نازم دەباغ بۆ ئیسنا: عێراق بە پێشوازییەکی بە شکۆ لە ڕووحانی، سەربەخۆیی خۆی نیشاندا

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بە ئاماژە بە گرینگی سەردانی سەماحەتی "حەسەن ڕووحانی" بۆ عێراق و پێشوازیی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە بەڕێزیان گوتی: ئەم سەردانە ئەم پەیامەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو کە ئێران و عێراق بە ناونیشانی دوو دراوسێی ڕۆڵێکی گرینگیان لە پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەیە و بە پێچەوانەی هەندێک لەو گوشارانە، لە دژیی بەرژەوەندیی یەکتری هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی "ئیسنا"، گوتی: ئەم سەردانە لە باروودۆخێکدا ئەنجامدرا کە ئەمەریکا و هەندێک لە وڵاتانی دیکە گوشارەکانی خۆیان بۆ سەر عێراق زیادکردبوو تاکوو ئاستی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تاران کەمبکاتەوە و بە گەمارۆ یەک لایەنەکانی دەوڵەتی واشنگتۆن لە دژی تاران هاوڕێیەتی بکەن، بە پێچەوانەی ئەم گوشارانە، لەم سەردانەدا بینیمان کە بەرپرسانی عێراقی لە ئاستێکی بەرزدا پێشوازییان لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد و بەڕێز ڕووحانی بێجگە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و هەندێک لە بەرپرسانی سیاسیی ئەم وڵاتە، لەگەڵ سەماحەتی ئایەتوڵڵا سیستانی دیدار و دانووستانی کرد.

 

دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەرپرسانی عێراقی بەو پێشوازییە، سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق و ورەیان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندا. لە ڕاستیدا عێراق ئەم پەیامەی بە کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە هەر وەکوو ئێران لە باروودۆخە سەختەکاندا لە تەنیشت عێراقییەکان بووە، ئەوانیش لە باروودۆخە سەختەکاندا لە تەنیشت ئێرانن و هۆگرییان بە گەشەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێی یەکترین، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە ماوەی ئەم سەردانەدا ڕێککەوتنی زۆر باش لە لایەنی ئابووریی، سیاسیی و ئاسایش لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵاتدا ئەنجامدرا کە بێگومان ئەم بابەتە دەتوانێت بۆ دوو وڵات هاوڕێی لەگەڵ بەرژەوەندیی زۆر باش بێت.

 

"نازم دەباغ" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە هەندێک دەڵێین بۆچی ڕووحانی لە ماوەی ئەم سەردانەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقی نەکرد؟ گوتی: هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە عێراق و لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێزیان لەم سەردانەیاندا چاوپێکەتنێکی زۆر باشی لەگەڵ بەڕێز "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بوو کە بۆخۆیان کوردن و هەر ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئێران و عێراق بکرێت بەرژەوندییەکەی بۆ سەرتاسەری عێراق دەبێت کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەم وڵاتە. هەڵبەت ئێمە زۆر بەختەوەر دەبووین کە بەڕێزیان بیانتوانایە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکەن بەڵام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە بە گشتیی کۆی مەسەلەکان لەبەرچاو بگرین.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەروەها بە ئاماژە بە پەیامەکانی ئەم سەردانە بۆ ولاتانی ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە گوتی: بەرپرسانی ئەم دوو وڵاتە بە ئەنجامدانی ئەم سەردانە ئەم پەیامەیان ڕاگەیاند کە دوو وڵاتی ئێران و عێراق وەکوو دوو دراوسێی و بەهێز، ڕۆڵێکی گرینگیان لە سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش هەیە. هەر دووکیان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان و خەڵکانی خۆیان هەوڵدەدەن و لە دژیی یەکتری هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن.

 

لینکی چاوپێکەوتن:

https://www.isna.ir/news/97122212295/ناظم-دباغ-عراق-با-استقبال-باشکوه-از-روحانی-استقلال-خود-را-به

Read کد خبر: 2193

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی