ده‌رباره‌ى ڕاگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵه‌وه، كه هیچ پاساوێكى یاسایى و ده‌ستوورى نیه، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ مالپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: به داخه‌وه ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ئه‌وه بوو به‌ڕێز نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدراڵ كه خۆى له هه‌رێمى كوردستان ژیاوه و زانكۆى له هه‌ولێر ته‌واو كردووه، هه‌نگاوێكى له‌م شێوه‌یه هه‌ڵێنێ و دۆسیه سیاسییه‌كان تێكه‌ڵى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بژێوى ژیانى هاووڵاتیان بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه گفتووگۆكان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین به‌رپرسانى به‌غدا له خه‌مى چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كاندا بن به ڕێگه‌ى دیالۆگ، نه‌ك قووڵكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ڕێگایه‌كى گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بخاته چوارچێوه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆكانه‌وه، ئه‌م دواییه‌ش لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ په‌ناى بۆ بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران برد، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى نه‌خوازراوه، چونكه به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق مافێكی ده‌ستوورییه و ناكرێ وه‌كوو كارتێكی سیاسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به كار بهێنرێت.
هه‌روا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى دیكه‌ى ده‌ستووری كه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی عیراقه، ئه‌وه‌یه نابێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت جیاوازی له نێوان هاووڵاتیانی عیراقدا بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به ڕوونی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ جیاوازی كردووه و مووچه و بودجه‌ی هه‌موو عیراقی داوه و ئه‌وه‌ی هه‌رێمیشی ڕاگرتووه و گه‌مارۆی دارایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه.
ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌رپرسانى عیراق ده‌بێ پشتگیرى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه هه‌رێمى كوردستان جگه له‌وه‌ى ئارامترین ناوچه‌ی عیراقه و ده‌كرێ عیراق شانازى پێوه بكات، هاوكات هه‌میشه بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواره و په‌ناهه‌ندانه‌ى به هۆى شه‌ڕ و نائارامییه‌وه ڕوویان تێ كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌بێ جیاوازیى ئایینى و مه‌زهه‌بى (مه‌سیحى و شیعى و سوننى و ته‌واوى پێكاته‌كانى دیكه‌ى) له‌خۆ گرتووه و جێگه و ڕێگه‌ى بۆ دابین كردوون.
هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو له قۆناغى گواستنه‌وه به‌ره‌و عیراقى دیموكراسى و فیدراڵ، سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى عیراقى فیدراڵ، ئێستاش كه له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى نزیك ده‌بینه‌وه، ده‌بێ د‌رك به‌و ڕاستیه بكه‌ین كه قووڵكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ریى نه‌رێنى ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى دیموكراسیى وڵات.
بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نابێ به هیچ پرسێكى دیكه‌وه گرێ بدرێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌یه‌وێ قووت و بژێوى هاووڵاتیانى هه‌رێم به پرسى نه‌وته‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كانه. له گفتوگۆكانمان زۆر به ڕوونى پرسى نه‌وتمان خستۆته ڕوو، حكوومه‌تى فیدراڵیش باش ده‌زانێت له پڕژه‌ى نێوان هه‌رێم و توركیادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت نه‌فرۆشراوه، بۆیه وه‌ك هه‌میشه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین به دیالۆگ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بۆ هه‌موو لایه‌كى ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ئێمه ده‌خوازین ڕۆڵمان هه‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاتى عیراق.
هه‌روا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه تێنه‌په‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى له په‌رله‌مانى عیراق هیچ په‌یوه‌ندى به بودجه‌ى پارێزگاكان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه. بۆیه ئه‌م پاساوه‌ش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئۆباڵى بڕینى مووچه بخه‌نه ئه‌ستۆى بودجه‌ى گشتیى عیراقه‌وه.
له كۆتاییدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دابینكردنى مووچه و په‌له ده‌كات له چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست بێت به ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانه‌وه و ڕ‌ازى نابێت مافى ڕه‌واى ئه‌وان، تێكه‌ڵى گه‌مه سیاسییه‌كان بكرێت.
یەک شەممە, 02 ئازار 2014