هەولێر شەشەمین پیشانگای بەرهەم و پێداویستیە كشتوكاڵیەكان بەخۆوە دەگرێت

 چاوەڕوان دەكرێت لە 18 تا 21ی ئەم مانگە شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی كەرەستەی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆراكی لە شاری هەولێر بكرێتەوە، و نزیكەی 350 كۆمپانیای 27 وڵات بەشداری تێدا دەكەن.

 

فادی دەروێش بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای ڕێكخەری پیشانگاكە دووپاتیكردەوە، پیشانگاكە تایبەتە بە كشتوكاڵ و خۆراك و تەكنیكی كشتوكاڵ و پڕكردنەوەو داپۆشین، كە كۆمپانیا بۆ ساڵی شەشەمە لەژێر دروشمی (زەوی گەشە سەندوو بۆ دووبارە ژیانەوە) لە سەر زەوی پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر رێكی دەخات.

 لەلایەكی دیكەشەوە و لەبارەی گرنگی ئەو پیشانگایەوە ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری پلاندانان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم نیشانیدا ئەم پیشانگایە دەبێتە دەرفەتێكی گونجاو بۆ بازاڕكردنی ناوخۆیی كە سوود لە توانا كشتوكاڵییەكان وەردەگرێت لە ڕێگەی ئەو ووڵات  و كۆمپانیا بەشداربووانەوە، كە لەو ماوەیەی پیشانگاكەدا كۆمەڵێك بەرهەم بەرچاو دەكەون وەك تەكنیكی تازەو هۆكارەكانی بەرهەم هێنانی سەردەم بە بەراوردكردنیان لە نێوان ووڵاتانی خاوەن بڕوای پێشكەوتوو لە بوواری كشتوكاڵیدا.

لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ڕێكخەری پێشانگاكە فادی دەروێش ئاشكرایكرد لەم پێشانگایەدا زیاتر لە 350 كۆمپانیا بەشداری دەكەن لەنێویاندا نزیكەی 250 كۆمپانیای نێودەوڵەتی بوونیان هەیە كە نوێنەرایەتی 27 وڵات دەكەن ئەوانیش (ئەردن – ئیسپانیا – ئەڵمانیا – ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو – ئێران – ئیتاڵیا – بەلژیكا – پۆڵەندا – توركیا – تونس – سوریا – سویسرا – سیریلانكا – چین – عیراق – قوبرس – كوێت – كەنەدا – لاتڤیا – لوبنان – مەجەر – میسر – بەریتانیا – سعودیە – هیند – هۆڵەندا – یۆنان) هەروەها دەروێش ڕوونی كردەوە كە ئەم ئامادەییە زۆرە  بەهۆی گرنگی ئەو هاریكارییانەوە بووە كە لەلایەن ژمارەیەك لە وەزارەت و دەستەی تایبەتیی ووڵاتانی بەشدارەوە بووە،  كە دەگەڕێتەوە بۆ پێشانگای خۆراكی عیراقی گە ورەترین كۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بوو لە شێوەی خۆیدا كە تاوەكو ئێستاكە كەرتی كشتوكاڵی بە گشتی بەخۆیەوە بینیویەتی، لەم خوولەی ئێستاشدا گەورەترین پێشانگایە لە مێژووی خۆیدا كە ڕێژەی زیادەی بەشداریكردن گەیشتووەتە %10 ڕووبەری 12 هەزار مەتر چوار گۆشە لە پێشانگاكە دادەپۆشن.

 

 

Read کد خبر: 241

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی