نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییەكانی سوید دەكات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/10/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە خاتوو ئەنیكا مۆڵن هێڵگرن باڵیۆزی نوێی وڵاتی سوید لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو هێڵگرن خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئەو پەیوەندییە پتەوەی لە نێوان تیمی دیپلۆماسیی سوید لە عێراق بەگشتی و بە تایبەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، دەربڕی و هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەكانی خواست. دواتر باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەوە كردەوە وڵاتەكەی گرنگییەكی زۆر بە بواری كۆمەڵایەتی و ئابووری و پاراستنی مافی تاك و بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەدات و ئەو هەنگاوانەشی بەرز نرخاند كە لەو بوارانەدا لە هەرێمی كوردستان نراون.
دەربارەی ئەو كێشانەی لە هەرێمی كوردستان هەن، دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و ئەو ئارامییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەردەوامی هەبێت و بە هەموو لایەك ڕووبەڕووی تیرۆرستانی داعش ببنەوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد لە داهاتوودا ژماەریەك شاندی حكوومەتی سوید سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوكات دیدار و كۆبوونەوەی زیاتر بۆ گفتوگۆكردنی هەموو پرسەكان ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەو سەردانەی باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی بۆ خواست و پشتگیری لە پێشنیارەكانی كرد بە تایبەت لە بەرەوپێشبردنی لایەنی كۆمەڵایەتی و زیاتر بە دیموكراسیكردنی كۆمەڵگە و هەوڵی زیاتر بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان.
هەروەها سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی پێشووی حكوومەتی سوید بۆ هەرێمی كوردستان كرد كە سودێكی زۆری لەبواری دەركردنی چەند یاسایەك هەبووە بەتایبەتی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و هاوكارییكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
گفتوگۆكردنی ڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و گارانتیكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و ڕەوشی ئەو هاووڵاتیە كوردانەی كە لە و سوید ژیان بەسەر دەبەن، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
له لێدوانێكى تایبهتدا بۆ ماڵپهڕى فهرمیى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بهڕێز سامى ئهرگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامهوانیى بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان، ڕایگهیاند: بۆ بهشداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشیى میوونیخ كه له تارانى پایتهخت دهبهسترێت، بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كورستان ڕۆژى 17ى ئهم مانگه به داوهتێكى فهرمى سهردانى ئێران دهكات.
دهربارهى كۆنفرانسهكهش گوتى: ئهم كۆنفرانسه كه به ههماههنگى لهگهڵ ئهنتیستۆى نێودهوڵهتیى لێكۆڵینهوهى سیاسى له پایتهختى ئێران ساز دهكرێت، ههر یهكه له بهڕێزان وهزیرانى دهرهوهى ئهڵمانیا و ئێران و ژمارهیهك له پهرلهمانتهران و بهرپرسانى حكوومى و ئهكادیمسیهن و لێكۆڵهرهوهى نێودهوڵهتى و ئێرانى بهشدارى تیادا دهكهن و زیاتر پهیوهسته به دوایین ڕێككهوتنى نێوان كۆمارى ئیسلامى و وڵاتانى ڕۆژاوا و چهندین بابهت و باس و تهوهرى پهیوهست بهم پرسهى تیایدا تاوتوێ دهكرێت.
بهڕێز ئهرگۆشى ههروهها ئاماژهى بهوه دا كه چاوهڕوان دهكرێت لهم سهردانهى بۆ تاران، بهڕێز نێچیرڤان بارزانى چاوى به ژمارهیهك له بهرپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش بكهوێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەكات
ڕۆژی سێشەممە 13ـی 10ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ئانیكا مولین باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پەیوەندی و دیالۆگە نموونەییەی كە لەنێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستاندا هەیە و تۆڕێكی مێژوویی و مرۆڤی بەیەكەوەیان دەبەستێتەوە. وێڕای ئاماژەدان بە هاوكارییە سەربازییەكانی سوید بۆ هێزی پێشمەرگە جەختی لەوە كردەوە كە سوید بە بایەخەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستان دەكات و لە ساتەوەختە مێژووییەكاندا لەگەڵ گەلی كوردستان دەبێت. باڵیۆزی سوید لە عێراق باسی شەڕی تیرۆریستان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكەی كرد و بۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە بە تایبەتی دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا خستەڕوو و هیوایشی خواست وڵاتەكەی بتوانێ ڕۆڵی هەبێ لە چارەكردنی كێشەكانی پێكهاتەكانی عێراق لە دوای شكستدانی تیرۆریستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی تازەی سویدی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانی بۆ خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید پێزانینیشی بۆ گەل و حكوومەتی سوید هەبوو كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی كوردستانی كردووە و هەزاران هاووڵاتیی كوردی وەخۆ گرتووە. هەروەها سوپاسی هاوكارییە سەربازییەكانی سویدی كرد كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگە كراوە.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە هۆكارەكانی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر كرد لە ناوچەكە و باسی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و هەروەها قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ كرد و ئاماژەی بە باری دیموگرافی و فرەیی پارێزگای نەینەوا دا و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە گەرەنتی و ڕێوشوێنی ئیداری و سیاسی وا بگیرێتە بەر كە دڵنیایی تەواو بدرێتە پێكهاتەكان كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە. سەرۆك بارزانی هێمای بە دۆخی ئاڵۆزی سووریایش دا و ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمان لە لێدانی تیرۆریستانی داعش هەبێت و لە هەمانكاتیشدا چارەسەری سیاسی بۆ ئاییندەی سووریا لەبەرچاو بگیرێت ئەوە ئەنجامی باشتری لێدەكەوێتەوە.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گرژییەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. پەیوەست بەم بابەتەوە باڵیۆزی نوێی سوید داوای كرد گرژییەكان گەشە نەكات بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش نەبێت.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له پارێزگاری نوێ و سهرۆك و شاندێکی ئهنجوومهنی پارێزگای نهینهوا كرد
ئهمڕۆ شهممه ١٠ـی ١٠ـی ٢٠١٥ بهڕێز مسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له پارێزگاری نوێ و سهرۆك و شاندێکی ئهنجوومهنی پارێزگای نهینهوا كرد.
له دیدارهكهدا کە بەڕێزان کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم ئامادەی بوون، سەرەتا بەڕێز نوفل العرکوب پارێزگاری نوێی نەینەوا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و ڕایگەیاند کە زۆر مەبەستی بووە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات تا وێڕای جەخت کردنەوە لە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، گوێ لە سەرنج و تێبینییەکانی سەرۆک بارزانی بگرێت.
شاندی میوان جارێکی دیکە بهناوی خۆیان و دانیشتووانی پارێزگای نهینهوا پێزانینی خۆیان ئاراستەی سهرۆك بارزانی و پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ گیانفیدایی و ئازایەتییان لە وەدەرنانی تیرۆریستان. ههروهها پرسه و سهرهخۆشیی خۆیان ئاراستەی خانهواده و كهسوكاری شههیدان كرد كه به خوێنی خۆیان شكستیان به داعش هێناوه و ڕایانگەیاند کە ئهوان قهرزداری پێشمهرگهن و هیچ كاتێك ئازایەتیی پێشمەرگە له یاد ناكرێت. سوپاسی گهل و حكوومهتی ههرێمی كوردستانیشیان كرد بۆ لهباوهش گرتن و یارمهتیدانی ئاوارهكان و جەختیان کردەوە کە تا هەتایە خۆیان بە قەرزداری حکوومەت و خەڵکی کوردستان دەزان و، هیچ كهس و لایهنێك ناتوانێ پێكهوهژیانی نێوان پێكهاتهكانی پارێزگای نەینەوا تێك بدات.
له تهوهرێكی دیكهدا، نوفل العرکوب پارێزگاری نوێ و بەشار کیکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پوختهیهكیان له کێشە و ئاستەنگەکانی نێوان ئیدارەی نەینەوا و بەغدا و ڕەوشی دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و کێشەی ئاوارەکان، پێشكهش به سهرۆك بارزانی كرد و داوایان له سهرۆك بارزانی كرد له پاڵپشتیكردنی ههموو پێكهاتهكان بهردهوام بێت.
لە بەرانبەردا بهڕێز سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی نەینەوا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆک بارزانی كورتهیهكی له بارهی سەرەتای پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش باس كرد و ئاماژهی بهوهدا کە پێویستە هەموو لایەنەکان تواناکانیان یەک بخەن و ڕێگە نەدەن مەرامی تیرۆریستان بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە بێتەدی و دەبێ دەرکردنی تیرۆریستان ئەولەویەتی هەمووان بێت.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند كه هەرێم وێڕای ئەو بارگرانی و قەیرانە ئابوورییەی کە هەیە بەڵام بهپێی توانا پاڵپشتیی لە ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دهكات. لهبارهی ژیان و گوزهرانی ئاوارهكانیش، سهرۆك بارزانی گوتی: چارهسهركردنی بنهڕهتی بریتییە لە ڕزگار کردنی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بۆ سهر ماڵ و حاڵی خۆیان. هەروەها جەختیشی کردەوە کە دوای وهدهرنانی داعش دهبێ زیاتر بنهماكانی پێكهوهژیان بەهێز بکرێنەوە و نابێ رێگە بدرێت شهڕی داعش ببێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی ململانێی نهتهوهیی.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات
ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 بەڕێز حەیدەر عەبادی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسیەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها باسیش لە ئامادەكاری و سەركەوتنەكان و پێشڤەچوونی ڕەوشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایش خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها هەردوولا جەختیان لە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق تەقدیر و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە هەبوو و سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان نارد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری ئانكارا ئیدانە دەكات
بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە میتینگێكی تایبەت بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی لە شاری ئەنكارا دەیان هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەلانی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئانكارا ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین لە هەمانكاتیشدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین.
ئەم كردەوە تیرۆریستییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتی توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و مەبەستی تیرۆریستان لەم كردەوە نامرۆڤانەیە دروستكردنی ئاژاوە و قووڵكردنی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكانی توركیا و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی هاووڵاتیانە.
تیرۆر هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموو پێكهاتەیەك و تێكڕای مرۆڤایەتی و پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناكە ئەولەویەتی هەموو لایەك بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
10ـی 10ـی 2015
حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئیدانهى تهقینهوهكهى ئهنقهره دهكات
به توندى ئیدانهى ئهو كاره تیرۆرستییه دهكهین كه ئهمڕۆ گردبوونهوهیهكى ڕێكخراوهكانى له ئهنقهرهى پایتهختى توركیا كرده ئامانج و له ئهنجامدا ژمارهیهكى زۆر له بهشداربووان، گیانیان له دهست دا و بریندار بوون كه خۆیان بۆ چالاكییهكى مهدهنى لهپێناو ئاشتیدا ئاماده دهكرد. پرسه و سهرهخۆشى له كهسوكار و گهل و حكوومهتى توركیا دهكهین و هیواى زووچاكبوونهوه بۆ برینداران دهخوازین.
دووبارهبوونهوهى ئهو هێرشه تیرۆرستیانه له كاتێكدا نیشانهیهكى ڕوونى فراوانبوونى مهترسیى تیرۆره كه ڕووبهرێكى گهورهى له ناوچهكه گرتووهتهوه، له ههمان كاتدا بهڵگهیهى دیكهیه بۆ ئهوهى كه ناوچهكه بهتایبهتى و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى بهگشتى، دهبێ به گیان و ئیرادهیهكى بههێزترهوه ڕووبهڕووى تیرۆر و تیرۆرستان ببنه و لهپێناو سهركهوتن بهسهر تیرۆرستاندا و بۆ نههێشتنى تیرۆر، هاوكارى و ههماههنگییهكى گهورهتر بكهن.
هیوادارین ئهنجامدهرانى ئهم كاره تیرۆرستییه ئاشكرا و دهسگیر بكرێن و لهبهردهم دادگا و یاسادا به سزاى خۆیان بگهن، ههروهها هیواخوازین ئهم تاوانه نهبێته هۆى دروستبوونى تهنگوچهڵهمه لهبهردهم پرۆسهى دیموكراسى و ههڵبژاردنهكانى داهاتووى توركیادا.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
10.10.2015
سەرۆك بارزانی سەردانی ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆ دەكات
ڕۆژی سێشەممە 6ـی 10ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە كاروباری ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆ و ڕەوشی خولە سەربازییەكان و بە تایبەتیش یەكەم خولی پێگەیاندنی ئەفسەرانی ئافرەت سەردانی ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆ كرد.
لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە مەراسیمی نمایشی سەربازیی ئەفسەرانی ئافرەتدا ئامادە بوو و پاشان لەگەڵ فەرماندە و مامۆستا و سەرپەرشتیارانی ئاكادیمیا و خولی تایبەت بە ئەفسەرانی ئافرەت كۆبوویەوە و لە كۆبوونەوەكەدا لە نزیكەوە ئاگاداری وردەكاریی خولەكانی ئاكادیمیا بوو و ئامۆژگاری و ڕێنمایی پێویستی خستەڕوو.
دوای ئەو كۆبوونەوەیەش سەرۆك بارزانی وتەیەكی بۆ قوتابیانی ئافرەتی خولەكە پێشكەش كرد و تێیدا سوپاسی ستافی سەرپەرشتیی ئاكادیمیای زاخۆی كرد كە لە ماوەی 19 ساڵی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر ئەفسەریان بۆ وڵاتەكەیان پێگەیاندووە. سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا بە ئامادەیی ژمارەیەك كچ بۆ بەشداربوونیان لە خولی سەربازیی پێگەیاندنی ئەفسەران و، وێڕای ئاماژەكردن بە ڕۆڵی ئافرەتان جەختی لەوە كردەوە كە كچانیش پێویستە شانبەشانی كوڕان بە زانستی سەربازی پەرەوەردە بكرێن بۆ ئەوەی بەشدار بن لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان و هەروەها دەبێ پێشانی جیهان بدەین كە كۆمەڵگەیەكی كراوەمان هەیە و جیاوازیی لەنێو كچ و كوڕان نییە و بەهیچ شێوەیەك كچ كەمتر نییە لە كوڕ. سەرۆك بارزانی ئەوەیش خستە ڕوو كە لەدوای دەرچوونی ئەو ژمارەی قوتابیانی كچ ئەوە، ئەركێكی گەورەیان دەكەوێتە سەر شان و دەبێ كچانمان ئەوە بسەلمێنن كە لە ئاییندەدا ڕۆڵیان لە كوڕان زیاتر دەبێت. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شكاندنی ئەفسانەی داعش و خۆڕاگریی گەلی كوردستان ئەوەی باس كرد كە پێشمەرگە بووەتە هێما و پێگە بۆ گەلی كوردستان و كچانیش دەتوانن ئەو سەنگ و پێگەیە زیاتر دەكەن. كاتێك وێنەی پێشمەرگە و كچانمان لەبەرەكانی شەڕ لێرە و لە كۆبانێ لەمیدیاكان دەدیترا، ورە و هیمەتی خەڵكی ئەوروپاییشی بەرز دەكردەوە. سەرۆك بارزانی ئامادەیی خۆی نیشاندا كە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی ئەم خولەی پێگەیاندنی ئەفسەرانی ئافرەت بێت لە ئاكادیمیای سەربازی.
جێگەی ئاماژەپێدانە بە مەبەستی بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەت لە بەرگریكردن لە وڵات و پەروەردەكردنیان بە زانستی سەربازیی سەردەم یەكەمین خوڵی پێگەیاندنی ئەفسەرانی ئافرەت بە بەشداریی 202 كچ لە ئاكادیمیای سەربازیی زاخۆ ماوەی چەند مانگە دەستی پێكردووە و لە مانگی چواری ساڵی 2016 كوتایی دێت.
بۆ بینینی وتارەكەی سەرۆك بارزانی ئێرە دابگرە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی هەنگاریا دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 7ـی10ـی2015 لە شاری دهۆك بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پیتێر سیارتۆ وەزیری دەرەوە و بازرگانیی هەنگاریا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە تیبۆر زاتماری باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق و كسابا وێزكینی كونسوڵی هەنگاریا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.
لە دیدارەكە وەزیری دەرەوەی هەنگاریا سڵاوی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینیشی هەبوو بۆ هەرێمی كوردستان كە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەری وەخۆ گرتووە كە بارێكی قورسە لەسەر شانی هەرێمی كوردستان و پێویستەیەكێتیی ئەوڕووپا یارمەتییەكانی خۆی بۆ پەنابەر و ئاوارەكانی ناو هەرێمی كوردستانیش تەرخان بكات. هەروەها وێڕای ئاماژەپێدن بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی هاتنی شەپۆڵی ئاوارە و پەنابەر بۆ ئەورووپا، جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتانی ئەورووپایی ڕووبەڕووی تەحەدییەكی زۆر گەورە هاتوون و هێشتایش بە تەواوەتی وەڵامێكی دروستیان بۆ قەیرانی ئاوارە و پەنابەران نەدۆزیوەتەوە. ئەوەیشی خستەڕوو كە چارەسەری ڕیشەیی ئەم پرسە لەنێو خاكی ئەورووپادا نییە.
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا سەرۆك بارزانیی لە وردەكاریی پلان و پێشنیارەكانی وڵاتەكەی ئاگادار كردەوە كە بەنیازە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان پێشكەش بە یەكێتیی ئەورووپای بكات و لەم ڕووەوە داوای كرد سەرۆك بارزانی تێبینییەكانی خۆی لەسەر چۆنییەتی چارەكردنی پرسی ئاوارەكان و قەیرانەكانی ناوچەكە بخاتەڕوو. هەروەها لەناوبردنی داعش و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یارمەتیدەری چارەسەركردنی قەیرانی ئاوارەكان لەقەڵەم دا و بۆ ئەم مەبەستەیش هاوكاریی هەموو لایەكی بە پێویست زانی. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی هەنگارییا پاڵپشتیی تەواوی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئەوەیشی باس كرد كە هەنگاریا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی پێشمەرگە و پێشكەشكردنی مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی وڵاتی هەنگاریای كرد لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان. پەیوەست بە كێشەی پەنابەر و ئاوارەكان سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە كە چارەسەری ئەم كێشەیە لەدەرەوەی خاكی ئەورووپایە و قەیرانی ئابووری و هەڕەشەی تیرۆریستان دوو هۆكاری سەرەكیی ئاوارەبوونی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسەیش پێویستە كار بۆ نەهێشتنی هۆكارەكان بكرێت نەك تەنیا مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكاندا بكرێت. لەبارەی شەڕی تیرۆریش سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند لەڕووی عەمەلییەوە باری قورسی شەڕی تیرۆر لەسەر شانی پێشمەرگەیە و هێشتا جیهان وەك پێویست بەڕووی ئەو دیاردە ترسناكەدا نەوەستاوەتەوە و ناشكرێ تیرۆر وەك كارتێكی گوشار لە لایەن دەوڵەتانەوە بەكار بهێنرێت.
سەرۆك بارزانی باسیشی لە دوا پەرەسەندنەكان و گورزە ئاسمانییەكانی ڕووسیا كرد و ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەگەر هەماهەنگی و ڕێككەوتن لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمانی دژی تیرۆر و ڕووسیا نەبێت ئەوە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێ و سەقامگیریی لە ناوچەكە ناهێتە دی.
باسكردنی بارودۆخی سووریا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هەنگاریا تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما دەكات
ڕۆژی هەینی 9ـی 10ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن ئاڵێن نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ماتیاس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندە و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا.
لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند كە هەر جارێك كە سەردانی كوردستان دەكات هەست بە قوربانیدان و دەستكەوتەكان و پێشڤەچوونی گەلی كوردستان دەكات و سەرەخۆشییشی لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لەشەڕی تیرۆردا گیانی خۆیان فیدا كردووە و شەهید بوونە و هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە كرد بەبۆنەی ئەو سەركەوتنانەی لە بەرەكانی شەڕ مسوگەریان كردووە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بیروبۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و سووریا و شەڕی تیرۆر و هەروەها گورزە سەربازییەكانی ڕووسیا بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە و نیگەرانیی خۆیشی لە مەترسیی قووڵتربوونی گرفتەكان و دەستپێكردنی شەپۆڵێكی دیكەی ئاوارەكان نیشاندا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆبامای كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا كە هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە ئاستێكی زۆر باش دایە و ئەنجامی باشی لێ دەكەوێتەوە. سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش سەرۆك بارزانی ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە لەدەستدانی قارەمانان كە بۆ پاراستنی وڵاتیان گیانیان فیدا دەكەن، خەسارتێكی گەورەیە. ئێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ورەیەكی بەرزەوە بەرگری لە كوردستان دەكات. پەیوەست بە گۆڕانكارییە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە و دەستێوەردانی سەربازیی ڕووسیا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە بوونی هەماهەنگیی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمان و لە شەڕی تیرۆریستاندا دەستكەوتی زۆر باشی دەبێت و ئەوەیشی ڕاگەیاند پێویستە ئەولەوییەتی هەموو لایەك بە پلەی یەكەم لێدان و لەناوبردنی داعش بێت ئەگینا تووشی هەڵەی گەورە دەبن.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ كرا و شاندی میوان ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاندكە ئەمەریكا لە هەموو بارودۆخێكدا هاوكار و هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانە و لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەیش بەردەوام دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ئەنوەر حاجی عوسمان جێگری وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدولرەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم ئامادە بوون.
More...
ڕێنمایی بە پەلەی سەرۆك بارزانی بۆ تێكڕای دامودەزگە هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری سەرۆك ئۆباما دۆخی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر تاوتوێ دەكەن
هۆڵەندا لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەموومان یەکدەنگبین لە ئارامکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد