لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئاواره‌كانی شه‌نگال به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌

  • پێنج شەممە, 07 ئاب 2014

سه‌عات 3ی پاشنیوه‌رۆی دوێنی 6/8/2014 وه‌فدی لیژنه‌ی داكۆیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌پێكهاتبوو له‌ ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و  جێگرو بریاده‌رو ژماره‌یه‌ك  له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ناوچه‌ی بادینان له‌نوسینگه‌ی دهۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی پارێزگای دهۆك  تایبه‌ت به‌ ره‌وشی ئاواره‌كانی شه‌نگال و به‌تایبه‌تیش  بارودۆخ و ژیان وته‌ندروستی  ژنان و مندالان كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌په‌له‌ گه‌یاندنی خۆراك و ده‌رمان و فرایگوزاریه‌ سه‌ره‌تییه‌ به‌په‌له‌كان كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌زووترن كات بگاته‌ ده‌ست ئازاره‌كان به‌تایبه‌تشی   مندالان و ژنان.
 دواتر هه‌ردوو لیژنه‌ هاورێ  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی قه‌زای شێخانیان كرد. له‌لێدوانێكیدا بۆ مالپه‌ری په‌رله‌مان ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت رایگه‌یاند: ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخان كراوه‌و به‌شێكی له‌سه‌ر داوا پێشنیاری لیژنه‌ی داكۆكی له‌مافی ئافره‌تان بووه‌  له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌  وه‌ك كه‌لو په‌لی پێویست به‌سه‌ر ژنان و مندالان دابه‌ش كراوه‌. ئێڤار ئیبراهیم راشیگه‌یاند: سه‌ردانی ئاواره‌كانیان كردووه‌ بۆیه‌ به‌پرۆشه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ رێكخراوه‌كان كردووه‌  هه‌روه‌ك دوپاتی ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ به‌توندی  ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی دژی ژنان و مندالان ده‌كه‌ن.  له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سۆران عومه‌ر سه‌رۆكى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: لێژنه‌ى مافی مرۆڤ له‌ شێخان و خانكێ و باعه‌درێ له‌ نزیكه‌وه‌ ره‌وشى ئاواره‌كانى بینیوه‌ و سێ رۆژه‌ له‌ دهۆكین و سه‌ردانى ئاواره‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وشه‌كه‌مان كۆڵیوه‌ته‌وه‌, كه‌ ژماره‌ى ئاواره‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ خۆى له‌ 170 هه‌زار كه‌س ده‌دات و له‌ ئێستاشدا له‌ شارى دهۆك زیاتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ هه‌یه‌ , سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى تا ئێستا كراوه‌ دابینكردنى پێداویستى پزیشكى و خۆراك بووه‌ بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌ چیاى شه‌نگالأ گیریان خواردووه‌ ، دوێنێش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌ بۆ دابینكردنى پێداویستى پزیشكى بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كان, هاوكات له‌ ریێگه‌ى فراكسیۆنى توركمان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و  مانگى سوورى توركى به‌شى هه‌زار خێزان پێداویستى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كراوه‌ .
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش سه‌ردانى برینداره‌كانمان كردووه‌  و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دیارى تایبه‌تیان پێشكه‌ش كراوه‌ , هاوكات په‌رله‌مانى كوردستان 100 ملیۆن دینارى ته‌رخان كردووه‌ بۆ پێداویستیه‌كانى ئافره‌تان و  منداڵان , سه‌رۆكى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند دوێنێ له‌گه‌لأ پارێزگارى دهۆك سه‌ردانى بازارى شێخانمان كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى شارۆچكه‌كه‌مان كردووه‌ , و هاوكات سه‌ردانى بابه‌ شێخى سه‌رۆكى روحى یه‌زیدیه‌كانمان كردووه‌ , ئه‌مرۆش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا بگه‌رێنه‌و شارى هه‌ولێر و هه‌ندێك چالاكى دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن.  

 

 

 

 

Read کد خبر: 698

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی