له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌نى هه‌رێمى كوردستانه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له لایه‌نى توركیاشه‌وه هه‌ر یه‌كه له ته‌نه‌ر یلدز وه‌زیرى وزه و جه‌وده‌ت یلماز وه‌زیرى په‌ره‌پێدان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان له بواره جیاكاندا و به تایبه‌تیش پرسى هاریكارى له بوارى وزه‌دا تاوتوێ كران.
هه‌ردوو لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان و توركیا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر به‌ره‌وپێشچوونێكى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره له‌م بوارانه‌دا و به تایبه‌تیش له بوارى هاریكاریى وزه‌دا و هه‌ڵنانى هه‌ر هه‌نگاوێكى كرده‌یى له‌م بواره‌دا، به سوود و به‌رژوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و توركیا بشكێته‌وه.
په‌یو‌ندییه‌كانى عیراق و توركیا و هه‌وڵه‌كانى ئاساییكردنه‌وه و نه‌هێشتنى گرژییه‌كانى ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و سه‌ردانه‌كانى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا بۆ به‌غدا و سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ ئه‌نقه‌ره، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه توركیا خوازیاره بێ جیاوازى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان په‌ره پێ بدات و باس له‌وه كرا كه بڕیاره دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان له ئاستى وه‌زیراندا به‌رده‌وام بێت و دواى سه‌ردانى مالیكى بۆ ئه‌نقه‌ره و به‌ستنى دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى باڵاى هاریكاریى ستراتیژیى توركى ـ عیراقى، ئه‌ردۆغانیش سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه له به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامیى هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنى گرژییه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕى و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌پێناو ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و عیراقدا دووپات كرده‌وه.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه و باس و بیروڕا ده‌رباره‌ى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه ئاڵۆگۆڕ كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و كۆتایى هاتنى گرفت و ئاڵۆزییه‌كان.