نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران دەڵێت" بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی داخستنی سنورەکان و ڕاگرتنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەپێچەوانەوە لەژێر چاودێری ئاسایش و تیمی تەندروستی بەردەوامە، هەر ئەمڕۆ بەیانی ههزار ئۆتۆمبێلی "ترانزهیت " لەبەندەر عەباسەوە چاوەڕێێان دەکرد بێنە باشماخ ڕێگەیان پێدرا بپەڕنەوە، دەشڵێت جارێکی تر لەدوێنێ (1/3) وه درێژکرایەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر بڕیاری بەکراوەیی هێشتنەوەی سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران."
" ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێلی "تڕانزهیت" لەبەندەر عەباس چاوەڕێ بوون لەڕێگای مەرزەکانەوە بچنە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بەیانی ڕێگەیان پێدرا جوڵە بکەن و بارەکانیان بەرەو باشماخ ببەن و بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەباغ دەڵێت" ئێمە لەسەر خەتین بۆ هەفتەیەک ڕێگای بازرگانی کراوەبوو، هەموو بارێک برابوو بۆ کوردستان لەڕێگای تیمی تایبەتی بازرگانی و ئاسایشی و تەندروستی کە وردبینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەن، واتە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان کراوەیە بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئێران بەڵام بەومەرجەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەدەچن لە خەتێکی تایبەتیەوە دەڕۆن بە چاودێری کردنی ئاسایش و تەندروستی و پشکنینی ئەو کەسانەی کەنەخۆشیان هەبێت یا گومانیان لێبکرێت تا ڕێگە نەدەن بڕۆن."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری تاران ئەوەشی وت" دوێنێ (1/3) جارێکی تر بۆ ماوەی یەک هەفتەی تر مامەڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەڕێگای سنورەکانەوە (واته كردنهوهی سنورهكان) درێژکرایەوە."
نازم دەباغ ڕاشیگهیاند" ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێلی "تڕانزهیت" لەبەندەر عەباس چاوەڕێ بوون لەڕێگای مەرزەکانەوە بچنە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بەیانی ڕێگەیان پێدرا جوڵە بکەن و بارەکانیان بەرەو باشماخ ببەن و بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان، واتە من نەمدیوە و نەبیستووە ڕێگای مەرزەکان گیرابێت هەتا 1/3 ئەوەتا جارێکی تریش کردنەوەی ئەو ڕێگایەبەکراوەیی بۆ ماوەی یەک هەفتەی تر درێژکرایەوە."
"ئەم بابەتی (کۆرۆنا)یەش ئەوەندەی خەریکە دەبێتە کارێکی سیاسی ئەوەندە ناکڕیت بکرێتە ڕووداوێکی سروشتی کەساڵانە چەندین نەخۆشی تری وا بڵاوبۆتەوە و خەڵکی زیاتریشیان کوشتووە "
دەباغ ڕونیكردهوه" هۆکاری ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دەدات بۆ ئەوەیە کە پێویستی بەوبازاڕ و کەلوپەلانەیە کە لە ئێرانەوە دێت بۆیە ئەو کەلوپەلانەی کە لە ئێران و چینەوە دێن وەک وتم دەخرێنەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی هەروەها ئەو کۆمسیۆنەی کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کاردەکەن، ئێمە ئەمڕۆ سنورێکی دورودرێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە ئەم بابەتی (کۆرۆنا)یەش ئەوەندەی خەریکە دەبێتە کارێکی سیاسی ئەوەندە ناکڕیت بکرێتە ڕووداوێکی سروشتی کەساڵانە چەندین نەخۆشی تری وا بڵاوبۆتەوە و خەڵکی زیاتریشیان کوشتووە بۆیە دەکرێت مرۆڤ بە پشوو و بێ سترێس خۆی بپارێزێت لەو پەتایەنەی کەبڵاودەبنەوە."
"بەداخەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە جێگرەوەی هەندێک بەرهەم بەبەرهەمی ناوخۆیی دابین بکات. "
هەروەها ڕایگەیاند" من ناتوانم بڵێم هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگرەوەی ئێران یاخود جێنهگرەوەی بدۆزێتەوە، بەڵام ئەوەندە دەزانم تا ئێستا بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەشیکی ئەساسی و پێداویستی و ژیان و گوزەرانی هەرێمی کوردستانه، هەر ئەمڕۆ درێژی قافڵەکانی ئۆتۆمبێل لەسنوری باشماخ نزیکەی پانزە کیلۆمەترە، بەداخەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە جێگرەوەی هەندێک بەرهەم بەبەرهەمی ناوخۆیی دابین بکات."
جەختی کردەوە" بڵاوبەوەی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی وەستانی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ."
دەباغ ئەوەشی " خۆ ئەگەر هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی سنورەکانی بدایە هێشتا نەگەێشتوینەتە ئەو قۆناغەی بڵێین ئێران چ هەڵوێستێکی دەبوو بەڵام بەدڵنیایی کە خۆی ئێستا کۆنترۆڵی دۆخەکە دەکات پێویستە بۆ هەرێمی کوردستانیشذی بەڕەوا ببینێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر سبەی بەهۆی بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا گواسترایەوە هەرێمی کوردستان، ئێران ئامادەیە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات؟ نازم دەباغ وتی" من پێم وایە ئێران لەزۆر ڕوەوە و لەشەڕی داعش-دا هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە بێگومان ئهوەی لەتوانایدا بێت ئەگەر حکومەتی هەرێم داواکاری لێبکات پێشبینی دەکەم ئێران بەدەم داواکارییەکەیەوە بچێت."
https://www.dengiamerika.com/a/iran/5311166.html