به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌سووره‌ی یه‌زیدیان له دڵه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوشك و برا یه‌زیدییه‌كانمان له كوردستان و جیهان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی گه‌له‌كه‌مان.
ئاشكرایه خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان به‌درێژایی مێژوو له شۆڕشه كوردییه‌كاندا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و خاوه‌نی ده‌یان و بگره سه‌دان قاره‌مانن كه مێژوو شانازیان پێوه ده‌كات، هه‌روه‌ك له كات و ساتی هاتنی تیرۆرستان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كوردستان له‌پاڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان قاره‌مانانه چه‌كی شه‌ره‌فیان كرده شان و به‌رگریان له خاكی پیرۆزی كوردستان كرد و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌مڕۆ له‌پاڵ پیرۆزبایی كردن له خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان هه‌وڵی زیاتر بده‌ین و هه‌موومان به كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی هه‌وڵبده‌ین بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی بست به‌بستی خاكی كوردستان و زێدی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان به‌وپه‌ڕی دڵخۆشییه‌وه جه‌ژنه‌كانیان به‌رز رابگرن.
له یادێكی ئاوا پیرۆزداو له كاتێكدا كه به‌شێكی زۆری خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان ئاواره‌بوون، ناكرێ رۆڵی جوامێرانه‌ی خه‌ڵكی شه‌ره‌فمه‌ند و میواندۆستی شاره‌كانی كوردستان له‌یاد بكه‌ین و سوپاسیان نه‌كه‌ین، چونكه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبووردووییه‌وه و له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات بۆ هاوكاری خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان ئه‌نجامیان دا.
له كۆتاییدا و وێڕای دووباره پیرۆزباییم له ته‌واوی كوردانی یه‌زیدی، به‌پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان دابنوێنم و هه‌وڵی جدیش بدرێ بۆ دۆزینه‌وه و شادكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له جه‌نگی تیرۆره ون بوونه، یاخود كه‌وتوونه‌ته ژێرده‌ستی تیرۆرستان و هه‌وڵ بدرێ به ئامێزی كه‌سوكاریان شاد بكرێنه‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان