به‌غدا پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا نابێت..ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ هه‌یه‌

چاوه‌ڕوانده‌كرێت گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌مبكرێنه‌وه‌و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و وڵاته‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عیراق پابه‌ندی گه‌مارۆ ئابوریه‌كان نه‌بوه‌"، ده‌شڵێت:"هه‌ركات تره‌مپ بزانێت سزاكان، زه‌ره‌ری له‌قازانج زیاتره‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كات".

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران به‌شێكی زۆری بۆ سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، عیراقیش تائێستا پابه‌ندبونی خۆی نیشان نه‌داوه‌ به‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، ئه‌وجۆره‌ سیاسه‌تكردنه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆسه‌ر هاوكاریكردن له‌بواری چالاكییه‌ ئابوریه‌كان".

به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، "گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌ڕوكه‌شدا كه‌مناكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕوی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ئاسانكاریی بۆ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای ئابوری به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ده‌باغ ده‌ڵێت:"دۆناڵد تره‌مپ یه‌كێكه‌ له‌وكه‌سانه‌ی هێنده‌ی له‌بواری ئابوری بیرده‌كاته‌وه‌، هێنده‌ له‌بواره‌كانی دیكه‌ بیرناكاته‌وه‌، ئه‌وكاته‌شی بزانێت زه‌ره‌ری زیاتره‌ له‌قازانج پاشه‌كشه‌ له‌و گه‌مارۆیانه‌ی سه‌ر ئێران ده‌كات".

 

 

Read کد خبر: 2159

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی