سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌گاته‌ به‌غدا

بڕیاره‌ سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و به‌ به‌شداری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.

گوتیشی: شانده‌كه‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و شانده‌ به‌ مه‌به‌ستی پیشاندان و ده‌ربڕینی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و سه‌ردانێكی دۆستانه‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆژی 10ی ته‌مموز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندنی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ پێشینه‌ و خاڵی گرنگی كارنامه‌كه‌ی ده‌بێت. 

 

https://www.kurdistan24.net/so/news/5a3020bb-cfde-40e9-9fb5-642a8226b55f

Read کد خبر: 2229

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی