له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌رێز محمد صدیق ( جگه‌رخوێن ) جێگرى نوێنه‌رى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان له ئێران و هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان ئیحسان هۆشمه‌ند و جه‌عفه‌ر حه‌ق په‌نا و محمد سالار كه‌سرایی وتاریان پێشكه‌ش كرد .
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه ئیحسان هۆشمه‌ند كۆمه‌ڵناس و راوێژكارى ناوه‌نده هاوكاریه زانستى و فه‌رهه‌نگیه‌كانى ئێران و هەرێمی كوردستان له وتارێكدا باسی له مێژووى هاوكارى و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و بو ئامار‌و داتا باسی له‌گه‌شه‌ى زانستى و ئابوورى و كۆمه‌لاێیه‌تى هەرێمی كوردستان كرد .
هه‌روه‌ها باسی له گه‌شه‌سه‌ندنى هەرێمی كوردستانى كرد له بواره‌كانى خوێندن و ته‌ندروستى و گه‌شتیارى و كۆمه‌لاێیه‌تى و فه‌رهه‌نگى .
هه‌ڤال جگه‌رخوێن له وته‌كه‌یدا باسی له په‌یوه‌ندیه‌كانى نیوان هەرێمی كوردستان و ئێران كرد و به‌ئاستێكى باشی نرخاند سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ى له بواری دیپلۆماسی و فه‌رهه‌نگى بواره‌كانى كه جگه له سیاسه‌ت كارى پێویست نه‌كراوه و پێویسته له‌م بوارانه‌دا زیاتر له جاران هه‌ولبدرێت .
به‌رێز جگه‌رخوێن له درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به یاسای وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى هەرێمی كوردستان كه په‌رله‌مانى كوردستان له‌رێكه‌وتى (14/6/2013 ) بریارى له‌سه‌ر داوه كه‌له چوارچێوه‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى كوردستان هه‌ولێ ده‌دات بۆ به‌رو پێش بردن و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى فه‌رهه‌نگى و هونه‌رى هەر‌ێمى كوردستان له‌گه‌ل دراوسێكانى .
وه‌له ولامی هه‌ندێ پرسیارى ئه‌و بابه‌تانه‌ى پێشكه‌ش كرا :
به‌نسبه‌ت هه‌وڵى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان بۆ دروست كردنى نه‌ته‌وه‌سازى و ده‌وڵه‌ت سازى رایگه‌یاند كه ئه‌مه ماوه‌ی نزیكه‌ى یه‌ك سه‌ده‌یه له‌كوردستانى عێراق پرۆسه‌ى دروست كردنى نه‌ته‌وه كۆتایی پێ هاتووه وه‌هه‌روه‌ها زیاتر له ( 20 ) ساڵه ئه‌زموونى دروست كردنى ده‌وڵه‌تى ناوچه‌یی تێ په‌راندووه به‌ڵام به‌نسبه‌ت به‌رنامه هه‌مه‌لایه‌كانى گه‌شه‌پێدان بێگومان گیروگرفتى جۆراوجۆری هه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات وبه‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه و تێ‌یان ده‌په‌رێنێت .
به‌شی راگه‌یاندن
نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان له ئێران