پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی دیسه‌مبه‌ری2014 ، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئیستانبول له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه و پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئه‌و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی ئه‌م ڕۆژانه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، له ناوچه‌كانی زوممار و ده‌وروبه‌ری شه‌نگال به ده‌ست هاتوون، تاوتوێ كران و باس له پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆنترۆڵكردنه‌وه و ده‌رهێنانی ئه‌و شوێنانه له ده‌ستی داعش، كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وكه‌دا، دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرایه به‌ر باس و به‌ڕێز داوود ئۆغلو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌و ڕێككه‌وتنه، ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد و هیوای خواست ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات، ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراق، چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه تیایدا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر بره‌ودانی زیاتر و فراوانكردنی بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامیی سه‌ردان و دیداره‌كان له نێوان هه‌دوولادا، بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێڕوانینی هه‌دوولا له‌سه‌ر پرسه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هاوكار ده‌بێت.
ئه‌مه‌و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، كۆببنه‌وه.