سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فيدراڵيى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێز ليندنه‌ر دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بدات، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باسى له دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى بۆ ئه‌ڵمانيا كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پێشكه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-a-high-level-delegation-from-germany/
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤\١\٢٠٢٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و بەسرا و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەی بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووبارە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ بردنەوەی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو ٢٥) کە هەفتەی ڕابردوو لە بەسرا ئەنجام درا.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەری وڵات خۆش کرد، هەر بەو بۆنەیەشەوە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان ، هاووڵاتییان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە بۆ عێراق و عێراقییەکان گرنگ بوو، چونکە هەموو عێراقییەکانی لە دەوری سەرکەوتنەکەدا کۆکردەوە، پەیامێکیشی گەیاندە جیهان کە عێراق گەڕایەوە و هەستایەوە سەر پێ، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ هەڵبژاردەی عێراق خواست و هەموو پشتگیرییەکی بۆ دووپات کردەوە، سوپاسی بەڕێز پارێزگاری بەسرا و ڕێکخەران و هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو لایەنانەش کرد کە ڕۆڵیان لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پاڵەوانیەتییەکەدا هەبوو.
لای خۆیانەوە بەڕێزان سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و پارێزگاری بەسرا و ڕاهێنەران و یاریزانان و ئەندامانی هەڵبژادەکە، سوپاس و پێزانینیان بۆ ئامادەبوونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی خولی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو ٢٥) و پشتگیریی بەڕێزیان لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دووپات کردەوە و خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان و دیداری بەڕێزیان دەربڕی.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-iraqi-football-team/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ له شاندێكى باڵاى UN كۆبووه‌وه
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-high-level-un-delegation/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ى كانوونى دووه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ هاوئاهەنگیی بەردەوامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشەنکردنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ کە لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی هاوکاریکردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی .
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سەرۆک-وەزیرانی-هۆڵەندا-کۆدەبێتەوە/
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سياسيى پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له خۆی ده‌گرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە کۆدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعودییە كۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا تاوتوێ کرا.
وەزیری وەبەرهێنانی سعودییە ، ئاماژەی بەوە دا کە بەم زووانە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سعودییە ، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی .
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشەنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و پێشەشکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-iraqi-prime-minister-discuss-the-situation-in-the-country/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە
رۆژی چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیگریی و پشتیوانیی شانشینی ئوردنی کرد بەتایبەتی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان . هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارکردنی شا عەبدوڵلا دەربڕی لە پێناو سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتنی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئوردن لە بواری تەندروستیدا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سەرۆک-وەزیرانی-ئوردن-کۆبووەوە/
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەين، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq/
More...
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە