نازم دەباغ: ئەلکازمی خاوەن دانووستانە هەم لەگەڵ ئێران و هەم لەگەڵ ئەمەریکا

تاران ـ ئیرناپلاس ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەو باوەڕەدایە: عێراق لە باروودۆخێکدایە کە دەبێت بەرژەوەندیی نەتەوایەتی خۆیان لە پلەی یەکەمدا دابنێن، هەر بەم پێیە دەبێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت. ئێرانیش گرینگترین دراوسێی عێراقە، کەوابوو بەڕێز ئەلکازمی هەوڵدەدات پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت. 

 

بەم دوایانە "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیری نوێی عێراق لە ڕێوڕەسمی ڕەسمی کە لە کۆشکی سەرۆک وەزیری لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، ئەرکەکان و بەرپرسیارییەتی دەوڵەتی لە "عادل عەبدوالمەهدی" وەرگرت. ئەلکازمی لەم ڕێوڕەسمەدا گوتی: ئێمە سوێندمان خواردووە تا پارێزگاریی لە وڵات بکەین؛ متمانە بە هاووڵاتیان دەدەم و پەیامیان بۆ دەنێرم کە ئەم دەوڵەتە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گونجاو و شایستەی ژیانیان تێدەکۆشێت. دەوڵەتی ئەلکازمی کاتژمێرێک دوای بەدەستهێنانی دەنگی متمانەی پەڕڵەمان، ڕووبەڕووی پێشوازییەکی بەربڵاویی نێودەوڵەتی بوەوە.  

 

سەرۆک وەزیری نوێی عێراق رۆژی شەمە بە ئامادەبوون لە مقەڕیی ڕێکخراوەی ئەلحەشد ئەلشەعبی لەگەڵ سەرۆکی ئەوێی دیداریی کرد و گوتی: هێزەکانی بەسیجی خەڵکی (ئەلحەشد ئەلشەعبی) شانازیی خەڵکی عێراقن. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای عێراق و کردەوەی ئەلکازمی بە ئیرناپلاسی ڕاگەیاند: بەڕێز ئەلکازمی کردەوەیەکی خۆپارێزانەی لە هەڵسووکەوت لەگەڵ گرووپە جیاوازەکاندا گرتۆتەبەر و بە بڕوای من دەبێت هەروا خۆپارێزانە بڕواتە پێشێ، ئەگینا سەرکەوتوو نابێت.

 

گوتیشی: عێراق لە ناوچەیەکدا هەڵکەوتووە کە گرفتی جۆراوجۆری هەیە و وڵاتانی پڕ لە کێشمەکێشیش کاریگەریان بەسەرێوە هەیە؛ هەر بەم پێیە بەڕێز ئەلکازمی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەبێت خۆپارێزبێت. 

 

دەباغ سەبارەت بە دانووستانەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا گوتی: عێراق لە باروودۆخێکدایە کە دەبێت بەرژەوەندیی نەتەوایەتی خۆیان لە پلەی یەکەمدا دابنێن، هەر بەم پێیە دەبێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت. ئێرانیش گرینگترین دراوسێ عێراقە، کەوابوو بەڕێز ئەلکازمی هەوڵدەدات پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمەریکاش یەکێکە لە وڵاتە زلهێزەکان کە لە ناوچەکە بوونی هەیە، کەوابوو بە پێی بەرژەوەندییەکانی عێراق، پەیوەندیی لەگەڵ ئەمەریکاش گرینگی خۆی هەیە.

 

"نازم دەباغ" هەروەها سەبارەت بە کردەوەی ئەلکازمی لە سیاسەتی ناوخۆی عێراقدا گوتی: بەڕێز ئەلکازمی لە لایەن گرووپ و لایەنە جۆراوجۆرەکانەوە پشتیوانی لێکرا و ئەگەر هەر بەم شێوازە خۆپارێزانە بڕواتە پێشێ، توانایی ئەوەی هەیە کە ئەو کەسانەی کە دژایەتی دەکەن لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات. پێش لەوەی کە لەسەر کورسییەکەی خۆی دابنیشێت، دەیانگوت کە ئەلکازمی دژایەتی حەشد ئەلشەعبی دەکات و ... بەڵام دیمان کە بە پێچەوانەی ئەو وتانە، ئەو لەگەڵ ئەلحەشد ئەلشەعبی دانووستان دەکات و پەیوەندیشی لەگەڵ گرووپە جۆراوجۆرەکاندا ڕاگرتووە.

 

لینکی هەواڵ:

https://plus.irna.ir/news/83790964/الکاظمی-اهل-تعامل-است-هم-با-ایران-هم-آمریکا

Read کد خبر: 2348

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی