ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به ياوه‌رى شاندێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى كۆبوويه‌وه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ميهرى كۆمارى ئيسلامى بڵاويكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، ئاماژەى بە پەیوەندیی مێژوویی و دێرینی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکانی هەرێمی کوردستان كردووه و رايگه‌ياندووه، "دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ تۆکمەکردنەوەی زیاتر لە جارانی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عێراق بخرێتە گەڕ".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا رووحانى ئه‌وه‌شى گوتوه: "هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو به‌شێکی گرنگی عێراق ئه‌رک و رۆڵێكی گرنگیش له به‌هێزبوونی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقدا ده‌گێڕێت".
ناوبراو جه‌ختیکردووه‌ته‌وه، "بێگومان ده‌سه‌ڵات و هێزی بیانیی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کە، دڵسۆز و خێرخوازی خه‌ڵکی ناوچه‌که نیین و نایشبن به‌ڵکوو ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیان ده‌که‌نه‌وه".
رووحانی ئاماژەی بەوەشداوه، "هه‌موو ئیتنیکەکان له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و سه‌روه‌ریی وڵاتاندا ده‌ستیان به مافی رەوا و یاسایی‌ی خۆیان بگات".
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رووحانى له باره‌ى ئابوورييه‌وه ئاماده‌یی سه‌رمایه‌دا‌رانی ئێرانی بۆ به‌شداریکردن له پڕۆژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پێشوازی کردن له بازرگانه کورده عێراقییه‌کانی بیر هێناوه‌ته‌وه و وتويه‌تى: "ئێمه حه‌ز به ئێران و عێراقێکی ئاوه‌دانتر و پێشکه‌وتووتر ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش قازانجی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌ی تێدایه".
له به‌رامبه‌ريشدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، ئێمه به‌رده‌وام خوازیاری عێراقێکی یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه ده‌که‌ین و بڕوایشمان وایه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ند بن به ده‌ستووری عێراقه‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا چاره‌دۆزی بۆ کێشه‌کان بکه‌ن".
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستخۆشیی پشتیوانیی بێ درێخی ئێرانی کرد له شه‌ڕی دژ به داعش و وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وام له‌و شه‌ڕه‌دا سوپاسی یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان کردوووه".
ناوبراو سه‌رمایه‌داران و بازرگانه ئێرانییه‌کانی بانگهێشت کرد له پڕۆژه ئابوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا چالاکی بنوێنن و سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام کارا بێت و داوای هاوکاریی زیاتری ئابووری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد.
نێچيرڤان بارزانی له درێژه‌دا راشیگەیاند، "پێویسته سنووری ئێران و عێراق سنووری دۆستایه‌تی و گه‌شه‌پێدان بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئێرانی دڵنیا کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان ئیزنی هیچ تاک و لایه‌نێک نادات کە لە خاکی هەرێم بە مەبەستی هه‌ڕه‌شه خستنی چاوه‌ڕوانکراو دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهرە ببات، چوونکه ئه‌وه هێڵی سووری هه‌ولێره".
سه‌رچاوه: مهرنيوز