له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا و چۆنیه‌تیى بره‌ودان و فراوانكرنیان له هه‌موو بواره‌كاندا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به ئاستى پێشكه‌وتووى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ربڕى و خوستى خۆیان له‌سه‌ر فراونكردن و كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و كولتووریدا دووپات كرده‌وه.
بارودۆخى سیاسیى عیراق به‌گشتى و پێشهاته ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تى، ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى سووریا و كێشه‌ى ئاواره‌كانى سووریا كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دراوسێكانى به‌تایبه‌تیش توركیا و په‌یوه‌ندى و پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانیان له بوارى ووزه‌دا، له‌گه‌ڵ پرسى دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌یلوولى ڕابردووى هه‌رێمى كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى هه‌ردوولا بوون.
كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌مپه‌كانى ئاواره‌كانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى كه ووڵاته‌كه‌ى له ڕێگه‌ى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها هاندانى ڕێكخراوه ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بێن له كه‌مپه‌كان كار بكه‌ن و هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن. سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد كه ڕێگه‌ى به كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى له هه‌رێم داوه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووباره خۆشحاڵیى خۆى به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنه‌ران و كار و پڕۆژه‌كانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌گوزارى وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان زیاد بكات و هه‌موو بواره جیاجیا‌كان بگرێته‌وه.