نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگان كۆ بوونەوە

ئەرشيف

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسەر داوەتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی رۆمی كە بە شەبی عەروس ناسراوە، گەیشتە شاری كۆنیا.
 
 لە دیدارێكدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی توركیا جەختیان لە پێوەندییەكانی هەرێم و توركیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری، بازرگانی و وزەدا كردەوە بە تایبەتیش پابەندیی لە مەسەلەی هەماهەنگی و هاوكاریی وزە لە نێوان هەردوو لادا. 
 
لە دیدارەكەدا كە هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دكتۆر ئاشتی هەورامی و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم سەفین دزەیی ئامادەی بوون، بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و رووداو و پێشهاتەكانی سووریا بە تایبەتی و كاریگەریی لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و بە تایبەتی عێراق و هەرێم و توركیا خرایە بەرباس.
 
هەروا رەوش و پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی عیراق و پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان  لە سەر كرا .
دوای دیدارەكەش سەرۆك وەزیرانی هەرێم وسەرۆك وەزیرانی توركیا  لە رێوڕەسمی ساڵانەی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی ڕومی بەشدارییان كرد.

 

 

 

Read کد خبر: 268

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی