ئه‌م قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێریش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/11/2013 له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێری كرد‌و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا حكومه‌تێكی نیشتمانی بنكه فراوان پێكبهێنرێت و په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین گۆڕه‌پانی ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بێ له به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی زیاتر به هاووڵاتیان.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیان باشه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوودا و هیچ كه‌س و لایه‌نێك مه‌رجی قوڕس نه‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرد‌و ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق كرد‌و رایگه‌یاند پێویسته هه‌میشه وا كۆده‌نگ و یه‌كده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به گه‌لی كورد و گوتیشی"نه‌هێشتنی ئه‌و مادانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی به كه‌ركووك دابوو ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ باسكردن له‌دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ هه‌بێ و ئامانج له‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش بایه‌خدانی زیاتری وڵاتان بێ به دۆزی كورد.
كۆتا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به زووترین كات ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێ و خه‌ڵكی كوردستان به ئازادانه نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن.