له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران، ڕایگه‌یاند" سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بازرگانی نێوان عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، ده‌شڵێت" ناردن و فرۆشتنی نه‌وت له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕێگای ئێرانه‌وه ڕۆژانه به‌رده‌وامه، بۆیه دوور نیه به‌شێكی قسه‌كانی سه‌رۆكی اهمریكا له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت به ئێران له‌لایه‌ن كوردكانهوه مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌كوردی عیراقه‌وه چونكه هه‌ر ( په‌یه‌ده) خۆی ڕه‌تیكرده‌وه، ده‌شڵێت" ده‌بێت كورد زیره‌كانه مامه‌ڵه بكات پشت به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك ئه‌مریكا و ڕوسیا نه‌به‌ستێت، زیاتر درواسێكان بۆ كورد گرنگترن، مه‌سه‌له‌ی ترس له ئه‌مریكا و ڕوسیا و وڵاتانی ده‌ره‌كی هێنده‌ی ترس نیه له وڵاتانی دراوسێ، من ترسم هه‌یه وڵاته دراوسێكانمان پشتمان لێبكه‌ن نه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌كی ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین وه‌ك په‌نده كوردیه‌كه "نابێت كوڕی خۆمان بكه‌ینه قوربانی كچی خه‌ڵك" ئه‌وه ده‌ڵێین، "ناكرێت منداڵی خۆمان بكه‌ینه قوربانی خه‌ڵكی تر" هه‌روه‌ها نازم ده‌باغ ئه‌وه‌شی وت" من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم چالاكی و بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت ڕابگرین جارێكی تر خۆمان توشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی تر بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت كورد خۆی بپارێزێت له‌و شه‌ڕه لاوهكیهی له‌ساحه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ده‌كرێت كه ئه‌مریكا دژایه‌تی ئێران بكات، بۆیه باشترین ڕێگا خۆ به‌ستنه‌وه‌ی كورده به سیاسه‌تی عیراق، ده‌بێت فرۆشتنی نه‌وت به ئێران به‌رده‌وامه تا ئه‌وكاته‌ی عیراق ده‌ڵێت نا."
نازم ده‌باغ له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كه‌وتنه بواری قۆناغی دوومی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له‌سه‌ر بازرگانی نێوان عیراق به‌گشتی، هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی لگه‌ڵ ئێران وتی یەکەم تا ئێستا گۆڕانکاری ئەوتۆ لەشێوازی مامەڵەی بازرگانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران نەهاتۆتە پێش ، شێوەی دووەم دڵەڕاوکێ هەیە لەنێوان بازرگانی بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی پارە و مامەڵە بازرگانەکان، بەڵام بەگشتی تا ئێستا گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ نەهاتۆتە پێش."
سەبارەت بەوەی بۆچی هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بازرگانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا نەهاتووە لەدوای سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران ڕونیکردەوە" چونکە بابەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران و تورکیا مەسەلەیەکە پێداویستی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و خەڵکی هەژارە، چونکە لەڕوی نرخ و کاتی گەیشتنەوە بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق داخوازی لەسەرە بۆیە تا ئەوکاتەی کەفشارێکی جدی نەیەتە سەر بازرگانەکان پێم وایە خەڵک لەهەوڵدایە کەبەردەوام بێت لەکاری خۆی، خاڵی دووەم، ئەو بازرگانانە بنەمایەکی بازرگانیان لە ساڵانێکی زوەوە لەگەڵ ئێران داناوە بۆیە ئاسان نیە بیر لەگۆڕینی بکەنەوە ئەگەر ناچار نەبن."
ئایا بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ عیراق بەگشتی وە هەرێمی کوردستان زیانی نیە و چاوەڕێی پەرچە کرداری ئەمریکا ناکەن، بۆ نمونه گه‌مارۆ بخاته سه‌ر كورده‌كان و عیراق؟
نازم دەباغ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" من بەپێچەوانەی ئەو بۆچونانەم چونکە ئەوەی زیان لەکورد دەدات پێش هەموو کەس ئەو وڵاتانەن کە کورد تێیدا دەژی، ئەگەر ئەو وڵاتانە پارێزگاری لەکورد بکەن هۆکارە دەرەکیەکان بەو شێوەیە کاریگەری نابێت، هەروەک هەفتەیەک لەمەو پێش ترامپ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای دا لەسوریا کوردی لەوێ بەتەنها بەجێهێشت، خۆ ئەگەر بەتەنهاش جێی نەهێشتبێت کوردی خستۆتە دڵەڕاوکێ و مەترسیەوە لەو وڵاتە، وە قسەکانی ترامپ هەفتەی ڕابردوو واتای ئەوەبوو کە ئەو لەڕوانگەی بازرگانیەوە سەیری کورد دەکات بەڵام ئێمە دەبێت لەڕوانگەی
جوگرافی و مێژووی و فەرهەنگیەوە سەیری دراوسێکانمان بکەین."
وتیشی" هه‌میشه ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت ك كاردانه‌وی جدی هه‌بێت به‌ڵام وه‌ك وتمان ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا ههڵوێستكان و كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات و ئه‌وكات سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و قۆناغه‌كانی ئه‌وكاتی بكات كه‌چی بكات؟ تا زیانی زیاتر نه‌كات."
نازم ده‌باغ ده‌شڵێت" من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كورد ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین "نابێت كوڕی خۆی به‌قوربانی كچی خه‌ڵك بكات" ده‌ڵێم "نابێت منداڵی خۆی بكاته قوربانی خه‌ڵك" له‌كاتێكدا كه‌خۆی زیاتر پێویستی پێی هه‌بێت، ، كێشه‌ی ئێمه زیاتر په‌یوه‌ندی به ناوخۆی خۆمان و چاره‌سه‌ركردنی كێسهكانی كورده له‌چوارچێوی عیراق نه‌ك خۆ به‌ستنه‌وه به ئه‌مریكا و وڵاتانی ده‌ره‌وه، كه له ئه‌نجامی هه‌نگاوێكی سه‌ره‌ڕۆیی و به‌جێ هێشتنی ناوچه‌كه جارێكی تر كورد له‌بابه‌تی نهكسێی ١٩٧٤ وشكستهكانی شۆڕشه‌كانی تر نزیك ده‌كاته‌وه."
ده‌باغ جه‌ختی كرده‌وه" نابێت كورد له عیراق جیابكرێته‌وه ده‌بێت كورد پشتیوانی ئه‌و سیاسه‌ته بكات كه له‌عیراقدا ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ترس له ئه‌مریكا و ڕوسیا و وڵاتانی ده‌ره‌كی هێنده‌ی ترس نیه له وڵاتانی دراوسێ، من ترسم هه‌یه وڵاته دراوسێكانمان پشتمان لێبكه‌ن نه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌كی چونكه به‌درێژایی مێژوو بڕوانن ، كۆماری مهاباد ڕوسیا پشتیوانی كرد دوایی جێی هێشت، مه‌لیك مه‌حمود حكومه‌تی ڕاگه‌یاند، دواتر هه‌ر ئینگلیزه‌كان بۆ خۆیان به‌فڕۆكه لێیان دا، ئه‌وه‌تا له‌سوریا كورد پشتی به ئه‌مریكا به‌ست، ئه‌مریكاش پشتی لێ‌كرد ناچار كورد داوای هه‌ندك ڕێكه‌وتنی له‌سوریا كرد كه من پێم وایه دبوو كورد هه‌ر زوتر ئه‌وه‌ی بكردایه تائه‌و هه‌موو زیانه‌ی نه‌كردایه.بۆیه به‌بڕوای من ئه‌وه‌نده خۆ به‌ستنه‌وه به ئه‌مریكا و وڵاتانی ده‌ره‌وه كارێكی خراپه و پێویسته پشت به‌خۆمان ببه‌ستین."
ئه‌ی بۆچی ئێران له ڕیفراندۆمدا هاوشێوه‌ی وڵتانی تر پشتی له‌كورده‌كانی عیراق كرد و گه‌مارۆی خستنه سه‌ر؟
نازم ده‌باغ وتی" ئێران پێش ڕیفراندۆم پێی وتین ئه‌گه‌ر بیكه‌ن پشتان تێده‌كه‌ین، خۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی وایان نه‌وت پێش ئێران پشتیان له‌كورد كرد، دواجار هه‌ر ئێران پێش هه‌موو وڵاتان پشتیوانی كوردی كرده‌وه، بۆی من پێم وایه ئێران هه‌موو كات له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی‌دا پشتیوانی كوردی كردووه و ده‌شبێت."
له‌میانه‌ی به‌دواداچونێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ناردنی نه‌وت له‌ڕێگای پێنجوێن بۆ به‌نده‌ر عه‌باس له ئێران ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك نهێنی وه به‌رنامه داڕێژراو كه له به‌دواداچونه‌كانی دواتردا ڕونكردنهوهی زیاتر ده‌خرێته‌ڕوو به‌رده‌وامه."
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و زانیاره‌ی پشت ڕاستكرده‌وه و وتی" نه‌ك هه‌ر له‌ڕێگای پێنجوێن، به‌ڵكو له‌خاڵی سنوری حاجی هۆمه‌ران و په‌روێزخان و هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌وه فرۆشتنی نه‌وت ڕۆژانه له‌ڕێگای ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه، من نه‌شم بیستووه ڕاگیرابێت."
به‌بڕوای نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له ئێران به‌شێكی قسه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ دور نیه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عیراقی بوبێت و وتی" ده‌كرێت به‌شێكی قسكانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوردی عیراقی بوبێت، چونكه خۆ (په‌یه‌ده) ڕایگه‌یاند: كه ئه‌وان نه‌وته‌كه‌یان به كه‌سانی دیاریكراو ده‌فرۆشن ئه‌وان ده‌یفرۆشن به ئێران."
وتیشی" ئه‌گه‌ر كورد به‌وریای مامه‌ڵه نه‌كات، زیره‌ك نه‌بێت، وه‌ك پێشتر وتم منداڵی خۆی قوربانی خه‌ڵك نه‌كات به‌دڵنیایی زیان ده‌كات نه‌ك قازانج."
نازم ده‌باغ وتیشی" من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم چالاكی و بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت ڕابگرین جارێكی تر خۆمان توشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی تر بكه‌ینه‌وه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه ده‌بێت (دیقه‌ت) بكات خۆی ببه‌ستێته‌وه به‌سیاسه‌تی عیراقه‌وه."
ده‌باغ ئه‌وه‌شی وت" ناوهێنانی كورد له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه وه‌ك به‌رگریكردن بوو له‌بڕیاره‌كه‌ی خۆی كه‌ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا ئه‌مریكا دۆسته‌كانی خۆی له‌سوریا جێ هێشت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌مه نه‌وته‌ی ئه‌و ده‌یڵێ ئه‌مریكا خۆی ده‌توانێت هاوكاری كورد بكات تا پێویستی به‌وه‌ش نه‌بێت."
وتیشی" ده‌بێت كورد خۆی بپارێزێت له‌و شه‌ڕه لاوهكیهی له‌ساحه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ده‌كرێت كه ئه‌مریكا دژایه‌تی ئێران بكات، بۆیه باشترین ڕێگا خۆ به‌ستنه‌وه‌ی كورده به سیاسه‌تی عیراق، ده‌بێت فرۆشتنی نه‌وت به ئێران به‌رده‌وامه تا ئه‌وكاته‌ی عیراق ده‌ڵێت نا."
نازم دەباغ لە پاش ئەم گفتوگۆیە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردووە ئەمەش دەقەکەیەتی.
"باس لەوە کراوە ناردنی نەوت لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران بەردەوامە مەبەستم لە نەوتی قورسە (نەوتی رەش) کە بەرهەمێکی پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتە کە لە رێی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە هەناردە دەکرێت یان لەو نەوتەی کە بە
رێگای قاچاخەوە لە شوێنەکانی تری عیراق دەگەیەندرێتە سنوورەکانی کوردستان , هەموو لایەک لێی ئاگادارن، حکومەتی هەرێم لە ڕێگای لولەی تورکیاوە نەوتی خۆی رەوانەی ده‌ره‌وه دەکات. بۆ رێگریکردن لەو نەوتەی کە لە رێی قاچاخەوە دێتە کوردستان حکومەتی هەرێم پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاترە لەگەڵ حکومەتی فێدرال."