بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە دووپات لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

  • سێ شەممە, 29 ت یەکەم 2013

لە 2013/10/18 فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لەكۆنفرانسی كۆنفرانسێك كرد لە ژێر ناونیشانی دەیەیەك لە حكومرانی لە عیراق لەزانكۆی كامبریدج كە تیایدا تیروانینی حكومەتی  هەرێمی دەربری لەبارەی بە حكومرانی لە عیراقی فیدراڵ و پرسی بەشداربوونی كورد لە حكومەتی عیراق و پرسی نەوت و ووزە ئەو پرسانەی كە حكومەتی عیراقی و پێكهاتەكانی عیراقی دوچاری دەبنەوە.

 

كۆنفرانسەكە  دابەشی چەند پانێلێكی گفتوگۆكردن كرابوو كەتیایدا باسی لە پێناسەی نیشتیمانی و تایەفەگەری و هەروەها پرسی هاوڵاتی بوون كۆمەڵگای مەدەنیش گفتوگۆی لەسەر كرا. لەم پانێلانەدا چەندین پرۆفیسۆر و شارەزا لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراقدا بەشداربوون و گفتوگۆیان لەسەر ئەو بوارانەكرد كە دوای دە ساڵ لە حكوم لە عیراق و داهاتووی عیراق و پرسی سیاسەتی عیراق بەرەو كوێ‌ چووە تا ئیستا و سیاسەتی  هاوبەشكردن لە دەسەڵات لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی عیراقی و بەتایبەتی رۆڵی كورد و عیراق دوای پرۆسەی ئازادی.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و ئەزمونی هەرێمی وەك نمونەیەكی باشی سەركەوتوو بۆ هەموو عیراق لەقەڵەمدا وئاماژەی بەوەدا بەگوێرەی رێكەوتنەكان كورد دەبوایە هاوبەشی سەرەكی بێت لە پرۆسەی سیاسی عیراق و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە پێویستە سوود لە ئەزموونی كوردستان وەربگرێت لە رووی سەقامگیری ئاسایش و پێشكەوتنی ئابووری و لەخۆگرتنی هەموو پێكهاتە نەتەوەیەكان لە هەرێم و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شوێنێك

Read کد خبر: 209

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی