ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له به‌ڕێزان جه‌نه‌رال جۆن ئاڵن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، برێت ماكگۆرك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عیراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دوایین بارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت كه ڕوویان تێكردووه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆل كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووباره خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه نیشان دا و سڵاو و ڕێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یاندن.
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانیکردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بنلادهن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شامیان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکهتابوو له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵنه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێتوانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێبه‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانیکردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات. نه‌هێڵین ناوچه‌که‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکهاته‌ی داعش پێکهاتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاژانسی کورد پرێس
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له ئیستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى پێكهاتنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراق و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش و، باس له گرنگیى دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێدان و نه‌هێشتنى تیرۆرستان و پشتگیریى جیهان بۆ پێشمه‌رگه له جه‌نگى دژى تیرۆردا كرا.
ڕه‌وشى مرۆیى و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و به‌هاناوه‌چوونیان له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێویستیى ئاوڕدانهوهى زیاترى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه و، وێڕاى سوپاسكردنى توركیا بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه توركیا له ڕووى مرۆییه‌وه هاوكاریى زیاترى ئاواره‌كان بكات.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌یان خسته به‌ر باس و، داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانى و سیاسییه‌كان و، به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى بوارى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا ته‌واوى ئاماده‌ییان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
له لایه‌كى دیكه‌وه شاندى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆش له چه‌ندین پانێلى جیاجیا و له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارییان له چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ یه‌كشه‌ممه 28ى ئه‌یلوولى 2014، به داوه‌تێكى فه‌رمیى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان بۆ به‌شداریكردن له كار و چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركیاى كرد و دوێنێ دواى به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئیستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان به‌ڕێز پرۆفیسۆر "كلاوس شواب" كۆبووه‌وه. هه‌روه‌ها دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جیهان كه به‌شدارییان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركیا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تایبه‌تدا كرد.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عیراق به‌ڕێز "چۆ جوونگ وۆن" كرد، كه یه‌كه‌م جاره دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عیراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور كرا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى هاتنى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى كۆرى بۆ هه‌ولێر، كاتێك ساڵى 2003 دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس باره‌گایه‌كیان له هه‌ولێر كرده‌وه و له چه‌ندین بوارى جیاى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریدا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دروست كرد، تاكوو بوونه پردێكى كاریگه‌رى نێوان هه‌ولێر و سیئۆل. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخى ئێستاى سیاسى و سه‌ربازى و ئه‌منیى عیراق كرا و، تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش، هه‌روه‌ها ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تیرۆرستان تاوتوێ كرا و داكۆكى له پێویستیى هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه و پڕچه‌ككردنى بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
بارودۆخى ئاوه‌ره‌كان له كوردستان به گشتى و به تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌وشه‌كه كاره‌ساتاوییه و له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستى به هاوكاریى عیراق و كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
به‌ڕێز باڵیۆزى كۆریاش وێڕاى ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان، ڕایگه‌یاند كه له به‌غداش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى عیراقى ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كات و داوا ده‌كات هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئەیلوولی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ساڵح موتلەك جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەروەها چۆنییەتی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی تاوتوێ كرا. لەم كۆبوونەوەیە هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بوونی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كردەوە بۆ ئەوەی حكوومەتی تازە بتوانێت قەیرانەكان چارەسەر بكات و ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستانیش ببێتەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ئاوارەكان خرایە بەر باس و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراقی بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە چارەسەری سەرەكیی كێشەی ئاوارەكان گەڕانەوەیانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەروەها پاراستنیان لە هەڕەشەی تیرۆریستان و پێویستیشە كە پلانی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە هەبێت كە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستانی داعش تێكدراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك بێكەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستان و هەنگاوەكانی هێزە هاوپەیمانەكان و وەشاندنی گورزە ئاسمانییەكان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناو خاكی سووریا خرایە بەر باس و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هیچ پەناگەیەكی ئارام لە سووریا و عێراق بۆ تیرۆریستانی داعش نەمێنێت.
پەیوەست بە دژایەتیكردنی تیرۆریستان هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە هاوكات لەگەڵ سەركەوتنی سەربازی بەسەر تیرۆریستان پێویستە لەڕووی سیاسیشەوە لەناوخۆی عێراق و هەروەها لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كاری جدی بكرێت بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو و تێیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە دەستپێشخەری لەدەستی هێزی پێشمەرگە دایە و تیرۆریستان لە دۆخی بەرگری و پاشەكشە دان. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی دووپات كردەوە كە ئەو خەڵكانەی هاوكاریی داعشیان كردووە و بەشداربوونە لە كوشتن و بڕین و تاڵان و دەستدرێژی بۆ سەر خەڵك دەبێ بە توندی سزا بدرێن و تاوانباران لەو كەسانە جیا بكرێنەوە كە لەگەڵ تیرۆریستان‌دا هاودەست نەبوونە. لەبارەی دۆخی ئاوارەكانیش سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە خەڵكی ئاوارە بگەڕێندرێنەوە شوێنەكانی خۆیان و لە هەڕەشەی تیرۆریستانیش بپارێزرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەروەها پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەكانی سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە و نەهێشتنی قەیرانەكان خرایە بەر باس.
هەر لەم دانیشتنەدا هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و چۆنییەتی تێكشكاندنیان تاوتوێ كرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلوولی 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی له دژی داعش، له میحوه‌ری خازر - زه‌رتكی كرد و به یاوه‌ریی به‌ڕێز د. ڕۆژ نووری شاوێس فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كه، پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له چیای زه‌رتك به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێبیستی پێشهاته‌كانی میحوه‌ره‌كه و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی بوو، هه‌روه‌ها له پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه. له وته‌یه‌كیشدا بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه له مێژوودا پارێزه‌ری گه‌ل و ووڵات بووه و له پێناو ئازادی و رزگاریی خاك و ووڵاتدا خوێن و گیانی به‌خشیوه، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و له هه‌موو میحوه‌ره‌كان، گیانبازانه به‌رخودان ده‌كات و به‌رگری له خاك و ئازادیی كوردستانیان ده‌كات.
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه هه‌میشه سیمبولی به‌رخودان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و سته‌م بووه، بۆیه بووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی شانازیی كوردستانییان و گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانازی به پێشمه‌رگه‌وه كردووه و پێی سه‌ربڵند بووه. ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه له هه‌موو میحوه‌ره‌كان و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، هه‌ر له شه‌نگاله‌وه تا گوێڕ و مه‌خموور و، تا و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و حه‌مرین، ڕۆژانه داستانی نه‌به‌ردی و سه‌ربه‌رزی تۆمار ده‌كات و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری بۆ كوردستانییان ده‌نووسێته‌وه كه مایه‌ی شانازیی ئێستامان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها وربهرزی و ئاماده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی بۆ فیداكاری له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له تیرۆرستان له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتی كرده‌وه، وره‌ی به‌رز و خۆڕاگریی پێشمه‌گه و دڵخوازیی پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌ویكردن و ده‌ركردنی تیرۆرستان، بڕوایه‌كی به‌تین و وره‌یه‌كی پۆڵایینی به هاووڵاتیانی كوردستان به‌خشیوه و، ڕاپۆرته جیهانییه‌كانیش ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك قاره‌مان و هێمایه‌ك بۆ ئازادی و پاراستنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه‌ته هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له جیهاندا ده‌ناسرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تاكێكی كوردستان مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازییه.
له كۆتاییی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ران و پله‌داران و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه خواست.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە