نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران گەڕاندنەوەی مستەفا سەلیمی وەدرۆ خستەوە

تاران / ئیرناپلاس ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارت بە "مستەفا سەلیمی" زیندانی هەڵاتووی زیندانی سەقز گوتی: ئەو بە هیچ شێوەیەک نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستانەوە کە هەرێم بیەوێت ئەو ڕادەست بکات.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، وێڕای وەدرۆ خستەوە گەڕاندنەوەی "مستەفا سەلیمی" زیندانی هەڵاتووی زیندانی سەقز کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەم بەندیخانەیەدا لە سێدارە درا بە پەیامنێری "ئیرناپلاس"ی ڕاگەیاند: لە بنەڕەتدا ئەو کەسە نەهاتبووە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بیەوێت ئەو ڕادەست بکات. ئەو کەسە لە ناو خاکی ئێران و لە دەورووبەریی شاری بانە گیراوە. 

 

لینکی هەواڵ: 

https://plus.irna.ir/news/83746930/نماینده-اقلیم-کردستان-هم-استرداد-مصطفی-سلیمی-را-تکذیب-کرد

Read کد خبر: 2332

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی