نازم ده‌باغ: ئێران سوره‌ له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێم، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا

 نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران سورن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق‌و یه‌كریزیی هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه‌.

 ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران باسی‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كردوه‌و رایگه‌یاندووه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سورن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق‌و یه‌كریزیی گه‌لانی عێراقدا به‌هه‌مو پێكهاته‌و ئایین‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌.

 به‌وته‌ی‌ ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه‌ بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

 نازم ده‌باغ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێداچونه‌وه‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیدا بكات له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی جیهان، “به‌تایبه‌تی كار بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریی‌و بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بكه‌ین”.

 نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌ندازه‌ی به‌شداریكردن‌و په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران 8 ملیار دۆلاره‌، له‌ئێستادا حكومه‌تی ئێران‌و وه‌به‌رهێنه‌ران‌و سه‌رمایه‌گوزارانی ئێرانیی له‌پلانیاندایه‌ كه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی‌و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.

 

Read کد خبر: 2081

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی