به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
شەوی چوارشەممە ٢٢ـی٧ـی٢٠١٥ تیرۆریستان زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستییان له شاری بەغدا ئه‌نجام دا که به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتییان شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئه‌و كرده‌وە نامرۆڤانەیەی تیرۆریستان سه‌ركۆنه ده‌كات، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و به‌شداری خه‌میان ده‌كات و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت.
بە داخەوە تیرۆریستان لەپێناو ئامانجە دژە مرۆییەکانیان دەست لە هیچ تاوانێک ناپارێزن، هیوادارین دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا بتوانن ڕێگە لە ڕوودانی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بگرن و ئاساییشی هاووڵاتییان بپارێزن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
٢٣ـی٧ـی٢٠١٥