به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه كرد، تیایدا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كات كه جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
په‌یامی جه‌ژنی نه‌ورۆز
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی و جه‌ژنه‌پیرۆزه له نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌م، كه جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، به‌تایبه‌تی گه‌لانی ئێران كه نه‌ورۆز یه‌كێكه له هاوبه‌شییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئێران. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته جه‌ژنی ئاشتی و ئارامى بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌مان.
جه‌ژنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆز ده‌كه‌م. جه‌ژنی هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵه كورده ئێزدیانه پیرۆز ده‌كه‌م، كه هێشتا كه‌سوكاره‌كانیان له ده‌ست داعشدا ماون و هیوادارین جه‌ژنی داهاتوو ئه‌وانیش له كوردستان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن.
جه‌ژنی یه‌ك به یه‌كی هه‌موو پێشمه‌رگه خۆڕاگر و ئازاكانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم: ئێوه به سه‌ركه‌وتنتان به‌سه‌ر داعشدا، نه‌ورۆزتان به ئازایه‌تی و داستانێكی دیكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
به‌داخه‌وه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی؛ كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى دروست كردووه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ینه هه‌موو گه‌لی كوردستان كه ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنین، تیرۆر ده‌شكێنین و كوردستان له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان پێكه‌وه دابنیشن و هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه قۆناغی داهاتوو پێویستی به یهكڕیزییهكی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌ركه‌وین، كوردستان بپارێزین و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20ى ئازارى 2016
په‌یامی نهورۆزیى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی
Read کد خبر: 1790 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات