كونفرانسەكە دابەشكرابووە سەر چەند پانێڵێك بو گفتوگوكردن دەربارەی برسی كوردو پێگەی كورد سەنتەری كرتووە لە روژهەلاتی ناوەراست. رۆلی كورد لە عیراق و هەروەها پرۆسەی بەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و توركیا و تەنگژەكان لەوڵاتی سوریا هەروەها پانێڵی تر هەبوو دەربارەی كاریگەریەكانی كورد لەسەر ئاستی هەرێمیی و جیهانی گفتوگۆی تیرَوتەسەلی لەسەر كرا.
فلاح مستەفا وتارێكی تێروتەسەلی لەبارەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسی و هەروەها سیاسەتی كرانەوەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە كۆمەڵگای نێودەوەڵەتی پێشكەشكرد.
هەروەها بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە خۆشحاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی سەبارەت بە دەستكەوتەكانی هەرێم و داوای پشتگیری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد لە دۆزی رەوای كورد.
شایەنی باسە لەم كونفرانسەدا شارەزا و پڕۆفیسۆر لە بواری سیاسەتی كورد و روژهەلاتی ناوەراست هەروەها شارەزیان لە سیاسەتی وڵاتانی ئیران و توركیا سوریا تیایدا ئامادەبوون. هەر لەم كۆنفڕانسەدا لە پانێڵێكی تایبەتدا بێرنارد كۆشنێر دۆستی گەلی كورد و وەزیری پێشوی دەرەوەی فەڕەنسا تیشكی خستە سەر بەهێزی داینامیكی كورد و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و بەرەوپێشچوونی هەرێم لە رووی ئابووری و ئاسایش و پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.