هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە 23 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له کۆشکی حکومی لە به‌غدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی کۆبووەوە. له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا،گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی دۆسییه نیشتمانییه‌كان و ئەو پرسانه کرا کە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن ، هەروەها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان و ڕێگه‌كانی به‌رده‌وامیدان به كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ کران، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئاسایشی خۆراك بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌رده‌وامی به دابینكردنی شایستەکانیان بدات و ژیانێكی سەربەرزانەیان بۆ گه‌ره‌نتی بكرێت.
هه‌ردوولا به توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر خاكی عێراق سەرکۆنە و ئیدانه كرد، به‌تایبه‌ت هێرشی ئه‌م دواییه، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێ‌تاوان بوونه قوربانی، جه‌ختیش له گرنگیی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیدگایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ده‌ستدرێژییه و لێكۆڵینه‌وه له هۆكارەکانی كرایه‌وه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، له ئاینده‌دا پێشێل نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی فیدراڵ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرنگی به‌رده‌وامیدان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه کرا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق.
له دیدارەکەدا ڕێگه چاره‌كان بۆ لێکەوتەکانی ته‌حه‌دیاتی ئابووری تاووتوێ كران، كه جیهان و ناوچه‌كه پێیدا تێ دەپەڕن ، هه‌روه‌ها گرنگیی ڕه‌خساندنی دۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری، له‌مباره‌شه‌وه جه‌خت له گرنگی به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، له‌پێناو باشكردنی ژینگه‌ی كار، ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنەران و فراوانكردن و زیاترکردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕێککەوتن كرا له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان و درێژەدان به كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی هاوبه‌ش و گەیشتن بە حاڵه‌تێكی یەکگرتوو لە بەڕێوەبردنی دۆسیه‌ی نەوتدا، بە شێوەیەك کە بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراق بەدەست بهێنێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن به گیانی یه‌ك تیمی و گرنگیدان به شتە هاوبه‌شەکان کردەوە به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه دابین بكات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال کۆبووەوە
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/july/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%84-%DA%A9%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95%D9%88%DB%95/
Read کد خبر: 2744 |
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری فیدراڵ کۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبوونەوە
- «سەلام رشدی» بەشداری له دووەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ دیپلۆماتکاران کرد
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا دەکات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە