پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/8/2014 یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیى له وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى پیران و په‌رله‌مانى ژاپۆن كرد.
له دیدارێكدا كه په‌رله‌مانتار ئومێد خۆشناو ئاماده‌ی بوو وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه و سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شیان روونكرده‌وه كه بۆ به‌روپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به گشتی و په‌رله‌مانی كوردستان به تایبه‌تی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانیان و ده‌ربرینی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیان بۆ هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان، تیشكى خسته سه‌ر باردۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا و رایگه‌یاند: "مه‌ترسیى داعش ته‌نیا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان و عیراق-دا نامێنێته‌وه به‌ڵكو به‌ره‌و وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهانیش په‌ل ده‌كێشێت گه‌ر بێت و به زووترین كات هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نه‌كرێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كاندا". هه‌روه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ولاتی ژاپۆن و كرد كه به هاناى كوردانى ئێزیدییه‌وه بچن كه به‌هۆى هێرشى گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه له ماڵ و زێدى خۆیان ئاواره‌بوون.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدى میوان وێڕاى هاوڕابوونیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی گروپه توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى به‌ره‌وپێشبردن و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه.