به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌كى ڕێكخراوه‌كانى له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌شداربووان، گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون كه خۆیان بۆ چالاكییه‌كى مه‌ده‌نى له‌پێناو ئاشتیدا ئاماده ده‌كرد. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكار و گه‌ل و حكوومه‌تى توركیا ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه له كاتێكدا نیشانه‌یه‌كى ڕوونى فراوانبوونى مه‌ترسیى تیرۆره كه ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى له ناوچه‌كه گرتووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌یه‌ى دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى، ده‌بێ به گیان و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزتره‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر و تیرۆرستان ببنه و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستاندا و بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌تر بكه‌ن.
هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كاره تیرۆرستییه ئاشكرا و ده‌سگیر بكرێن و له‌به‌رده‌م دادگا و یاسادا به سزاى خۆیان بگه‌ن، هه‌روه‌ها هیواخوازین ئه‌م تاوانه نه‌بێته هۆى دروستبوونى ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى توركیادا.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10.10.2015
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره ده‌كات
Read کد خبر: 1597 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات