"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بە ئاماژە بە گرینگی سەردانی سەماحەتی "حەسەن ڕووحانی" بۆ عێراق و پێشوازیی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە بەڕێزیان گوتی: ئەم سەردانە ئەم پەیامەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو کە ئێران و عێراق بە ناونیشانی دوو دراوسێی ڕۆڵێکی گرینگ‌یان لە پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەیە و بە پێچەوانەی هەندێک لەو گوشارانە، لە دژیی بەرژەوەندیی یەکتری هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی "ئیسنا"، گوتی: ئەم سەردانە لە باروودۆخێکدا ئەنجامدرا کە ئەمەریکا و هەندێک لە وڵاتانی دیکە گوشارەکانی خۆیان بۆ سەر عێراق زیادکردبوو تاکوو ئاستی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تاران کەمبکاتەوە و بە گەمارۆ یەک لایەنەکانی دەوڵەتی واشنگتۆن لە دژی تاران هاوڕێیەتی بکەن، بە پێچەوانەی ئەم گوشارانە، لەم سەردانەدا بینیمان کە بەرپرسانی عێراقی لە ئاستێکی بەرزدا پێشوازییان لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد و بەڕێز ڕووحانی بێجگە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و هەندێک لە بەرپرسانی سیاسیی ئەم وڵاتە، لەگەڵ سەماحەتی ئایەتوڵڵا سیستانی دیدار و دانووستانی کرد.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەرپرسانی عێراقی بەو پێشوازییە، سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق و ورەیان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندا. لە ڕاستیدا عێراق ئەم پەیامەی بە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کە هەر وەکوو ئێران لە باروودۆخە سەختەکاندا لە تەنیشت عێراقییەکان بووە، ئەوانیش لە باروودۆخە سەختەکاندا لە تەنیشت ئێرانن و هۆگرییان بە گەشەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێی یەکترین، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە ماوەی ئەم سەردانەدا ڕێککەوتنی زۆر باش لە لایەنی ئابووریی، سیاسیی و ئاسایش لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵات‌دا ئەنجامدرا کە بێگومان ئەم بابەتە دەتوانێت بۆ دوو وڵات هاوڕێی لەگەڵ بەرژەوەندیی زۆر باش بێت.
"نازم دەباغ" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە هەندێک دەڵێین بۆچی ڕووحانی لە ماوەی ئەم سەردانەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقی نەکرد؟ گوتی: هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە عێراق و لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێزیان لەم سەردانەیاندا چاوپێکەتنێکی زۆر باشی لەگەڵ بەڕێز "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بوو کە بۆخۆیان کوردن و هەر ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئێران و عێراق بکرێت بەرژەوندییەکەی بۆ سەرتاسەری عێراق دەبێت کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەم وڵاتە. هەڵبەت ئێمە زۆر بەختەوەر دەبووین کە بەڕێزیان بیانتوانایە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکەن بەڵام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە بە گشتیی کۆی مەسەلەکان لەبەرچاو بگرین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەروەها بە ئاماژە بە پەیامەکانی ئەم سەردانە بۆ ولاتانی ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە گوتی: بەرپرسانی ئەم دوو وڵاتە بە ئەنجامدانی ئەم سەردانە ئەم پەیامەیان ڕاگەیاند کە دوو وڵاتی ئێران و عێراق وەکوو دوو دراوسێی و بەهێز، ڕۆڵێکی گرینگ‌یان لە سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش هەیە. هەر دووکیان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان و خەڵکانی خۆیان هەوڵدەدەن و لە دژیی یەکتری هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن.
لینکی چاوپێکەوتن:
https://www.isna.ir/news/97122212295/ناظم-دباغ-عراق-با-استقبال-باشکوه-از-روحانی-استقلال-خود-را-به
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: لەو باوەڕەدام سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، نە تەنیا لەسەر پەیوەندەییەکانی هەولێر و بەغدا، بەڵکوو بە گشتیی کاریگەریی پۆزێتیڤی لە سەرتاسەری عێراق دەبێت.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ موجتەبا ئیسماعیلی: بەبڕوای زۆربەی کاراناسانی ناوچەیی، عێراق لە قۆناغێکی هەستیار دایە و گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرژەوەندیی ئەم وڵاتە دابین دەکات. لەم ناوەندەدا بەرپرسانی باڵای عێراق بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەم وڵاتە نابێتە بەشێک لە سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمەریکا بە دژی ئێران، چونکە عێراق سنووری دوور و درێژی هاوبەش و پەیوەندیی و بەرژەوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران هەیە و هیچ کاتێک لەسەر پابەندبوون بە گەمارۆکانی ئەمەریکا بەهرەمەند نابێت.
بێجگە لەمانە، عێراق ئێستاکە شایەدی چوونە سەرێی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییە کوردییەکان خوازیاریی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی خۆیان لە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانن بە لەبەرچاوگرتنی ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی و ڕێزلێنانی دوو لایەنە و سەردانی سەماحەتی "حەسەن ڕووحانی" سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان بۆ عێراق، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگی لەم بوارەدا هەبێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و سنووری خۆڕاگریی، وڵامی ئەو پرسیارانەی سەبارەت بەم سەردانە و هەندێک دۆسییە داوە کە ئێستاکە لە ناوچەکەدا لە ئارادایە، کە لە درێژەدا پێشکەشتان دەکرێت.
ڕێککەوتنی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندایە
ئانا: حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان لە عێراقە و وادیارە بەرنامەیەکی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان نییە. ئایا پەیوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بنە’ڕەتی دەوڵەتی عێراقدا پێناسە دەکرێت؟
دەباغ: تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە سەردانی ئاغای ڕووحانی نەگیراوە، بەڵام بە گشتیی لەوبڕوایەداین هەر سیاسەتێک کە کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لەسەری ڕێکبکەون، سەتاسەد لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندا دەبێت، چونکە عێراق ئەمڕۆکە لە ترۆپکی یەکبوونی خۆیدایە و بە پێی یاسای بنەڕەتی، هەر بڕیارێکی بەغدا لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکانی عێراقدایە.
من لەو بڕوایەدام سەردانەکە زۆر سەرکەوتوو بووە، چونکە ئێران و عێراق لە باروودۆخێکدان کە زیاتر لە جاران پێویستیان بە یەکێتی لە نێوان یەکتردا هەیە. بێجگە لەمانە دۆستایەتی، هاوپەیمانی و هاوکاریی نێوان عێراق و ئێران پێویستە. بە بڕوای من، سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق نە تەنیا لەسەر پەیوەندەییەکانی هەولێر و بەغدا، بەڵکوو بە گشتیی کاریگەری پۆزێتیڤی لە سەرتاسەری عێراق دەبێت. چونکە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق یاسایەک و یەکییەتییەکی جوگرافییان هەیە و ئەم سەردانە دەتوانێت کاریگەر بێت.
ئانا: "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان مانگی ژانوییەی ئەمساڵ لە سەردانێکی پێنج رۆژەیەدا بۆ عێراق، سەردانی هەولێر و سلێمانیشی کرد. ئەم جووڵە دیپڵۆماتیکییە چ دەسکەوتێکی بۆ هەرێمی کوردستان هەبوو؟
دەباغ: ئەم سەردانە دەبێتە بەهێزبوونی پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەم پەیوەندییە چڕووپڕە بەردەوام درێژەی هەیە. دیارە ئەم پەیوەندییە لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراقدایە و دەتوانێت لە زیاترکردنی هاوکارییەکانی دوو لایەنە کاریگەر بێت، چونکە ئێستا کوردەکان شەریکی بەغدان. دیارە کاتێک خەڵکانێک لە هەرێمی کوردستان لە باروودۆخ و سیاسەتەکانی ئێران ڕەزامەنیدان هەیە، ئەم بابەتە لەسەر پەیوەندەییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگەریی پۆزێتیڤی دەبێت. من سەردانی زەریف بە باش و سەرکەوتوو هەڵدەسەنگێنم.
هەرێمی کوردستان سنووری "شۆشمێ" بە فەرمی ناناسێت
ئانا: "شەهاب نادری" نوێنەری خەڵکی پاوە و هەورامان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی سەبارەت بە باروودۆخی سنووری "شۆشمێ" گوتوویەتی کە لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و هەولێر، لە لایەنی ئێمەوە "شۆشمێ" سنوورێکی فەرمییە. ئایا ئەم دەروازە سنوورییە لە لایەنی هەرێمی کوردستانی عێراق بە فەرمی نەناسێندراوە؟
دەباغ: لە لایەنی هەرێمی کوردستانەوە ئێستاش گرفتەکانی ئەم سنوورە بوونی هەیە، بەڵام ئێمە ئامادەین کە پشتیوانی لێبکەین و کارووبارە سنوورەییەکانی دەبێت لە نێوان ئێران و عێراق چارەسەر بکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نەدراوە و سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەر ئەو سنوورانەی پێشوون. هەر بەم پێیە، هەرێمی کوردستان سنووری "شۆشمێ" بە فەرمی ناناسێت.
پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هەموواندایە
ئانا: چەند ڕۆژ پێ ئێستا ڕێککەوتەنامەیەکی سیاسی چڕووپڕ لە نێوان دوو حیزبی سەرەکی هەرێمی کوردستان لەوانە: پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی واژۆ کرا. پێش ئەوەی کە ڕێککەوتن بکرێت، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی بۆ "مەسعوود بارزانی" ڕوانە کرد و خوازیاری خێرایی لە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتەنامەیە بوو. ئایا دەستێوەردانی ئەمەریکا کاریگەری لە سەر ئەم ڕێککەوتنە هەیە یان نا؟
دەباغ: بە بڕوای من ئەم کارانە، زیاتر لایەنی میدیایی هەیە و ئەمەریکا بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێشنیاریی نەکردووە. نە تەنیا ئەمەریکا بەڵکوو تەنانەت هەندێک لەوبڕوایەدان کە "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پەیامی دابوو، بەڵام بە پێی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و ئەو کەشووهەوا سیاسییەیەی کە بوونی هەیە، لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک‌بێت. بێجگە لەمانە، بە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبرژاردنەکان، ئاسایش و هێمنی زیاتر سەقامگیر دەبێت و ئەوە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک دایە.
لە لایەکی دیکەشەوە لەوبڕوایەدام کە باشترین باروودۆخی بۆ ئەم دوو گرووپە سیاسییەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بۆخۆیان بە بێ دەستێوەردانی بیانی لەگەڵ یەکتری ڕێکبکەون، چ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چ حیزبی دیموکرات مافی ئەوەیان هەیە و بە هۆی بڕوابوون بەم مافە کە دەبێت ڕێککەوتنی سەرەکی بکرێت. ئینشا’ڵڵا بە زووترین کات دەبینین کە تەواوی گرفتەکان چارەسەر دەبێت و حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکدێت.
ئانا: ڕەتی پێکهێنانی حکوومەت لە چ قۆناغێکدایە؟ ئایا بە زووترین کات شایەدی پێکهێنانی حکوومەت دەبین یا گرفتەکانی پێشوو لەسەر جێی خۆی ماوەتەوە؟
دەباغ: نەخێر، لەوبڕوایەدام بە پێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە گرفتی ئەوتۆ نەماوە، تەنیا گرفت ئەوەیە کە بە شوێین ڕێکارێکەوەن تاکوو هەر چی زووتر کابینەیەکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێت و هەموو شتێک پەیوەندیی بەو بابەتەوە هەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر چی زووتر کاندیداکانی خۆی بۆ ئەم ئەرکە بەرپرسیارییەتە دەستنیشان بکات و کابینە پێک‌بێت و پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین دەرفەتدا کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات تاکوو ڕەوتی پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێت.
ئانا: ئایا ناوی کەسێکی تایبەت بۆ کاندیدبوون دەستنیشان کراوە؟
دەباغ: بەڵێ، بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە وەکوو کاندیدی سەرۆکایەتی و "مەسروور بارزانی" وەکوو کاندیدی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیاریکراون.
پێشوازیی لە سەرمایەدارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین
ئانا: ماوەی هەفتەیەک پێش ئێستا بابەتی وەبەرهێنانی سەرمایە لە لایەن کۆمپانیای ئیماڕاتی "دانا گاز" لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو. ئایا ئەم بابەتە نابێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتێکی وەکوو ئیماڕات و لە درێژەدا، وڵاتانی لاوەکی باشووری خەلیجی فارس بیانەوێت لە لایەنی ئابوورییەوە بێنە ناو کێشە سیاسییەکانی هەرێمەوە؟
دەباغ: ڕێککەوتەنامەی گازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و "دانا گاز" پێشتریش بوونی هەبووە و ئێستا ئەم ڕێککەوتەنامەیە گەشەی سەندووە. نە تەنیا ئیماڕات بەڵکوو ئێمە خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی خۆمانین و پێشوازیی لە وەبەرهێنانی سەرمایە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هەموو لایەک و وڵاتانەوە دەکەین. بە بوونی هەمووی ئەمانە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە لە هەرێم هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە و من تەنانەت لەگەڵ نوێنەری "دانا گاز" لە تاران چاوپێکەونم کرد. ئێمە ئامادەین پێشوازیی لە سەرمایەدارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکەین.
ئانا: ئایا ئەم بابەتە کە هەندێک لە نوێنەرانی پەڕڵەمانی عێراق سەر بە یا خود لایەنگری لە رژێمی زایۆنی دەکەن، ئەوە تا چەندە ڕاستە؟
دەباغ: هەر کار و هەنگاوێک کە ئەنجامبدرێت دەبێت لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق بێت. کاتێک کە دەوڵەتی ناوەندیی لە بەغدا ئیزنی کارێک بدات، دەستی ئێمەش لە هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە کراوەیە. من لکاندنی هەر کام لە نوێنەرە کوردەکانی پەڕڵەمانی عێڕاق و هەروەها هەرێمی کردستان کە لایەنگری لە رژێمی زایۆنی بکەن ڕەددەکەمەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک عەڕەب بوونیان هەیە کە سەردانی وڵاتە داگیرکراوەکان (ئیسڕائیل) دەکەن و دەگەڕێنەوە.
لینکی چاوپێکەوتن:
http://ana.ir/fa/news/33/367618/سفر-روحانی-به-عراق-بر-روابط-بغداد-اربیل-اثر-مثبت-خواهد-داشت
نازم ده‌باغ
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری وڵات له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدای کرد. ئه‌م سه‌ردانه یه‌که‌م سه‌ردانی رۆحانییه له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریدا بۆ ئه‌و وڵاته و پێشتر به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و کۆمه‌ڵیک هۆکاری دیکه‌وه ئیمکانی ئه‌م سه‌ردانه نه‌بوو. هاوکات‌بوونی ئه‌م سه‌ردانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین رووداوی دیکه‌دا، گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی له بارودۆخی ئێستادا به‌هێزتر کردبوو. هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک کۆماری تازه‌ی عێراق، هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری عێراق دوای نه‌مانی داعش له‌و وڵاته‌و له هه‌موو گرنگتر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران و گوشار خستنه سه‌ر عێراق بۆ هاوکاریکردن دژی ئێران گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی زیاتر له هه‌میشه کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌م نێوانه‌دا و له شرۆڤه‌ی کارناساندا بایه‌خی پێدراوه پێویستی دوولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵاته بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان. عێراق هاوبه‌شی دێرینه‌ی عێراقه‌و ده‌توانێت له بارودۆخی گه‌مارۆدا هاوکاری ئێران بدات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێران یاری دێرینه‌ی عێراق بووه که ئه‌من و ئاسایش و خوشگوزه‌رانی بۆ عێراقییه‌کان دابین کردووه و ئه‌مانه‌ش هۆکارن بۆ پێشوازی‌کردنی هه‌ردوولا له زیاترکردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا له بارودۆخی ئێستادا.
هه‌رچه‌ن داعش عێراقی به‌جێهێشتووه به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتا سه‌رقاڵی بابه‌تی ئه‌منییه‌و پێویستی به هاوکاری ئێرانه‌و ئێرانیش به هۆی بارودۆخی گه‌مارۆکانه‌وه پێویستی به عێراقه. عێراق له ئێستا پێویستی به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه و ئێران له‌م بارودۆخه‌دا هاوکاری عێراقه. عێراق پێویستی به کاره‌با و گازی سروشتیی ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه رێژه‌ی ئه‌م پێویستییه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئه‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندی دوو وڵات به‌هێزتر ده‌کات و له‌م دواییانه‌شدا بینیمان که سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که ناکه‌ونه دوای سیستمی گه‌رمارۆکانی دژی ئێرانه‌وه. عێراق وه‌کوو هاوبه‌شی بازرگانی و کۆنی ئێران ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تی ئێران بدات و ده‌توانێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاسانتر بکاته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق په‌یوه‌ندی کۆن و مێژووییه و پێویسته که گه‌شه بکات. ئه‌م سه‌ردانه ده‌توانێت ده‌ستکه‌وتی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی زۆری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها بۆ عێراقیش ببێت. به‌پێی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌و هه‌وڵه‌کانی بۆ زیادکردنی گه‌مارۆکان دژی ئێران، ئه‌م سه‌ردانانه و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دۆست ده‌توانێت ئاکامی کاریگه‌ری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنییه‌کان لێبکه‌وێته‌وه.
نازم دەباغ بەشداری لە سێمیناری "حکیم محور الوحده "ی لە تاران کرد
لە رێکه وتی 9-3-2019 له سه ر بانگهێشتنامه ی فه رمی ره وتی حیکمەی نیشتمانی عیراقی که به بونەی ساڵیادی الحکیم سیمینارێک لە ژێر ناوی بحکیم محور الوحده له تاران رێکخرابوو ، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران و دکتۆر ئەمیریان و باڵیوزی عیراق و فەلەستین له ئێران و چه ندەها که سایه تی و روناکبیرو ئەندام پەرلەمان و ئه ندامانی "مجلس الاعلی" و "تیار الحکمه العراق"ی و به رپرسانی ئێرانی ئاماده ببون ، له و سیمیناره دا باس لە رۆڵ وهاوکاری الحکیم لە پرۆسەی سیاسی نێوان عراق و ئیران وسەرکردە کوردەکانی هەرێم کرا .
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له کرماشان کرد
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان کرد.
لەسەر بانگهێشنامه‌ی فه‌رمی زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/٢٠١٩ شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که پێکهاتبوون له "ئه‌مجه‌د باباحاجی" و "سه‌لام عارف رشدی" به‌شدارییان له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی ١٢٥ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان کرد که له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پزیشکی گشتیی و ده‌رمانسازی و پزیشکی ددان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو.
شایانی باسە کۆمەلیک لە قوتابییەکانی هه‌رێمی کوردستان توانیبوویان بڕوانامەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلیژەکانی خۆیان بە‌دەستبێنن.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا به خوێندنەوەی چەند ئایه‌تێک له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر وتارێک له لایەن دکتور "عه‌لی خه‌زایی" جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان پێشکەش کرا که لە وتارەکەیاندا ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانە چەندەها قوتابی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی قۆناغی خوێندن لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی کرماشان وەردەگیرێن، هەروەها داوای هەماهەنگی زیاتریان کرد لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کرماشان.
جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان به‌شدارییان کردووه.
دواتر لە لایەن "ئەمجەد باباحاجی" وتارێکی پیروزبایی بە ناوی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران خوێندرایه‌وه و دووپاتیان کرده‌وه که ده‌بێت زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکوکانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان بدرێت.
باباحاجی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ستخوشی له ستافی زانکوی کرماشان کرد و سوپاس و پێزانینی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ زانکۆی کرماشان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌یان که پێشکه‌شی سه‌رجه‌م قوتابیانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا چه‌ند کلیپێک سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ژیان و خوێندنی قوتابییه‌کان نمایشکرا و له لایه‌ن گرووپی مۆسیقای قوتابیانی زانکوی کرماشانه‌وه چه‌ند پارچه موسیقا و گۆرانی به زمانی کوردی پێشکەش کرا و ئاهه‌نگه‌که‌یان به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی و گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی بیره‌وه‌ریی کوتایی پێهێنا.
نازم دەباغ بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد
"نازم دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" له وڵاتی ئێران کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/2019 له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد که ساڵانه له وڵاتی ئێران ئه‌و بۆنه‌یه به‌رز دەنرخێندرێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا که له ته‌لاری شێخ ئه‌نساری کۆلێژی ماف و زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، "سه‌لاح زه‌واوی" فەڵه‌ستین، "ماجد غه‌ماز"، باڵیوزی وڵاتانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها چه‌ندین بەرپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و ئێران و "عبدالموحسدن اله‌حه‌کیم" نوێنەری بنەماڵەی الحه‌کیم تیایدا بەشداربوون.
له ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" چه‌ندین وتار له لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستا زانکۆ، له‌وانه: دکتۆر "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" و‌ه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و "ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م" پێشکه‌ش کرا و رۆڵی خوالێخوشبوو شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم"یان بەرز نرخاند.
سەردانەكەی ڕۆحانی بۆ عیراق كاردانەوەی لێكەوتەوە..بازرگانی زیاد دەكات
سەردانەكەی سەردانەكەی د.حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران زانیاری لەسەر سەردانەكە بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "جموجۆڵی بازرگانی زیاددەبێت و سەرمایەگوزاری دەبوژێتەوە".
كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێكی نوێ بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی دەردەكات، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش لەو وڵاتە وردەكاریی ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ڕوندەكاتەوەو وادەی كارپێكردنیشی ئاشكرادەكات.
SNN:
سامان بەختیار
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له ئێران زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و مه‌رجێكی نوێ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران بهSNNی راگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رسێ مه‌رزی(باشماخ، په‌وروێزخان و حاجی هۆمه‌ران) له14ی مانگه‌وه بۆ ئێران ڕاگیرا، جارێكی‌تر هه‌رنارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرده‌وه.ئاشكراشیكرد، هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه كه بۆ مه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران نێردراوه، ته‌نها نه‌وتی ئه‌و پاڵاوگانه ڕێگه‌یان پێده‌درێت هه‌رنارده‌ی ئێران بكرێت، كه‌مۆڵه‌تی ڕه‌سمیان له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد
شاندیکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ناوی "خەلیل ساڵح مەحموود" لە ئێران کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کە بریتی بوون لە "عەباس عەبدواڵڵە" و "سەلام عارف روشدی" رۆژی پێنجشەمە 21/2/2019 بە نوێنەرایەتی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوە یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەی لە ئێران کرد کە "خەلیل ساڵح مەحموود" ناسراو بە "محەمەد ئەمین ئیسماعیلی" (ناوی لە وڵاتی ئێران) دوای 31 سال ژیان و دوور لە بنەماڵەی بە یەکگەشتنەوە و بە دیداری بنەماڵەی شاد بوویەوە.
لەم بۆنە گەورەیەدا کە لە لایەن ناوه‌ندیی ژێنێتیکی کلینیکی "نوور" بەڕێوەچوو، دەستخۆشی لە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، لەبەر ئەوەی کە لە ڕابردوودا هەوڵ و هاوکاریی و یارمەتییان دابوو کە چەندین منداڵی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران ببیندرێنەوە و بە دیداری بنەماڵەیان شادبن.
ئەم مەڕاسیمە دوای بە یەکتر گەیشتنی دایک و منداڵە ونبووەکە دوای 31 ساڵ ژیان لە ئێران و بەخێوبوونی لە لایەن بنەماڵەیەکی ئێرانی، "خەلیل ساڵح مەحموود" خوێندنی بەکالۆریۆسی لە یاسا تەواوکردووە و خێزاندارە و کچێکی تەمەن 4 ساڵەی هەیە و نیشتەجێی شاری قومە و ئەم دراما و چیرۆکە ڕاستەقینەیە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بەیەک گەیشتنەوە و دیدارە بکرێت.
هەروەها لەم بۆنە بێوێنەیەدا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی، ستافی کلینیکی "نوور"، نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سەردەشت، بنەماڵەی منداڵەونبووەکان، شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربوون.
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ و‌ه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد