عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی هەرێم ڕایگەیاندووە، پشتیوانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران‌دا کۆبوونەوە، لاریجانی لەو کۆبوونەوەیەدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداو و بارگرژیانه ده‌ربڕی كه له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هاتوونەتە ئاراوه.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هیوای ئەوەی خواستووە، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە ماڵپەری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی جگە لە داكۆكیکردن له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، دووپاتی كرد‌وەتەوە كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه.
هەروەها ئاماژه‌ی به هه‌وڵەکان کردووە، بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له فراوانكردن و سه‌رخستنی گفتوگۆكان به پێویست زانیوە.