دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها بڕیاری بوردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كۆبانێ لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2014 چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بۆ گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی ئاسمانەوە بۆ كۆبانێ، بۆ ئەوەی ئەو قارەمانانەی لە كۆبانێ بەرگری دەكەن بتوانن سوود لەو چەك و هاوكارییانە وەربگرن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2014
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانیکردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بنلادهن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شامیان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکهتابوو له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵنه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێتوانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێبه‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانیکردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات. نه‌هێڵین ناوچه‌که‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکهاته‌ی داعش پێکهاتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاژانسی کورد پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ١٠ـی ٢٠١٤ لە شاری دهۆک بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز تۆنی بلینکێن جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە برێت مەکگۆرک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و ژمارەیەک دیپلۆمات و ڕاوێژکار پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێزان مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان و دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، سەرەتا جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئەو دیدارە و ڕایگەیاند کە سڵاوی سەرۆک باراک ئۆباما و بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکای بۆ سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هێناوە.
تۆنی بلینکێن لە درێژەی قسەکانیدا سوپاسگوزاریی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو شەراکەت و هەماهەنگییەی لەنێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان لە ئارادایە و ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیکەوە شایەتی حەماس و ئازایەتیی پێشمەرگەین و شانازیی دەکەین کە لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا دەتوانین هاوکار بین. دواتر جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا داوای لە سەرۆک بارزانی کرد سەرنج و تێڕوانینی خۆی لەبارەی ڕەوشی ئێستا بخاتەڕوو بۆ ئەوەی ببێتە بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ ئەوان.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێر هێنانی شاندەکە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک ئۆباما و جێگری سەرۆک و گەلی ئەمەریکا کرد بۆ ئەو پشتیوانییەی پێشکەشی کوردستانیان کرد و ڕایگەیاند: بۆ ئێمە جێی شانازییە کە پێکەوە لەیەک سەنگەرداین لە دژی ڕێکخراوێکی دڕندە و تیرۆریستی وەک داعش کە لەڕووی ئیمکانیاتەوە وەک دەوڵەتێکە.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: داعش ڕێکخراوێکی نوێی تیرۆریستی نییە، بەڵکو درێژکراوەی قاعیدەیە و زیاتریش خۆیان ڕێکخستووە، بۆیە ئەگەرچی ناکۆکیی فیکریشییان هەبێت بەڵام هەردووکیان زادەی یەک سەرچاوەن.
سەرۆک بارزانی بە وردی باسی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی خێرای تیرۆریستانی داعشی لە عێراق کرد و ڕایگەیاند کرد گەشەکردن و بەهێزبوونیان لە عێراق بەهۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە بوو کە حکوومەتی پێشووی عێراق ئەنجامی دا و بووە هۆی خۆشکردنی زەمینە بۆ گەشەکردنی داعش لەهەندێ ناوچەدا و باسی ئەو هۆشدارییانەشی کرد کە نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا وەک ئاگادارکردنەوە لە مەترسییەکانی خۆ ئامادەکردنی تیرۆریستان لە سنووری پارێزگای مووسڵ، بۆ حکوومەتی عێراقی ناردبوو، بەڵام ئەوان هۆشدارییەکانیان پشتگوێ خست.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئەگەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ناوچە سووننەنشینەکان کرابا داعش نەیدەتوانی بەوشێوەیە گەشە بکات، بەڵام سیاسەتە هەڵەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بەرانبەر ناڕەزایەتییەکانی ئەو ناوچانە بوونە هۆی ئەوەی زۆربەی سووننەکان وەک ڕزگاریبەخشێک بڕواننە داعش و لە دەوری کۆ ببنەوە.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەتی ئەوکاتی بەغدا لە بری چارەسەرکردنی هۆکارەکانی ئەو شکستەی بەسەر سوپای عێراقدا هات، هەوڵی دا شکستی سیاسەتەکانی خۆی و سوپاکەی بەوە پەردەپۆش بکات کە تۆمەت بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبەستێ بەوەی داڵدەی سەرکردە ناڕازییەکانی سووننەی داوە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێشتر پەناگەی لێقەوماوانی شیعە بووە و ئێستاش سەدانهەزار لێقەوماوی ناوچە جیاجیاکانی عێراق له پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وەیی و ئیتنیه جیاجیاكان لە ترسی تیرۆر و زوڵم، هانایان بۆ کوردستان هێناوە و بەهاناوەهاتن و حەواندنەوەی لێقەوماوان لای خەڵکی کوردستان بنەمایەکی مرۆییە و لە داهاتوویشدا هەر وا دەبێت.
سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پەلاماردانی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕایگەیاند کە تیرۆریستان کت‌وپڕ بەو چەکە پێشکەوتووانەی لە شکاندنی هەردوو سوپای سوریا و عێراق دەستیان کەوتبوو پەلاماری کوردستانیان دا، بەو هۆیەش کە پێشمەرگە چەکی پێشکەوتوو و قورسیان لەبەردەستتدا نەبوو، لە یەک دوو ڕۆژی سەرەتادا تیرۆریستان توانییان لە چەند ناوچەیەک پێشڕەوی بکەن، بەڵام دوای ئەوە هێزی پێشمەرگە نەک هەر ڕێگەیان لە پێشڕەوەیی تیرۆریستان گرت بەڵکو کەوتنە حاڵەتی هێرشبردن و ئێستا زۆربەی ئەو ناوچانە ئازادکراونەتەوە کە تیرۆریستان داگیریان کردبوو و ئەو شوێنانەی تا ئێستاش داگیرکراون ئازاد دەکرێنەوە. سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە تیرۆریستان تەنیا لەبەرەی شەڕ لەگەڵ کورددا شکاون و لە شوێنەکانی تر هیچ بەرگرییەک بەرانبەر داعش ناکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند کە نابێ عێراقییەکان تەنیا چاویان لە دەستی پێشمەرگە بێت بۆ شکاندنی تیرۆریستانی داعش، چونکە ئێمە ناوچەکانی خۆمان ئازاد دەکەین و ناکرێ ئەوان هەر تەماشاچی بن و پێویستە خۆیان ڕێک بخەنەوە و ناوچەکانیان لە داعش پاک بکەنەوە.
لەوبارەیەوە سەرۆک بارزانی گوتی: پێشمەرگە توانی ئەو تەڵیسمە بشکێنێت کە گوایە داعش زۆر بەهێزە و ناشکێت، بۆیە ئێستا دەبێ عێراقییەکان ئەو ترسەیان بڕەوێتەوە و هێرش بکەنە سەر تیرۆریستان، بۆ ئەوەش پێویستە سوپای عێراق ڕێک بخرێتەوە بەجۆرێک کە هەموو پێکهاتەکان ڕۆڵیان هەبێت و پلانێکی هاوبەش بە بەشداریی هەموو لایەنەکان هەبێت.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە تەنیا کردەوەی سەربازی بۆ شکاندنی داعش بەس نییە و پێویستە سەرچاوە داراییەکانیان وشک بکرێت و ڕێگەی هاتنی تیرۆریستانیش بۆناو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بگیرێت.
دواتر سەرۆک بارزانی سوپاسگوزاریی خۆی پێشکەشی ئەمەریکا کرد کە بەدەم داواکارییەکەیەوە هاتن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی هێزی ئاسمانی بۆ شاری کۆبانێ و ڕێگەیان نەدا کۆبانێ بکەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش، تەئکیدیشی کردەوە کە لێدانی تیرۆریستان لەناو خاکی سوریا زۆر گرینگە بۆ ئەوەی تیرۆریستان لەناو عێراق نەتوانن سوریا وەک پەناگە بەکار بهێنن.
لای خۆیەوە جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕوونکردنەوەکەی و ڕایگەیاند کە ئەوە بەرچاوڕوونییەکی زۆر گەورەیە بۆ ئەمەریکا. ڕاشیگەیاند: کاتێک تیرۆریستان پەلاماری کوردستانیان دا، سەرۆک ئۆباما بە ئێمەی گوت دەبێ هەولێر بپارێزن و ئێمە ئەرکی سەرشانی خۆمان ڕاپەڕاند، ئێستاش ئەمەریکا و کوردستان ڕێگەیەکی درێژی هاوکارییمان لەپێشە و پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانانمان سەرکەوتنی گەورەتر وەدەست دەهێنین، سوپاس بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی ئێوەیش کە توانیتان تەڵیسمی داعش تێکبشکێنن، سەرکەوتنەکانی ئێوە زۆر گەورە بوون و پێویستە پەیامی ئەو سەرکەوتنانە بگاتە هەموو دنیا تا هەموو تیرۆریستانەی بەخەیاڵی سەرکەوتنی بەردەوامەوە دێنە ناو داعش بزانن داعش هێزێک نییە بتوانێ هەر لە سەرکەوتندا بێت.
تۆمی بلینکێن هەروەها گوتی: هیوامان وایە سوپای عێراقیش بگاتە ئەو ئاستەی وەک پێشمەرگە بتوانێ بکەوێتە حاڵەتی هێرشبردن، ئاماژەشی بەو یەکەیەی سوپای عێراق دا کە لە ناوچەی بێجی خۆڕاگرییان کرد. هیواشی خواست کە حکوومەتی نوێی عێراق بتوانێت لەکاتی پێکهێنانەوە و ڕێکخستنەوەی سوپای عێراقدا هاوسەنگیی هەموو پێکهاتەکان ڕەچاو بکات تا ببێتە سوپایەکی نیشتیمانیی بۆ هەموو عێراق.
ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ٦٠ وڵات پێکهاتووە کە هەریەکێکیان لە ڕووی سەربازی و وشک کردنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریستان و ڕێگە گرتن لەهاتنی تیرۆریستان بۆناو داعش، ئەرکێکی وەئەستۆ گرتووە، بۆیە بەو هەماهەنگی و هاوکارییەی نێوانمان دەتوانین تیرۆریستان تێکبشکێنین.
باسکردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە ئەو بەرنامەیەی لەکاتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا ڕاگەیەندراوە جێبەجێ بکرێت و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز خۆسێ مارییا فێررێ باڵیۆزى ئیسپانیا له عیراق كرد كه جارى یه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و بارودۆخى ئه‌منى له به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى وڵات و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێ كرا و، به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى نیگه‌رانیى خۆى له پێشهات و نائارامییه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وێڕاى خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى و نائارامى له زۆر شوێنى عیراق، كه‌چى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دوایى كه له هه‌ولێر بووه، بارودۆخێكى ته‌واو جیاواز و ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى تیرۆر و ڕۆڵى ئیسپانیا له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا باس كرا و، تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانى ڕوونى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ساز ده‌كات و پشتگریى ئیسپانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له جه‌نگى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان كرده‌وه و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسپانیا ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئیسپانیا ڕۆڵى خۆى له جه‌نگى دژى تیرۆردا بگێڕێت و له پرسى ئاواره و په‌نابه‌رانیشدا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات. به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانى و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانى ئیسپانیا هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و كارى تیادا بكه‌ن.
پرسى به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا و گرنگیى ئه‌و به‌شداریكردنه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتووى عیراق، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ’’تۆنی بلینكن’’ جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، بارودۆخی ئێستای ئه‌منی، پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عیراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، كه له لایه‌ن شاندی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقیان له قه‌ڵه‌م درا، تاوتوێ كران، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشییان له هه‌رێم و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه كرد كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌ستنیشان كراون.
باری ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عیراق و پێویستیی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كه پێویسه له لایه‌ن خودی عیراقییه‌كانه‌وه و به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریی زیاتری لایه‌نه سوننییه‌كان و هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه جیاجیاكانی عیراق بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆرستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، خرایه به‌ر باس.
شانده‌كه ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا نواندوویانه و به‌شێكی زۆریان له‌و ناوچانه ئازاد كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كۆنترۆل كرابوون، هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی مه‌یدانیشیان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه خۆیان زۆرێك له‌و ناوچانه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تیرۆرستان بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا بێ هیچ دوودڵییه‌ك به هانایه‌وه هات و هاوكاری كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌و توانا كه‌مانه‌ی هه‌یه‌تی، به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری له ئامێز گرتووه و داڵده‌ی داون و ئه‌مڕۆ له كوردستان جێگیر بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له میانی دیداریان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، زۆر به ڕوونی هه‌ستیان به‌و پێزانینه كردووه كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یانه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زۆر به ڕێكوپێكی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه بوونه‌ته‌وه.
باسكردن له مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراق و سووریا به گشتی و كۆبانێ به تایبه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و تیایدا ڕوونیان كرده‌وه كه بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری داعش بۆمباران ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، زۆر به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كه و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به تایبه‌تی پرسی بودجه و مووچه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و ئه‌و تێبینی و تێڕوانینانه‌ی كرد كه له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێزانینه‌ی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به خۆیان و سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌مه‌ریكا كرد كه به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتوون و له كاتی پێویستدا دۆستانی خۆیان جێ نه‌هێشت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌شێكه له نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له سه‌ر وڵاته‌كه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی به‌شداری له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تاكوو سه‌ركه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت و هێزی دڕنده‌ی داعش له‌ناو بچێت، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای كرد له‌پێناو چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا بكات.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا و ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، چه‌ندین بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی داوای كرد هاوكاریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌رانه‌تر ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببێته‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی 10ـی 2014 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكادا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەروەها هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كۆبانێ و چۆنییەتیی یارمەتیدانی كۆبانێ و پاراستنی لە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتیی نێوان ئەمەریكا و كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر كرایەوە.
هه‌ولێر : معد فیاز
هه‌ر كه‌سێك كه زیاره‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی عێراق و پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی ده‌كات تووشی شۆك ده‌بێت ، چۆن ژیان به‌ڕێوه ده‌چێت به شێوه‌یه‌كی ئارام و پارێزراو سه‌ره‌ڕای هه‌ره‌شه‌كانی نزیكی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.
له‌گه‌ل بوونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن ، و خه‌رابی بارودۆخی ئابووری به‌هۆی سزادانی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه ته‌واو بوو و بڕینی بودجه‌كه‌یان و بێبه‌ش كردنی فه‌رمانبه‌ران له مووچه‌كانیان ، باروودۆخ به ئاسایی ده‌بینرێ ، و سه‌ركردایه‌تی كورد كه پێكدێت له سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی ، و سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی ، و به‌رپرسانی ئه‌منی و حكومی زیاتر له دوو كاتژمێر ناخه‌ون به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ، هه‌روه‌كو دكتور فۆئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی دووپات كردوه.
حسێن له ووته‌كانی بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت دوێنی له نووسینگه‌ی خۆی له هه‌ولێر زۆر له نهێنیه‌كانی ئاشكرا كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌دی هاتووه له پێشكه‌وتنه‌كانی مه‌یدانی و سیاسی ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ره‌شه‌كانی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم تا ئه‌م كاته به‌رده‌وامه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رگری هه‌یه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاشه‌كشه‌كانی كه روویدا له ئه‌نجامی گرفتی رێكخستن ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێكخرانه‌وه و ئێستا موباده‌ره‌كه له ده‌ستی هێزه‌كانی هه‌رێمدایه به‌ڵام هێزه‌كانی داعشی ئێرهابی له پاشه‌كشه‌دان .
و روونیكرده‌وه ((سنووری به‌رگریمان له‌گه‌ڵ داعش به درێژایی نزیكه‌ی 1500 كیلۆمه‌تره له ده‌وروبه‌ری موسڵ تا باشووری خانه‌قین ، و بهرهنگاربوونهوهكان ئه‌مرۆ له ده‌وروبه‌ری موسڵ دان له‌دوای ئازادكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌نداوی موسڵ ، و هه‌روه‌ها پێكدادان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و جه‌له‌ولادا هه‌یه)) هه‌روه‌ها ووتی ((داعش هه‌ولی دا بگاته ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و له شه‌وی حه‌وته‌می ئه‌م مانگه گه‌یشته نزیك پایته‌ختی هه‌رێم به‌لام له‌دوای دوو رۆژ رووخا و پاشه‌كشه‌ی كرد .
حسێن ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه و ووتی ((هاوسه‌نگی هێزه سه‌ربازیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی داعش دابوو له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شه‌ش فیرقه‌ی سوپا و پۆلیسی عێراقیدا گرت كاتێك ده‌ستی به‌سه‌ر موسڵدا گرت ، كه باسی چه‌كی شه‌ش فیرقه ده‌كه‌ین له سوپای عێراقی مانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌زار ئۆتۆمبێلی درع و هه‌زاران تۆپی مه‌ودای جیاوازه، هه‌روه‌ها كۆگاكانی گه‌وره‌ی چه‌كی قورس و سووك و عیتاد له موسڵ و ده‌وروبه‌ری سه‌لاحه‌ددین له ده‌ستیدایه .
له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌كانه هێزه‌كانی داعش ده‌ستیان كرد به هێرشێكی رێكخراو بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هندێك له فیرقهكان و لیوا و سه‌ربازگه‌كانی سوپای سوری له‌ناو خاكی سوریا و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوودا گرت له نێویدا سارۆخی مه‌ودای ناوه‌ند . به‌مانای ئه‌وه‌ی داعش توانی چه‌كی پێشكه‌وتووتر و نوێتر و به‌هێزتر له سوپای عێراق و سوریا به‌ده‌ست بهێنێ . و له به‌رامبه‌ردا چه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ساده بوو و زۆربه‌یان سووك و بۆ به‌رگریكردن بوون ، و ئه‌وه‌شی خسته روو كه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ و ناوچه‌كانی فراوانی تر له‌لایه‌ن داعش ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شكران له شنگار تا خانه‌قین به مانانی ئه‌وه‌ی ئێمه باسی رووبه‌ری زۆر فراوان ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی گرفت له هاوسه‌نگی هێزه‌كان له كاتیكَدا كه هێزه‌كانی داعش ده‌جولێته‌وه و خاوه‌نی چه‌كی هێرشی پێشكه‌وتووه به‌ڵام هێزه‌كانی ئێمه جێگیرن و خاوه‌نی چه‌كی به‌رگری سووكن .
سه‌رۆكی دیوان ئه‌وه‌شی خسته‌روو و ووتی (( زیادتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بوو له‌لایه‌ن داعش پێش كه‌وتنی قه‌زای شنگار پێش دوو هه‌فته و ئه‌وه‌ش باروودۆخێكی تایبه‌تی دروست كرد له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه تیرۆریستیه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌لكی ته‌له‌عفه‌ر و به تایبه‌ت شیعه‌ی توركمان له شاره‌كه‌یان ئاواره بوون به‌ره‌و شنگار كه شارێكی هه‌ژاره و نزیكه‌ی سه‌د كیلۆمه‌تر له هه‌رێم دووره و له ده‌روبه‌ری رێگای شنگار به‌نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی سووننه بڵاو بوونه‌ته‌وه .و گه‌یشتن به شنگار پێویستی به رێگایه ، و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگایه له‌ده‌ستی هاوپه‌یمان و دۆستان بێت بۆمان ئاسانه كه بگه‌ینه شنگار و هاوكاری خه‌لكه‌كه‌ی بكه‌ین .به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م عه‌شیره‌تانه لێمان هه‌لگه‌رانه‌وه و بوونه پشتیوانی داعش و ئه‌و رێگایه بووه دوژمنمان . و ئه‌وه‌ش گرفتێگی گه‌وره‌بوو بۆ رێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگار و ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌وێ بۆیه هێزه‌كانی داعش توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر شنگاردا بگرن به پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌بی سوننه، و ئه‌وه‌ش بووه هۆی كه‌وتنی ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری شنگار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لكه‌كه گوێی لێ‌بوو له تاوانه‌كان و كاره قێزه‌ونه‌كانی داعش له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو .
حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه (( داعش به دو شێواز له یه‌ك كاتدا شه‌ڕی ده‌كرد ، هێرشی چه‌كداری و راگه‌یاندنی تۆقێنه‌ر كه ده‌ری ده‌كرد كه توانی 60 له‌سه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش به‌ده‌ست بهێنی و جۆرێك له شێوازی تۆقاندنی دروست كرد له نێوان منداڵ و ژنان ، كه ئه‌وان شه‌ڕی سوپا ناكه‌ن به‌لكو سه‌ره‌تا شه‌ری دانیشتوان ده‌كه‌ن ، كۆی ئه‌و هۆكارانه جۆرێك له هه‌ره‌سهێنانی دروست كرد لێره وله‌وی ، به‌ڵام له‌دوای چه‌ند رۆژ هێزه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه مه‌یدان)) . حسێن ووتی ( ئێمه له رۆژه‌كانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بووین و ئاگادارمان كرده‌وه له‌سه‌ر رێڕه‌وی پرۆسه‌كان و قولی مه‌ترسیه‌كان و گرنگی ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ گۆرینی هاوسه‌نگی هێزه‌كان)
حسێن به‌رپرسیاره‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی له موسڵ و رێگه‌دان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعش ده‌خاته ئه‌ستۆی نوری مالكی به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بووه (له‌و كاته‌دا) . و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی پێش چه‌ند مانگێك په‌یوه‌ندی به مالكی كرد و ئاگاداری كرده‌وه له‌وه‌ی داعش به هێزه‌وه له ناو موسڵه و داوای هه‌ماهه‌نگی كرد بۆ له‌ناوبردنی داعش ئه‌و كاته ، و مالكی له‌وه‌لامدا ووتی ( ئێوه كاروباره‌كانی خۆتان له هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن و ئێمه ناوچه‌كانی تر به‌ڕێوه ده‌به‌ین) و ئه‌نجامدانی هه‌مانه‌نگی ره‌تكرده‌وه . و ئه‌وه‌شی خسته روو كه (مالكی كه كورده‌كان هاوكاریان كرد بۆ جێگیربوون له پۆسته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هیچ رۆژێك متمانه‌ی به ئێمه نه‌كرد ، مالكی گۆڕا بۆ دوژمنی مالكی و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كان بكاته بێلایه‌ن و بێلایه‌نه‌كان بخاته خانه‌ی دۆسته‌كان ، دۆسته‌كان و بێلایه‌نه‌كانی گواستنه‌وه بۆ خانه‌ی دوژمنه‌كان .
حسێن ده‌لێ (( ده‌بێ شته‌كان له مێژوودا جێگیر بكرێت ، پێش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داعش به چه‌ند رۆژێكی كه‌م سه‌رۆك بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو ، و له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێزیان و برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، په‌یوه‌ندیم كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مالكی تاریق نجم ، پێش چه‌ند رۆژێك له كه‌وتنی موسڵ ، ئه‌و دۆستی مالكییه و ده‌زانم كه به ئاسانی ده‌توانی بیگاتێ ، پێم ووت پێشنیار ده‌كه‌م كه خۆی و به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی بێنه هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه بۆ گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و بڕیاردانێكی به په‌له له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان زۆر به‌ره‌و سه‌ختی ده‌چێت و ره‌نگه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعش ببێته راستی ، و ئه‌و ، كه دۆستی منه ، له نێوان جیددیه‌ت و گالتهدا پێی ووتم، سوێند ده‌خۆم كه ئه‌گه‌ر ئێوه بچنه ناو موسڵ له‌پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ی باروودۆخهكه لێی ناكشێنه‌وه . من ده‌زانم ئه‌وه بیرۆكه‌ی مالكی یه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ووتی ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بچنه ناو موسڵ لێی ناكشێنه‌وه ، پێم ووت من په‌یوه‌ندیم پێت كردووه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له مه‌ترسی بارودۆخه‌كه ، ئێمه زانیاریمان هه‌یه و پێویستیمان به هه‌ول و كۆششی ئێوه‌یه و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی ناتوانین بچینه ناو موسڵ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی له موسڵ ئاگادار نه‌كرێته‌وه له پێویستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌وا باروودۆخهكه ده‌بێته هۆی ئالۆزی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی ناكرێت.
له كاتژمێر دووی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دواتر ، یانی له‌دوای چه‌ند كاتژمێر له داگیركردنی موسڵ ، تاریق نه‌جم په‌یوه‌ندی پێوه كردم و یه‌كه‌م قسه‌م بۆی ئه‌وه بوو كه سویند ده‌خۆم كه موسڵ له‌لایه‌ن داعش داگیر كراوه؟ چی ماوه ؟ بارودۆخ به ته‌واوی تێكچوو .
و روونیكرده‌وه كه (فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی عێراقی له موسڵ به ده‌ستی عه‌لی غێدان و و عبود قه‌نبه‌ر بوو ، و له رۆژی دووه‌م ئێمه ژووری ئۆپه‌راسیۆنمان دروست كرد و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی ئه‌منی كوردی و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو ، جبار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ هات له غێدانهوه كه ئه‌و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر دێت و ده‌یه‌وێ رێگاكه‌ی پێشان بدات و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه پێشوازی بكرێت ، و یاور رێگاكه‌ی پێشاندا و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵدا كرد تا گه‌شتنی بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به رێزه‌وه هه‌لسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كرا و له رۆژی دواتر به فرۆكه ناردمانه‌وه بۆ به‌غدا . له هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی كه سوپای عێراقی ناردبوویان بۆ شه‌ڕی داعش به‌لام هه‌لاتن و سوپای عێراقی دارووخا ، و پێشمه‌رگه و كورده‌كان هاوكاریان كرد بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماله‌كانیان به سه‌لامه‌تی.
له‌و نهێنیانه‌ی كه حسێن ئاشكرای كرد ئه‌وه بوو كه (له رۆژی ده‌ی ته‌موز حامد الموسوی ، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له نووسینگه‌ی مالكی ، په‌یوه‌ندی پێوه كردم ، و ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو كه پێكه‌وه قسه بكه‌ین به ته‌له‌فۆن ، ووتی من به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیران (مالكی) قسه له‌گه‌لتدا ده‌كه‌م و داواتان لێ ده‌كه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنێرنه ناو كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێ ، و منیش ووتم باشه ده‌چین بۆ رزگاركردنی كه‌ركوك ، كه‌واته هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای مالكی چوونه ناو كه‌ركوك .
و ئه‌گه‌ر داعش ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركودا گرتبا كاره‌ساتێكی گه‌وره روویده‌دا بۆ خه‌لكی عه‌ره‌ب و كورد و توركمان ، و ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر سه‌رچاوی نه‌وت و بۆڕیه‌كانی ناردن كه رۆژانه به‌م بۆڕیانهدا نیو ملیۆن به‌رمیل ره‌وانه‌ی توركیا و 300 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه ره‌وانه‌ی بێجی ده‌كرێت ، و ئه‌وه ئامانجه‌كه‌یان بوو ، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك و پالاوگه‌ی بیجی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوی نه‌وت و پالاوگه به‌ده‌ستیانه‌وه بێت ، و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌ركوكیان پاراست .
حسێن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه (ئه‌مرۆ لای ئێمه زیاتر له یه‌ك ملیۆن عه‌ره‌ب هه‌یه له ناوچه سوننه‌كانه‌وه و ئێستاش مه‌سیحییه‌كان كه له موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌لاتوون و ئێزدییه‌كانیش زیاد بوونه ، ئێستا له هه‌رێم زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره هه‌یه له‌گه‌ل په‌نابه‌ره سورییه‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته چوارێهكی ملیۆن په‌نابه‌ر)) . سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری نێوده‌وله‌تی مرۆیی ، پردێكی ئاسمانی دروست كراوه له‌نێوان وولاتانی ئه‌وروپی و هه‌ولێر بۆ گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌مپه‌ر دروست ده‌كات له گه‌یشتنی فرۆكه‌كانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ لای ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بواری ئاسمانی (فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی) به ده‌ستی ئه‌وانه .حكومه‌تی عێراقی باسی سه‌روه‌ری ده‌كات له‌كاتێكدا كه هیچی تێیدا نه‌ماوه نه سنوور و نه سه‌روه‌ری له‌دوای ئه‌وه‌ی داعش گه‌نده‌لی و كوشتنی دارشتووه له ناوچه‌كانی فراوانی عێراق ، ئێمه باوه‌رمان به‌وه هه‌یه كه پاراستنی سه‌روه‌ری دروشم نیه به‌لكو سه‌روه‌ری پاراستنی گیانی خه‌لك و ئاسایشهكهیانه و ئازادكردنی ناوچه‌كانی وولاته له‌ژێر ده‌ستی داعش ،.
و له‌باره‌ی به‌شداری كورد له حكومه‌تی داهاتوو ، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ووتی (( برایان له به‌غدا پێویسته له ده‌رسه‌كانی حكومه‌تی پێشتر فیر بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداریكردنی خه‌لكی تر به هێزه‌وه ، پێویسته له بهرپرسیارهتییهكهیان تێبگه‌ن و بگه‌نه ئه‌و باوه‌ره‌ی كه واقێعی عێراق ته‌واو گۆڕاوه و فیئهیهك یان مه‌زهه‌بێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ حوكمی هه‌موو عێراق بكات ، سوننه و كورد و شیعه و مه‌سیحی و توركمان هه‌یه ، ئێمه به‌شێك ده‌بین له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی داهاتوو و شاندی دانوساندن به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز هۆشیار زێباری كۆبوونه‌كانی له به‌غدا ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه گه‌شبینین به ئیراده‌ی خۆمان و به‌وه‌ی به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌ر وه‌كو هه‌میشه و به‌شیك نین له كێشه .
حسێن زۆر دلگران بوو و ووتی (عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان له ناوچه‌كانمان و ده‌روبه‌رمان سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مووه‌ی پێشكه‌شمان كرد پشتگیری داعشیان كرد بۆ كوشتنمان و دزینی ژنه‌كانمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه مروڤایهتیمان له‌بیر ناكه‌ین و دژایه‌تی عه‌ره‌ب ناكه‌ین و رق و كینه‌مان له به‌رانبه‌ریان نیه و ئایدۆلۆجی دژایه‌تی عه‌ره‌ب دروست ناكه‌ین . به‌لكو به‌رده‌وام ده‌بین له ئایدۆلۆجیای خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی .
به‌لی ئێمه بریندارین له عه‌ره‌ب ، ئێمه به‌رگریمان كردووه له هه‌موو عێراق و ئۆردن و كوه‌یت و سعودیه به‌وه‌ی شه‌ری داعشمان كردووه به ته‌نیا و به پشتگیری ئه‌مریكا و سه‌رقالمان كردوون له هێرش و فراوانبوونیان به‌ره‌و وولاتانی دراوسێ ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ وولاتێكی عه‌ره‌بی پشتگیری نه‌كردوین ، جگه له مه‌مله‌كه‌تی ئۆردنی هاشمی كه هاوكاری مرۆیی ناردووه و لوبنان كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناردووه ، هیچ شتێكیان نه‌ووتووه ، هیچ هه‌لوێستێك ده‌رنه‌چووه ته‌نانه‌ت ئیدانه كردنی تاوانه‌كانی داعش و به‌وه‌ی كه داعش نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و عه‌ره‌ب ناكات ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه له رووی جوگرافیا و كۆمه‌لایه‌تی و مێژوویی لێمان دوورن ئه‌وان ده‌ستیان كرده‌وه بۆهاوكاری مرۆیی و سه‌ربازیمان .
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی 10ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل ئەلیاوەر شێخی هۆزی شەمەر و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە خرایە بەر باس و شێخی هۆزی شەمەر دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕزگاركردنی ڕەبیعە و چەندین گوند و ناوچەیەكی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە و سوپاسی قارەمانێتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد لە تێكشكاندن و دەرپەڕاندنی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری ڕەبیعە.
هەر لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ناوچەكە كردەوە و سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە تیرۆر و كردەوە قێزەوەنەكانی تیرۆریستان ناتوانێ پەیوەندیی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكە تێكبدات.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە كاری هاوبەش بەردەوام بێت بۆ ڕزگاركردنی هەموو ناوچەكە لە دەستی تیرۆریستانی داعش و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە پێویستە خەڵكی ناوچەكە ئەركی بەڕێوەبردنی دەڤەرەكەیان بگرنە ئەستۆ.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە