لە پێناو سەندنەوەی مافی خوێنی رژاوی گەنجەکانیان کە ھیچ ئامانجێکیان نەبوو جگە لە ھاوکاریکردن و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی ئاوارەی خۆیان، ھەڵدەستنەوە. بە سەیرکردنی رووداوەکانی عێراق و سوریا، بۆمان دەردەکەوێت کوردەکان بە تایبەت ژنان و پیاوانی پێشمەرگە تەنھا ھێزێک بوون کە دوای ھێرشی داعش بۆ عێراق و سوریا لە بەرامبەر ئەم گروپە تیرۆریستییەدا بە ھەموو ھێز و توانایانەوە وەستان و کاریگەرترین رۆڵیان بینی. جگە لەمە، سەرکەوتنی حزبی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیادا ھێزێکی دیکەی بەخشییە کوردەکان و ئێستاکە دوژمنانی کورد بھتایبەت لە عێراق، تورکیا و سوریا ھەوڵی شکاندنی ئەم ھێزە دەدەن بەڵام ھەرچی کات تێدەپەڕێت و کردەوەی تیرۆریستی دژی کوردەکان پەرە دەستێنێت دژکردەوەی پێشمرگەش زیاد دەکات و باشتر دەبێت.
خاڵێکی دیکە کە دەبێت سەرنجی بدەین ئەوەیە کە داعش لە دەرەوەی زەوییەوە بەھێز ناکرێت، بە دڵنیاییەوە سنوورێک ھەیە کە لە رێگایەوە یارمەتی و کەرستەی جۆراوجۆر لەوانە چەک و تەقەمەنی و یارمەتی مرۆیی و ... دەگاتە دەستی و تەنھا سنوورێک کە بۆ ئەمە بوونی ھەیە سنوورەکانی تورکیایە. ھێرشی تیرۆریستی رۆژی دووشەممە بۆ کاروانی لاوانی کورد لە سنووری تورکیا جارێکی دیکە ئەمەی بە جیھان و بەرپرسانی ئەنقەرە نیشاندا کە داعش مەترسی نییە بۆ سەر یەک یان دوو گروپ، بەڵکوو مەترسییەکی نێودەوڵەتییە. بۆیە دەبێت تورکیا ئەگەر ئێستاش ئامادە نییە لە سیاسەتی خۆی لە رۆژھەڵاتی ناوین پاشەکشە بکات لە داھاتوودا دەبێت ئەم ئاڵوگۆڕە بکات. جگە لە تورکیا دەبێت ھەموو وڵاتانی ناوچەکە ھوشیار بن کە یەکگرتوویی نێودەوڵەتیی دژی داعش تەنھا ئەگەری رووبەرووبوونەوەیە دژی ئەم گروپە. وڵاتانی ئەوروپایی ئەزموونی پێگەیاندنی گروپە توندڕەوەکانییان ھەیە و بە باشی ئاکامەکەی دەناسن. کاتێک کە ئەم گروپانە لە ئەوروپا گەشەیان کرد و وڵاتانی ئەوروپایی بە بیانووی دیموکراسییەوە پێشیان پێنەگرتن، بەڵام ئێستا بەرپرسانی ئەوروپایی بە تەواویی ھەست بە مەترسی ئەم گروپانە دەکەن و بۆ دوورخستنەوەیان لە ئەوروپا یەکیان گرتووەو لەم پێناوەشدا ئەم گروپە مەترسیدارانە بەرەوە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوین بە تایبەت عێراق، سوریا، ئەفغانستان و ... رەوانە دەکەن. بۆیە ئەگەر لە بارودۆخ و ھۆکارەکانی دروستبوونی داعش ورد نەبینەوە و ریشەکانی نەناسین و ئەم بارودۆخ و ھۆکارەکانە لەناو نەچن، ھیوایەک بۆ
لەناوچوونی ئەم گرووپە نامێنێت و کردەوەکانیان درێژەی دەبێت.
ڕۆژنامەی ئێران، گۆشەی "جیھان نەما"، پێنجشەمە ١ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی ھەتاوی، ساڵی بیست و یەکەم، ژمارە ٥٩٨٣، لاپەڕەی ٢٠.
دیندار زێباری، سەرۆكی لێژنەی بەدواداچوون ووەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، حكومەتی عیراقی بە كەمتەرخەم لەبارەی پرسی یارمەتیدانی ئاوارەكان لەقەڵەمدا وئاماژەی بەوەدا بەهیچ شێوەیەك بەرپرسیارێتی خۆی لەمبارەیەوە نەبینیوە بەڵكو هیچ حیسابێكی هاوڵاتیبوونیان بۆ ناكات.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كه لەبارەی راپۆرتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا، دیندار زێباری تیشكی خستە سەر پرسی ئاوارە وپەنابەرانی ناو هەرێمی كوردستان وماف وئەركی كرێكارانی ناوخۆیی وبیانی وپرسی پەروەردە لەكوردستان وچەندین بابەتی دیكە.
لەبارەی پەنابەرانی کوردستانی سوریا لە هەرێمی كوردستان، دیندار زێباری وتی ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتۆتە 248203 پەنابەر کە لە نۆ كامپ بەسەر شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دابەش بوون، جگە لەوانەی لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.
ئەوەشی خستەڕوو كە كەمتەرخەمی حكومەتی عیراق ولایەنی نێودەوڵەتی ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لەمبارەیەوە زیاتر كردووە، بەتایبەتی كە ئێستا هەرێم لەبارودۆخێكی دارایی سەختدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، نەتەوە یەكگرتووەكانیش نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ كۆمەككردنی ئاوارەكان پێویست بوو، دابین بكات. تا ئێستا تەنها 19 لەسەدی پێداویستییەكانیان دابینكراوە كە بەچاو ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكانەوە بەشێكی زۆر كەمە لە پابەندبوونی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەو بارگرانییەی كە هەرێمی كوردستان لەسەر شانیەتی.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەدا کە ئەو قەیرانە ئابورییەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، بۆوەتە هۆی وەستانی چەندین پرۆژە وچالاكی خزمەتگوزاری وگەیاندنی خزمەت بەم ئاوارانەش بۆتە بارێكی قورس بەسەر حكومەتەوە. راشیگەیاند سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیا .
لە تەوەرێكی دیكەدا، دیندار زێباری لەبارەی بارودۆخی زیندان وگیراوەكانەوە ئاماژەی بەوەدا، دابینكردنی شوێنی حەوانە یەكێك بووە لەو كارانەی كە گرینگی زۆری پێدراوە. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین باڵەخانەی نوێی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی هەولێر ودهۆك وسلێمانی دروستكراون، باڵەخانەیەكی نوێ بەپێی ستانداردی جیهانی درووستكراوە بۆ بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر.
هاوكات پرسی هەبوونی ئازار وئەشكەنجەدانی گیراوانی لەبەندیخانەكانی هەرێم رەتكردەوە وجەختی لەسەر ئەوە كردەوە کە بەپێی یاسا ورێنمایی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە دامودەزگاكانی وەزارەتی ناوخۆ بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت ئەفسەر وكارمەندانی پۆلیس راگیراوەكان ئەشكەنجە بدەن لەكاتی لێكۆڵینەوە، لەم بوارەوە تا ئێستا چەندین لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون پێكهێندراوە. هەروەها ئەو راگیراوانەی لە شەش مانگ زیاتر لە بەشەكانی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی پارێزگاكان راگیراون وپەڕاوەكانیان یەكلایی نەكراوەتەوە، ناوەكانیان بە لیست رەوانەی سەرۆكایەتی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاكان دەكرێت بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا، دیندار زێباری هاتە سەر باسی پرسی دابینكردنی مافی كرێكاران وئاگاداربوون لەڕەوشی ژیانیان ونیشانیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە پارێزگاكان لە ڕێگای 20 لێژنەی پشكنین ڕۆژانە سەردانی پڕۆژەكان دەكات بۆ چاودێری كردنی ڕەوشی كرێكاران و جێبەجێكردنی بەندەكانی تایبەت بە مافی كرێكاران.
هەروەها دووپاتیكردەوە کە ڕێگە نادرێت منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ كاربكات، ئەگەر كاریشیان پێ بكرێت دەبێ ئەو كارە لەگەڵ توانای جەستەیی و هزری ئەو منداڵە بگونجێ، وئاشكرایكرد تا ئێستا چەندین خاوەن كار دراونەتە دادگای كار بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەكانی كاركردن.
هەر لەبەردەوامی قسەكانیدا ولەبارەی پرسی منداڵ وئافرەتانەوە دیندار زێباری نیشانیدا لە ئاماری سالی 2014، 35 حاڵەتی كوشتن و 47 حاڵەتی خۆكوشتن و 197 حاڵەتی سووتان، و97 حاڵەتی خۆسووتان تۆماركراوە وكۆی گشتی دەكاتە 520 حاڵەت كە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2013 كەمی كردووە.
دهربارهی ڕەوشی پەروەردە، دیندار زێباری وتی وەزارەتی پەروەردە پلانی 10 ساڵی هەیە بۆ درووستكردنی 2000 قوتابخانە. ئاشكراشیكرد پڕۆژەی دابینكردنی سیستەمی ئاوی پاك بۆ 2000 قوتابخانە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن ولە قوناغەكانی كۆتایی دایە بە گوژمەی نزیكەی نۆ ملیار و600 ملیۆن دینار.
بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى رەوشى پەنابەرانى سوریا و کۆکردنەوەى هاوكاری و کۆمەکى زیاتر بۆ پەنابەرانی سوریا، شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە چوارچێوەی شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی بەڕێز د. ئەیاد عەلاوی جێگرى سەرۆک کۆمارى عیراق بەشداریان لە سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وڵاتانی كۆمەك بەخش بۆ ئاوارەكانی سوریا لە کوێت کرد كە بە سەرپەرشتی ئەمیری كوێت و بەهاوبەشی لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سازكرا.
شایانی باسە كۆنفڕانسەكە بە ووتاری میری كوێت شێخ صباح احمد جابر ئەلسەباح دەستی پێكرد كەتیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەشداربووان و وڵاتانى كۆمەك بەخش و وڵاتانی دراوسێی وسوریا كرد، میرى کوێت بەڵێنی بەخشینی 500 ملیۆن دۆلاریدا و دواتر بەڕێز بان کى موون سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەکان و بەشداربووانی كۆنفڕانس لە ووتارەكانیان رۆڵی وڵاتانی دراوسێی سوریا: عێراق و هەرێمی كوردستان و توركیا و ئەردەن و لوبنان و میسریان بەرز نرخاند و سوپاسیان كردن بۆ پێشوازی كردن لەو ژمارە زۆرەی ئاوارەی سوریا و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی بۆیان.
هاوكات لە میانەی كۆنفڕانسەكەدا تیشك خرایە سەر رەوشی ئاوارەكان و قەیرانی سوریا و بەرپرسیاریەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر قەیرانی سوریا و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ سوریا و هاوكات پابەندبوون بە پێشكەش كردنی هاوكاری مرۆیی و تەرخانكردنی بودجەی تایبەت بە پەرەپێدان و بەردەوامیدان بە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بە ئاوارەكانی سوریا لەو وڵاتانە و لە ناوەوەی سوریا.
شایانی باسە ووتاری عێراق لەلایەن بەڕێز ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق پێشكەش كرا و تیشكی خستە سەر رەوشی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق لە هەرێمی كوردستان و داوای هاوكاری و كۆمەكی زیاتری كرد بۆ ئاوارەكان و هاوكات لەسەر داوای شاندی هەرێمی كوردستان پێشنیاری سازكردنی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی تایبەتی كرد لەسەر رەوشی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق لە هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری عێراق.
لە میانەی كۆنفڕانسەكەدا كە زۆربەی وڵاتانی كۆمەك بەخش ئامادە بوون، جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانى کوێت و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایانگەیاند كە بەڵێنی بەخشینی بڕی 3.8 ملیار دۆلاری ئەمریكی دراوەو وڵاتە كۆمەك بەخشەكان بەڵنیاندا كە لە سەر هەردوو ئاستی ڕاستەوخۆ و نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندبن و بەردەوام بن لە هاوكاریكردن و كۆمەك كردنی وڵاتانی دراوسێی سوریا و پەنابەرانی سوریا بۆ كەمكردنەوەی كەمێك لە ئێش و ئازاری ئەو هاوڵاتیانە.
لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەدا فەلاح مستەفا سەرۆکى شاندى هەرێمى کوردستان ژمارەك كۆبوونەوە و دیدارى هاوبەشى لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەردەن و سەرۆك وەزیرانی لوبنان و عبداللە معتوق راوێژكاری دیوانی ئەمیری كوێت و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ئەنجامدا.
هەر لە پەراوێزى ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتیە بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و شاندى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان سەلیم پاشا راوێژکار لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو هۆشەنگ محمد بەرێوەبەرى پێشکەوتوو لە فەرمانگە لەگەڵ وەزیرانى دەرەوەى چەند وڵاتێکى بەشداربووى کۆنفڕانس و ژمارەیەک لە ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر پرسى ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمى کوردستان رەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە.
جێگەى باسە دووەم جارە شاندى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى وڵاتانى کۆمەک بەخش بۆ ئاوارەکانى سوریا دەکات..
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری بەوەدا كە لەگەڵ ئەو سەركەوتنانەی لەدژی رێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش تۆماری کراون، هێشتا جموجۆڵی هاوپەیمانی ناودەوڵەتی لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێ داعش لەناو ببات، بەڵكو پێویستە پرۆسە سەربازییەكان چڕتر بكرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی لەدیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز گوتی: بەبەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆ وناكۆكیەكانی سوریا وبەنەبوونی سوپایەكی راستەقینەی عیراقی كە تەنها لەسەر كاغەز نەک لەسەر زەویدا بوونی هەیە وبە پڕچەکنەکردنی هێزەكانی پێشمەرگە، سەخت دەبێت رێکخراوی داعش لەناوبچێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا کە ستراتیژی ئێستای ئەمریكا تەنها دەبێتە هۆی سنورداركردنی تواناكانی داعش كە بەشێوەیەكی زۆر رێكخراوەوە كاردەكات كە دەبێتە مایەی هەڕەشەیەكی گەورە بۆ ناوچەکە وبۆ تەواوی جیهان بۆ چەند ساڵی داهاتوودا.
سەرۆكی حكومەت گوتی، "ئەمە شەڕێکی درێژخایەنە. ئەم رێكخراوەیە 15 ملیۆن كەسیان لەعیراق وسوریا كۆنترۆڵ كردووە وتا ئێستاش کە تواناکانی سنووردار کراون، دەتوانێت هێرشی چەكداری بكات. ئەوان بەشێوەیەكی زۆر رێكخراوەوە دەتوانن خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن لەهەموو جیهاندا."
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە تەنها بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی داعش لە ناوناچێت بەڵكو پێویستە هێزی تایبەت، نەوەك سەربازی ئاسایی، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش شانبەشانی پێشمەرگە بەشداری ئەم شەڕە بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە ئامانج وسیاسەت وپلانەكان بۆ لاوازكردن یاخود دەركردن ولەناوبردنی ئەم رێكخراوە تیرۆریستیە یەك بێت وڕێوشوێنی دیكەش لەمبارەیەوە بگیرێتەبەر.
هەروەها گوتی، "كورد لەو ناوچانەدا شەڕی داعش دەكات كە بە كوردستانی دزانێ وهەوڵدەدات پێشمەرگە بۆ شەڕی ئەم رێكخراوە لەموسڵ یان لەشارەكانی دیكەی سوننە نشین بەكارنەهێنێت. وەکو کورد، ئێمە نامانەوێ رابەرایەتی هیچ هێرشێك بكەین بۆ ئازادكردنی موسڵ بەڵكو دەمانەوێ خۆمان لەململانێ وشەڕی دیكە بەدوور بخەینەوە."
نێچیرڤان بارزانی كاتی رزگاركردنی موسڵی بەدووبارە رێكخستنەوەی سوپای عیراق بەستەوە كە لەهاوینی ڕابردوودا لەموسڵ شكستی خوارد وگوتی، "پێویستە لەمبارەیەوە واقیعیانە بیر بكەینەوە، ئێستا سوپایەكی عیراقی نیە بتوانێت ئەم كارە بكات، ئەم پرسە كاتی دەوێ هەروەها بەگومانیشم لەوەی تامانگی ئاداری داهاتوو بتواندرێ موسڵ ئازاد بكرێت تەنانەت تا مانگی حوزەیرانیش ئەم كارە ناكرێت."
سەرۆكی حكومەت مانگی سێپتەمبەر/ئەیلول یانیش ئۆكتۆبەر/تشرینی یەکەمی بەكاتێكی گونجاو واقیعی زانی بۆ هێرشكردنە سەر موسڵ وئەم هێرشەشی بەتوانای بەغدای بۆ راهێنانی ژمارەی تەواوی ئەو سەربازانە بەستەوە.
هەرچەندە ستایشی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەكانی ئەمەریكا وهاوپەیمانانی لەدژی داعش كرد، سەرۆكی حكومەت ئەوەی روونكردەوە كە پلانەكانی حكومەتی عیراق وهاوپەیمانان لەدژی داعش لەسەر ستراتیژێكی روون بونیاد نەنراون. گوتی "ئەوان پێویستیان بە پلان وستراتیژی گشتگیر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئەم شتە تا ئێستا بوونی نیە بەرانبەر یەكگرتوویی ورێكخراویی جووڵەی داعش. راستە داعش مەشقی باشیان پێ نەكراوە بەڵام ئەوان پارەیەكی زۆریان هەیە ودەتوانن بەئارەزووی خۆیان خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن وشەڕكەری واشیان هەیە كە لەهەر كاتێكدا بێ ئامادەی مەرگن."
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردەوە کە هێزەكانی پێشمەرگە لەزۆر شوێندا توانیویەتی نەخشەی هێز بۆ بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت وشكست بە داعش بهێنێت. "بەڵام ئەم هێزانە پێویستیان بەچەكی قورستر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانیان بەشێوەیەکی توندتر. ئەمە شەڕێکە کە ناتوانی بە چەكی AK-47 و RPG بیبەیتەوە."
نێچیرڤان بارزانی بۆ لە ناوبردنی داعش بەباشی زانی کە ئەولەویەت بدرێت بە داخستنی سنوری نێوان عیراق وسوریا، کە دەبێتە هۆكارێك بۆ راگرتنی دزەكردنی ئەم چەكدارانە وئازادی هاتووچۆیان لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا، كە بەشێكی زۆری ئەم ناوچەیە ئێستا كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتیان.
سەرۆكی حكومەت دووپاتیكردەوە تا چارەسەركردنی كێشەی سوریا، رووخاندنی داعش كارێكی ئاسان نابێت.
هەر لەهەمان دیمانەدا، نێچیرڤان بارزانی حەیدەر عیبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بەكەسێكی واقیعی (پراگماتی) وەسفكرد بە بەراورد لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق كە سیاسەتێكی تاكڕەوانەی پەێرەوكردو دژایەتی سوننەی كرد کە لەئەنجامدا ئەو ژینگەیە دروستبوو كە وای كرد داعش بەرزببێتەوەو بەشێكی عیراق داگیر بكات. هەروەها مالیكی بە گرفت بۆ عیبادی وەسفکرد چونكە مالیكی تا ئێستا خاوەنی بنکەیەکی هێزە لە ئاستی ناوخۆدا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە نكۆڵی لەوە ناكرێت کە ئەو عیراقەی دوای ساڵی 2003ـەوە بەهۆی شەڕی تایفەییەوە بارودۆخی تێكچوو، نەیتوانیوە وەكو ولاتێكی یەكگرتوو خۆی نیشان بدات. هیچ وەلا ووابەستەیەك بۆ عیراق نیە.
هەروەها گوتی زۆر گرنگە شێوازێك بۆ پێكەوەژیان لەچوارچێوەی سنووری ئەم وڵاتەدا بدۆزرێتەوە ئەگینا پێچەوانەكەی دەبێتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر وعیراقیش دەبێتە فاكتەرێك بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.
لە چوارچێوەى بایەخدانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پشتگیرى کردنى هەرێمى کوردستان لەرووى یارمەتى سەربازى بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستانى بەناو دەوڵەتى ئیسلامى و کۆمەک کردنى مرۆیى بۆ ئاوارەکانى سوریا و ناوچەکانى دیکەى عیراق لە هەرێم، ئێوارەى ئەمڕۆ لۆبۆمیر زاورالیك وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک بە یاوەرى جێگرى وەزیرى بەرگرى و باڵیۆزى چیک لە عیراق گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن د. فوئاد حوسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم وفەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و کاروان جەمال جێگرى بەرپرسى فەرمانگە و کونسوڵى چیک لە هەرێم پێشوازیان لێکرا .
ئەمەو بڕیارە وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک و شاندى یاوەرى لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێم دیدارو کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» لهگهڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد