بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7/9/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێزان نوێنەران و دیبلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سیستەمی بەئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی كە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەكرابوو، ڕاگەیەنرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی گوتاری بەخێرهێنان لەلایەن دەستەی ئامادەكاری ڕێوەڕەسمەكەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا باسی لە گرنگیی پڕۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەنی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە هەنگاوێكی دیكه‌ى حكوومه‌تی بۆ بنیاتنانى سیسته‌مێك لەقەڵەم دا، كه به‌شدارییه‌كى كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى چاكسازى و به‌ره‌وپێشبردنى كارى حكوومه‌ت، سیسته‌مى كارگێڕى، ئاسانكاریی و ڕاییكردنى كاروبارى هاووڵاتیان، ڕێگری كردن له سوودوه‌رگرتنى ناشایسته دەكات.
ئەوەشی خستەڕوو كە پڕۆژه و بیرۆكه‌ى دانانى سیسته‌مێك بۆ به‌ئه‌له‌كترۆنیكردنى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌كى تازه‌ى حكوومه‌ت نییه و پێشتر زۆربه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین كرابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێز محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونى له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا، وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازى، پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌ڕێ و گه‌یاندییه قۆناغى جێبه‌جێكردن و بەمەش ته‌واوى فه‌رمانگه و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌دیوانى وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك ده‌بێته‌هۆى تۆكمه‌كردنى زیاترى سیسته‌مى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌نگاوێكى ڕاست و جددى بۆ چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌هاوێژرێت.
ههروەك سوپاسی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی بۆ كارى هاوبه‌شی هەریەك لە وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى USAID و تیمه‌كانی كرد كه توانییان پێكه‌وه كارێكى گرنگ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن و ده‌بێته نموونه‌یه‌كى باش بۆ جێگیركردن و به‌كارخستنى هه‌مان ئه‌م سیسته مهلهچهندین وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا. ئەوەشی خستەڕوو كە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بوار و كه‌رته‌كاندا چاكسازى بكات و به‌سوود وه‌رگرتن له‌نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌وڵه‌مه‌نترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونه‌كان، سیسته‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره حكوومییه‌كان له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى خۆیدا ڕێكبخاته‌وه و لەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبن.
لە بەردەوامی گوتارەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لە چاكسازی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازى ده‌كەن و ئیراده‌یه‌كى جددییان بۆ چاكسازى هه‌یه و ئەوان لەو بڕوایه‌دان چاكسازییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه و بۆ چاكسازى بكرێت، به پشوودرێژى و ئارامى و له‌سه‌رخۆ ده‌كرێت، به‌پلان و به‌رنامه ده‌كرێت و ده‌گاته ئه‌نجام، نه‌ك بهكاردانهوهى بێ به‌رنامه و به ڕێكارى خێرا و له‌ناكاوى بێسه‌روبه‌ر. جەختی لەوەش كردەوە كە چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى ڕووت و ته‌نیاى دابڕاو نییه له‌كۆمه‌ڵێك چه‌مك و كارلێكى دیكه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى فراوان و درێژخایه‌نه كه‌په‌یوه‌ندى به‌زۆر فاكتى تێكه‌ڵاو و جیاوه هه‌یه و ناكرێت به‌و جۆره ته‌ماشا بكرێت و لێكبدرێته‌وه كه ته‌نیا بریتییه له بڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیران، یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ چاكسازیكردن، پرۆسه‌یه‌كه پلانى كورتخایه‌ن، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌نى پێویستە وه‌ك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ كراوه.
هەروەها ئاشكرایكرد كە هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پراكتیكى له‌پرۆسه‌ى چاكسازیدا، له كاتێكدا كه هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌نگێكى سه‌ختى دژ به‌تیرۆر دایە و بە دۆخێكى سه‌ختى سیاسى، ئابوورى و داراییدا ده‌ڕوات، به‌ته‌نیا یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى ده‌كات و، بڕواى به‌وه هه‌یه كه چاكسازى یارمه‌تیده‌رێكى زۆر باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌قه‌یرانه‌كان و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیانی بۆیە چاكسازى به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته و له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌ته‌وه، وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان به دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا به‌گه‌ڕ خستووه و زۆرێك له‌وانیش هه‌نگاوى باشیان ناوه. ئەوەشی بیرهێنایەوە كە له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 دواى ئه‌و كێشانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هاتنه‌ئاراوه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌هه‌ندێ هه‌نگاوى پراكتیكى كرد به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات و هاووڵاتیانى كوردستان لهداهاتوویهكدا كه‌زۆر دوور نییه، ئه‌نجامى زیاترى چاكسازییه‌كان ده‌بین.
لە كۆتاییدا دەسخۆشی لە وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی USAID كرد بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێز وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن و هەموو لایەنەكان خواستی ئەوەیان هەیە بگەنە ڕێككەوتنێك لەسەر ئەو پرسە و وەك پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەخوازن كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكرێت و هەوڵەكانیشیان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبێت. هیواشی خواست لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 13ی ئەم مانگە بگەنە ئەنجامێك.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕەوشەی لە ناوچەكە بەگشتی هەیە بە تایبەت شەڕی دژی تیرۆستانی داعش و قەیرانی دارایی دەبوایە ببانە هۆكارێك لایەنەكان زووتر بگەیشتبانە رێككەوتن، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان بەردەوامن.
لەبارەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا باشن و بەردەوامە و بەغدا سەرقاڵی ژمارەیەك لە كاروباری خۆیانن و ئەوانیش لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئەو كێشانەن كە پەیوەندیی بە هەرێمەوە هەیە و بۆ گفتوگۆی نێوان هەردوولاش گەر پێویست بێت، لە ئایندەدا سەردانی بەغدا دەكەن.
دەربارەی كۆبوونەوەكانی حكوومەت و چاكسازی كردن لە دەزگاكانی حكوومەتدا، بەڕێزیان جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەت كۆدەبێتەوە و بەردەوام دەبێت لە كۆبوونەوەكانی. سەبارەت بە چاكسازییەكانیش ئاماژەی بەوە كرد هەر لە سەرەتای دامەزراندنی كابینەی حكوومەت هەموویان لەسەر ئەوە كۆك بوون چاكسازی بكەن و پرۆگرامی باشیشیان بۆ ئەم مەبەستە داناوە و هەموو وەزیرە بەڕێزەكانی كابینەی هەشتەم بە پەرۆشەوە هەنگاویان بەرەو چاكسازی ناوە، بەڵام ئەوەی ڕێگری لە چاكسازی كردووە بارودۆخی سیاسیی ئێستا هەرێمی كوردستانە و ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە حكوومەت چاكسازی ناكات، بەڵكو بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەكانی و بە ئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیشی بە هەنگاوێك بەرەو چاكسازی لەقەڵەم دا.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو چوار هەزار كەسەی كە كادری حزبین و دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی سڵێمانی بەسەر دەزگاكانی حكوومەتدا دابەش كرابوون و دواتر بە بڕیارێكی حكوومەت ئەو ڕێكارانە هەڵوەشێنرانەوە، بەڕێزیان دڵنیایی ئەوەی دا كە مووچەی ئەو چوار هەزار كەسە نافەوتێت، بەڵكو ئەوانە پێویستییان بە ڕێكخستنەوە هەیە چونكە ئەمری ئیداریان بۆ دامەزراندن نییە و ئەمانەش دەببێت چارەسەر بكرێن و ئاماژەی بەوە كرد ئامانجیان لەو بڕیارە بڕینی مووچەی هیچ كەسێك نەبووە، بەڵكو مەبەستیان ڕێكخستنەوەیانە.
دەربارەی ئەوەی كە حسابی هەرێمی كوردستان لە هالك بانكی توركی هیچ پارەیەكی تێدا نییە، بەڕێز سەرۆك وەزیران ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە لەوانەیە حسابەكە هیچ پارەی تێدا نەبێت و ئەمەش شتێكی ئاساییە چونكە بە مەبەستی دابینكردنی مووچە پێشتر پارەكەیان ڕاستەوخۆ لە ئەورووپاوە بۆ هەرێمی كوردستان گواستۆتەوە، بەڵام دواتر هەرچەند نەوت بفرۆشرێت دەچێتە ئەو حسابەی لە هالك بانك هەیە و لەوێوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كۆچی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات و هۆكار و چارەسەرییەكان، جەختی لەوە كردەوە كە كۆچی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا لە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكەوەیە و هۆكارەكانیش زۆرن و ژمارەی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە زۆر كەمە و لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە شەپۆلی كۆچی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەمە دەقی گوتاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانهخۆشهویستهكان،
به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ پێكهوهبهشدارى له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌سپێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى گرنكدا ده‌كه‌ین، كه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌نرخه‌و، هه‌نگاوێكى دیكه‌ى حكوومه‌ته بۆ بنیاتنانى سیسته‌مێك، كه به‌شدارییه‌كى كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنى كارى حكوومه‌ت و سیسته‌مى كارگێڕى ده‌كات لە وڵاتی ئێمە.
هه‌روه‌ها ده‌بێته ئاسانكارییه‌كى گه‌وره بۆ به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكردنى كاروبارى هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستاندا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى ڕێگرێكى به‌هێزیش ده‌بێت لهسوودوهرگرتنى ناشایسته و نابه‌جێ و فره‌مووچه‌یى له‌ناو سوودمه‌ندانى ئه‌م سیسته‌مه. به‌مه‌ش هه‌نگاوێكى باش به‌ره‌و جێگیركردنى زیاترى دادپه‌روه‌رى له‌پرسى مووچه و ده‌رماڵه و هاوكارییه داراییه‌كاندا، ده‌چینه پێشه‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه و بیرۆكه‌ى دانانى سیسته‌مێك بۆ به‌ئه‌له‌كترۆنیكردنى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌كى تازه‌ى حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكو پێشتریش زۆربه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین كرابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینه ئه‌وه‌یه كه به‌سوپاسه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونى له‌كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا، زۆر دڵسۆزانه و وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازى، پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌ڕێ و به‌خۆشحاڵییه‌وه، ئه‌مڕۆش گه‌یاندییه قۆناغى جێبه‌جێكردن.
له‌سایه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ ته‌واوى فه‌رمانگه و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌دیوانى وه‌زاره‌ته‌وه دەبهسترێنەوە و له‌مه‌ودوا ته‌واوى كاره‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و زۆر ڕێك‌وپێك و، به‌پێى دوایین سیسته‌مه كارپێكراوه پێشكه‌وتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆى تۆكمه‌كردنى زیاترى سیسته‌مى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌نگاوێكى ڕاست و جددى یە بۆ چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لە وڵاتەكەمان.
هه‌ر لێرەوە ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانینى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كارى هاوبه‌ش و لێكگه‌یشتنى سێ لایه‌نی وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە سەرووی ئەمانەشەوە ئاژانسى USAID و تیمه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌م و، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م كه توانییان پێكه‌وه كارێكى گرنگ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن. كارێك كه ده‌بێته نموونه‌یه‌كى باش بۆ جێگیركردن و به‌كارخستنى هه‌مان ئه‌م سیسته‌مه له‌چه‌ندین وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ڕێزان ..
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بوار و كه‌رته‌كاندا چاكسازى بكات و، به‌هێنان و دانانى سیسته‌مى تازه‌ى سه‌رده‌میانه و زیره‌ك، هه‌روه‌ها به‌سوودوه‌رگرتن له‌نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌وڵه‌مه‌نترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونه‌كان، سیسته‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردنى كاروباری حكوومییه‌كان له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى خۆیدا ڕێكبخاته‌وه‌و، به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، سیسته‌مى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارى، ڕێك‌وپێك و تۆكمهبكات و به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كانى سه‌رده‌م بیخاته خزمه‌تى هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە.
به‌ڵێ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و به‌پێى واقیع و زه‌مینه و تواناكان، له‌هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازى ده‌كه‌ین و ئیراده‌یه‌كى جددیمان بۆ چاكسازى هه‌یه و له‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامین. بۆیه ده‌ڵێن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، چونكه له‌و بڕوایه‌داین كه چاكسازییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه، چاكسازییه‌ك كه‌به‌ڕاستى بۆ چاكسازى بكرێت، به پشوودرێژى و به‌ئارامى و له‌سه‌رخۆ ده‌كرێت، به‌پلان و به‌رنامه ده‌كرێت و ده‌گاته ئه‌نجام، نه‌ك بهكاردانهوهى بێ به‌رنامه و به‌ڕێكارى خێرا و له‌ناكاوى بێسه‌روبه‌ر.
چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى ڕووت و ته‌نیاى دابڕاو نییه له كۆمه‌ڵێك چه‌مك و كارلێكى دیكه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى فراوان و درێژخایه‌نه كه په‌یوه‌ندى به‌زۆر فاكتى تێكه‌ڵاو و جیاوه هه‌یه و ناكرێت به‌و جۆره ته‌ماشا بكرێت و لێكبدرێته‌وه كه ته‌نیا بریتییه لهبڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیران، یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ چاكسازیكردن!.
بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌نده ئاسان و ساده نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى له وتارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌یخوێنینه‌وه، یان له‌دیدارێكى ته‌له‌ڤزۆنیدا ده‌یبینن. پرۆسه‌یه‌كه ئیراده‌یه‌كى جددیى جێبه‌جێكردنى ده‌وێت، كه پێویستى به‌سه‌بر و ئارامى و به‌رگه‌گرتن و به‌دواداچوون هه‌یه تا ئه‌نجامى چاوه‌ڕوانكراو بداته ده‌سته‌وه!. پرۆسه‌یه‌كه، كه پلانى كورتخایه‌ن، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌نى ده‌وێت. وه‌ك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ كراوه، كه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كاریگه‌رى و شوێنه‌وارى ئه‌رێنیى پڕۆژه‌كه بۆ چاكسازى و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى لهسوودمهندانى مووچه‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌مئه‌نداماندا، دابین ده‌كات.
به‌ڕێزان..
هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پراكتیكى له‌پرۆسه‌ى چاكسازیدا، له‌كاتێكدا كه‌هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌نگێكى سه‌ختى دژ بهتیرۆردایه، له‌كاتێكدا كوردستان به‌دۆخێكى سه‌ختى سیاسى، ئابوورى و داراییدا ده‌ڕوات و دۆخه‌كه كاریگه‌رى له‌ته‌واوى كه‌رت و جومگه‌كانى ژیان كردووه، به‌ته‌نیا یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى ده‌كات و، بڕواى به‌وه هه‌یه كه چاكسازى یارمه‌تیده‌رێكى زۆر باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌قه‌یرانه‌كان و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتیان.
چاكسازى به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته و له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌ته‌وه، وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان به‌دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا به‌گه‌ڕ خستووه و زۆرێك له‌وانیش هه‌نگاوى باشیان ناوه. هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 دواى ئه‌و كێشانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هاتنه ئاراوه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌هه‌ندێ هه‌نگاوى پراكتیكى كرد به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات و چه‌ندین هه‌نگاوى دیكه‌ى له‌و جۆره‌ش. دڵنیام هاووڵاتیانى كوردستان لهداهاتوویهكدا كه زۆر دوور نییه، به‌ره ـ به‌ره ئه‌نجامى زیاترى چاكسازییه‌كان ده‌بین.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه، كه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، یه‌كێكه له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاكسازى و، له‌قۆناغه‌كانى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێم له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین هه‌نگاوى گه‌وره‌تر و فروانتر لەلایەن وەزارەتەكانەوە ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دووباره ده‌ستخۆشى له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و جه‌نابى وه‌زیر ده‌كه‌م، هیواى سهركهوتینان بۆ ده‌خوازم. دیسانەوە سوپاسی ڕێكخراوی USAID دەكەم كە ئەوان زۆر بە پەرۆشەوە یارمەتیدەر بوون بۆئەوەی ئەم پڕۆژەیە سەركەوتن بەدەست بهێنێت. سوپاسی وەزارەتی پلاندانانیش دەكەم بۆ پێشكەشكردنی ئەو هاوكارییانەی كە ئەمڕۆ بوون بەهۆی ئەوەی ئەم پڕۆژەیە دەستپێبكرێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
زۆر بەخێربێن سەرچاوان.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 23/8/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و خاتوو یانا هیباشكۆڤا باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق و بەرێزان كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی كردنەوەی نووسینگەی هەماهەنگیی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا دوایی پێشكەشكردنی چەند گوتارێك، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە كردنەوە نووسینگەكە كە هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆر بوو چاوەڕوانی ئەم هەنگاوەی دەكرد، هەروەها سەردانی خاتوو فیدریکا مۆگرینی، وەکو نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستانی بە هۆکارێكی گرنگ بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی ئەم نووسینگەیە بە شێوەیەکی فەرمی لە هەرێمى كوردستان زانی.
هەروەك زیادکردنی ژمارەی نوێنەرایەتییە بیانییەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆ 33 نوێنەرایەتی، بە ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنیی سیاسەتی کرانەوەى هەرێمى کوردستان بە ڕووى جیهاندا بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندیى هاوبەش قبووڵكرد و ئاماژەی بەوە دا كە یەكێتیی ئەورووپا پێکهاتەیەك نیە تەنها بۆ خۆی بژی، بەڵكو لەناو جیهان و ئابووریی جیهاندا دەژی و بوونی خۆی سەلماندووە و هەژموونی خۆی تەنها لەپێناو باشترکردنی مەرجەکانی ئابوورى و بازرگانی بەکار ناهێنێ، بەڵکو لە دەرەوەی سنووری خۆی کاری جددی دەکات لەپێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرز ڕاگرتنی بەهاکانی دیموکراسی.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی ئەوروپا و هەرێمی كوردستان بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندیی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ هەرێمی كوردستان مێژوویەکی ئەرێنی و باشی هەیە، بۆیە کردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە هەولێر، دەبێتە مایەی هەماهەنگیکردنی باشتر لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانى یەکێتیى ئەورووپا و لەم چوارچێوەیەشدا هەرێمى کوردستان دەتوانێ سوود لە ئەزموون و شارەزاییى یەکێتیى ئەورووپا وەربگرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانى سەروەریى یاسا و دیموکراسى و مافەکانى مرۆڤ و بیناکردنى تواناکان و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لەناو حکوومەت و کۆمەڵگا و وەبەرهێنان و ئابووری و بازرگانیدا و لەم ڕێگەیەشەوە ئابووریی جیهان بەرەو پێشەوە ببات و ئاستی خۆی لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی و ژینگەپارێزی و وزەدا، بەرزتر بکاتەوە.
جەختی لەوە كردەوە كە باشترکردنی سیستەمى حکومڕانى، ئامانجی هەرێمی كوردستانە، بۆیە هەرێمى کوردستان بە مافى خۆی دەزانێ سوودی زیاتر لە ئامانج و دەسکەوتەکانی ڕێککەوتنامەی هاوبەش وەربگرێت، کە یەکێتیی ئەورووپا لە 11ی ئایاری ساڵی 2012 لە گەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ‌دا واژۆی کردووە. لەسەر ئاستی سیاسیش ئەوەی دووپات كردەوە كە یەکێتیى ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵێکى گرنگ بگێڕێت لە بەرەوپێشبردنى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و، لێكنزیكکردنەوەى لایەنەکان و، دڵنیابوون لەوەى کە تەواوى پێکهاتەکان بەشدارن لە پرۆسەى سیاسى، بەمەبەستی چەسپاندنى سیستەمى لامەرکەزی، کە لەم قۆناغەدا باشترین ڕێگاچارەیە بۆ شێوازی حوکمڕانی لە عیراقدا.
لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە هەرێمی کوردستان بە درێژاییی سنوورەکانی لە جەنگێکی سەپێنراودایە دژ بە ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش و پێشمەرگه قاره‌مانه‌كانى كوردستانیش، بە نوێنەرایەتیى جیهان، ڕووبەڕووى ئەو تیرۆریستانە دەبنەوە و خەبات و بەرگری دەکه‌ن بۆ پاراستنى گیانی تەواوی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە. هەروەها وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتیوانی و هاوکاریی یەكێتیی ئەورووپا، داوای لە ئەندامانی یەکێتییەكە كرد بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە، لە ڕووى مەشق و ڕاهێنان و پێدانی چەك و تەقەمەنى و وەرگرتنی ئەو بریندارانەى کە لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان ناتوانرێت چارەسەریان بۆ بکرێت.
ئەوەشی بیرهێنایەوە كە بەهۆی جەنگی سەپێنراوی داعشەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئاوارە و په‌نابه‌ر، ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و پێشوازییان لێ کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆییی گەورە و لە توانای حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا نییە بێ یارمەتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی، لە دابینکردنی ئاسایش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی پێداویستییە بنەڕەتی و گرنگەکانیان، بەردەوام بێت.
هەروەها سوپاسی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپای كرد كە بەشداری كاریگەریان هەبوو لە پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان كە لە کۆنفرانسى بروکسل لە سەرەتاى مانگى حوزەیرانى 2015، ڕایگەیاند پێویستى بە (500) ملیۆن دۆلارە بۆ بەردەوامیى بەرنامەکانى له‌عیراق و داوای كرد هاوکاریى زیاتر پێشکەش بکەن و جەخت لە پێویستیی بەدەنگەوەهاتنی جددیتری حكوومەتی عیراق و وڵاتانی ناوچەكە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بکەنه‌وه.
لەبارەی بابەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژ بە كوردانی ئێزدی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی دیكەش، ئاشكرای كرد تا ئێستا چەندین گۆڕى بەکۆمەڵى ئەو تاوانانە دۆزراونەتەوە کە لە لایەن تیرۆرستانى داعشەوە ئەنجام دراون كە تەنیا لە ناوچەی شەنگال تا ئێستا 12 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە و ڕێکەوتى 13ى ئه‌م مانگه ڕێوڕه‌سمى بەخاكسپاردنى تەرمى 67 قوربانیی دەستی داعش، له مەزارگەی شه‌رفه‌دین بەڕێوەچوو و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ئازادکردنى شەنگاڵ ژمارەى ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە زیاتر بێت، ئەمە جگە لە تاوانى ڕفاندن و فرۆشتنى کچان و ئافرەتان و کوشتنى منداڵ و پیر كە کارەساتى گەورەن و نابێت کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە ئاستیاندا بێدەنگ بێت.
لەبارەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بە دیكۆمێنتكردنی ئەو تاوانانە، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی بۆ بە دواداچوون و کارکردن لەپێناو کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تاوان و بە دۆکیۆمێنتکردنی و بەرزکردنەوەی بۆ بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی، وەک دادگای لاهای، دامەزراندووە. داواشی لە یەکێتیی ئەرووپا كرد هاوکاریی مەعنەوی و سیاسیی خۆیان پێشکەش بکەن، لەپێناو بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. هەروەها داوای لە کۆمسیۆنى باڵاى یەکێتیى ئەورووپا كرد بە شێوەیەکى فەرمى و لە ڕێگاى ئەندامەکانیانەوە، داوا لە دادگاى نێودەوڵەتى لە لاهاى بکات، بۆ وەرگرتنی ئەم کەیسە و لێکۆڵینەوە لەم تاوانانە و سزادانى بکەرانى كە تا ڕادەیەک دەبێتە مایەی کەمکردنەوەى خەم و په‌ژاره‌ى خانەوادەکانى ئەم قوربانیانە و گه‌لى كوردستان به‌گشتى.
لە کۆتایی گوتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسى خاتوو یانا هیباشکۆڤا، باڵیۆزى یەکێتیى ئەرووپا لە عیراق كرد کە لە ماوەى کارکردنیدا ڕۆڵێکى باشی بینیوە لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکى داهاتوویدا. هەروەها پیرۆزبایى لە بەڕێز پاتریک جەیسن كرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەك بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیی یەکێتیى ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە کارەکانیدا.
دوای ڕێوڕەسمەكەش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە كۆبوونەوەكانی پێنج قۆڵی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە شاری سلێمانی كرد بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دروستبوونە و ڕایگەیاند كە كۆبوونەوەی داهاتوو ڕۆژی چوارەشەممە ئەنجام دەدرێت و هیوای خواست كۆبوونەوەكان بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی بە شێوەیەك هەموولایەك لەسەری ڕازی بن. دووپاتیشی كردەوە كە كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكان تا ئەوكاتەی دەگەنە ئەنجام، بەردەوام دەبن.
هەروەها ڕەتیشی كردەوە كە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی پێنج لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەی كۆتایی بێت و جەختی لەوە كردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن ئەو كۆبوونەوانە بگەنە ئەنجام.
لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشەوە، دووپاتی كردەوە كە مافی خەڵكە خۆیان سەرۆكی خۆیان هەڵبژێرن و ئەمە هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانە و لەم پێناوەشدا هەوڵ دەدەن بگەنە سازان. ئاشكراشی كرد ئەگەر لە نێوان هەڵبژاردنی سەرۆك لە پەرلەمان و لەناو خەڵكدا نەگەیشتن بە سازان، ئەوا ئەوان لەگەڵ ئەوەن پرسەكە بخرێتە بەر ڕاپرسی و خەڵك بڕیار لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك بدات و خەڵكیش هەر بڕیارێك بدات ئەوان وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پابەندی دەبن و پێشوازی لێدەكەن و نایانەوێت ئیرادە لە خەڵك بسەنرێت.
لەبارەی خاڵی ناكۆك لەنێوان لایەنەكاندا، بەڕێز سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە كرد كە هیچ خاڵێكی ناكۆك نییە، بەڵام ئەویش نازانێت بۆ ناگەن بە ڕێككەوتن. ئەوشی بیرهێنایەوە كە ئەوەی لە ڕۆژی 23ی حوزەیران لە پەرلەمانی كوردستان ڕوویدا، فەرزی ئیرادە بوو و ئەمەش نە لەلایەن پارتی و نە لایەنەكانی دیكەی قبووڵی ناكەن، جەختی لەوەش كردەوە كە دەتوانرا ئەو گفتوگۆیانەی ئێستا ئەنجام دەدرێن، بە هێمنی بەر لە دروستبوونی كێشە، لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەڕێوەچووبان بێ ئەوەی هیچ لایەك وا بیر بكاتەوە كە ئیرادەی ئەوی دیكەی بەسەردا دەسەپێنرێت.
هەروەها ئەوەشی ڕەتكردەوە كە پارتی تەنیا لەیەك سەنگەر بێت و ئاماژەی بەوە كرد گەر هەموو لایەك بۆ بەرژوەندی كوردستان هەنگاو بنێن، ئەوا ئاسۆی ڕێككەوتن و چارەسەر دەردەكەوێت.
لەبارەی پابەندنەبوونی پەرلەمانتارانی چەند لایەنێك بەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەرەبەبەیانیی 19ی مانگ هاتە ئاراوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەر لە ئێوارەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگە تا كاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی 19ی مانگ، پێنج لایەنەكە لە كۆبوونەوەدابوون تەنیا یەك خاڵ باسكرا كە ئەویش ئەوە بوو كۆبوونەوە نا ئاساییەكەی پەرلەمان دوابخرێت، بەڵام ئەوان پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبوون و كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانیان ئەنجامدا و نەیانتواتی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنن و ئەوانیش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هەڵوێستەیان بە هەند وەرنەگرتووە و هیوای خواست بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بگەن بە چارەسەر.
بەڕێزان ئەمە دەقی گوتاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
ئامادەبووانى بەڕێز، میوانانى خۆشەویست،
ئێوارەتان باش و هەموو لایەكتان بەخێربێن،
بەڕێز باڵیۆزى یەکێتیى ئەورووپا لە عیراق، خاتوو یانا هیباشکۆڤا،
بەڕێزان کونسوڵ و دیپلۆماتکار و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستان،
خۆشحاڵین لێرەدا لەگەڵ ئێوەى بەڕێز بەشدار دەبین لە ڕێوڕەسمی کردنەوەى نووسینگەى هەماهەنگیى نێردەی یەکێتیى ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان. ماوەیەکی زۆر بوو، چاوەڕوانی ئەم هەنگاوە بووین.
سەردانی خاتوو فیدریکا مۆگرینی، وەکو نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان هۆکارێكی گرنگ بوو، بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی ئەم نووسینگەیە بە شێوەیەکی فەرمی لە هەرێمى كوردستان. دیارە زیادکردنی ژمارەی نوێنەرایەتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ 33 نوێنەرایەتی، ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنیی سیاسەتی کرانەوەى هەرێمى کوردستانە بە ڕووى جیهاندا بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندیى هاوبەش. ئێمە پێمان وایە یەكێتیی ئەورووپا پێکهاتەیەك نیە کە تەنها بۆ خودی خۆی بژی، یەکێتیی ئەورووپا لەناو جیهان و لەناو ئابووریی جیهاندا دەژی و بوونی خۆی سەلماندووە.
هەروەها دەزانین کەوا یەكێتیی ئەورووپا هەژموونی خۆی تەنها لەپێناو باشترکردنی مەرجەکانی ئابوورى و بازرگانی بەکار ناهێنێ، بەڵکو لە دەرەوەی سنووری خۆی کاری جددی دەکات لەپێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرز ڕاگرتنی بەهاکانی دیموکراسی.
وڵاتان لە سەرتاسەری جیهان سوود لە بەرنامە و یارمەتییە مرۆییەکانى یەکێتیی ئەورووپا وەردەگرن. پەیوەندیی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ هەرێمی كوردستان مێژوویەکی ئەرێنی و باشی هەیە، بۆیە کردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە هەولێر، دەبێتە مایەی هەماهەنگیکردنی باشتر لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانى یەکێتیى ئەورووپا.
هەرێمى کوردستان دەتوانێ سوود لە ئەزموون و شارەزاییى یەکێتیى ئەورووپا وەربگرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانى سەروەریى یاسا و دیموکراسى و مافەکانى مرۆڤ و بیناکردنى تواناکان و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لەناو حکوومەت و لەناو کۆمەڵگادا. نەك تەنها لە بوارەکانی بەهێزکردن و پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پتەوکردنی پرنسیپەکانی سەروەریی یاسا، بەڵکو لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئابووری و بازرگانیشدا دەتوانن یارمەتیمان بدەن.
بەو شێوەیە هەرێمی كوردستان دەتوانێ بە هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا، ئابووریی جیهان بەرەو پێشەوە ببات و ئاستی خۆی لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی و ژینگەپارێزی و وزەدا، بەرزتر بکاتەوە. چونکە پەرەپێدان بە مانا فراوانەکەی، هەوێنی نەشونومای مێژووییی هەر میللەتێکە و ئامرازێکیشە بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤی هاوچەرخ، لە دەست هەژاری و نەداری و دواکەوتن و ستەمکاری. یەکێتیی ئەورووپا دەتوانێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم زیاتر هەماهەنگ و هاوکارمان بێت.
باشترکردنی سیستەمى حکومڕانى، ئامانجمانە، بۆیە هەرێمى کوردستان بە مافى خۆی دەزانێ سوودی زیاتر لە ئامانج و دەسکەوتەکانی ڕێککەوتنامەی هاوبەش وەربگرێت، کە یەکێتیی ئەورووپا لە 11ی ئایاری ساڵی 2012 لە گەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ‌دا واژۆی کردووە.
لەسەر ئاستی سیاسی، یەکێتیى ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵێکى گرنگ بگێڕێت لە بەرەوپێشبردنى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و، لێكنزیكکردنەوەى لایەنەکان و، دڵنیابوون لەوەى کە تەواوى پێکهاتەکان بەشدارن لە پرۆسەى سیاسى، بەمەبەستی چەسپاندنى سیستەمى لامەرکەزی، کە ئێمە پێمان وایە لەم قۆناغەدا باشترین ڕێگاچارەیە، بۆ شێوازی حوکمڕانی لە هەموو عیراقدا.
بەڕێزان،
هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە درێژاییی سنوورەکانی لە جەنگێکی سەپێنراودایە دژ بە ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش، ئەو ڕێکخراوەی کە ڕێز لە هیچ بەهایەکى مرۆڤایەتی ناگرێت. پێشمەرگه قاره‌مانه‌كانمان، بە نوێنەرایەتیى جیهان، ڕووبەڕووى ئەو تیرۆریستانە دەبنەوە و خەبات و بەرگری دەکه‌ن بۆ پاراستنى گیانی تەواوی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، بە هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتی و ئاوارە و په‌نابه‌ران لە كوردستان و لە دەرەوەی سنووری كوردستان.
بۆیە لێرەوە وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتیوانی و هاوکارییان، داوا لە ئەندامانی یەکێتیى ئەورووپا ده‌كه‌ین بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە، لە ڕووى مەشق و ڕاهێنان و پێدانی چەك و تەقەمەنى و وەرگرتنی ئەو بریندارانەى کە لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان ناتوانرێت چارەسەریان بۆ بکرێت، ئەمەش ڕێزگرتنێکە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانمان.
هەموو لایەك ئاگادارن کە بەهۆی جەنگی سەپێنراوی داعشەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار مرۆڤ وەك ئاوارە و په‌نابه‌ر، ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و پێشوازییان لێ کراوە لەم هەرێمەدا. ئەمەش بە ڕاستی قەیرانێکی مرۆییی گەورەی دروست کردووە، حکوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت بەبێ یارمەتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی، لە دابینکردنی ئاسایش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی پێداویستییە بنەڕەتی و گرنگەکانیان، بەردەوام بێت.
ئێمە وەک حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەوپەڕى تواناکانى خۆمان خستۆتە گەڕ، لە پێشکەشکردنى هاوکارى و خزمەتگوزارى بە ئاوارە و پەنابەران، بەڵام پێویستیمان بە پشتگیریى بەردەوامى نێودەوڵەتى هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسى بروکسل لە سەرەتاى مانگى حوزەیرانى 2015، ڕایگەیاند کە پێویستى بە (500) ملیۆن دۆلار هەیە، بۆ بەردەوامیى بەرنامەکانى له‌عیراق. وڵاتانى یەکێتیى ئەورووپا، بەشداریى کاریگەریان هەبووە لە پێشکەشکردنى هاوکاریى مرۆیى، بۆیە دووبارە سوپاسیان دەکەم و لێرەوە داوایان لێ دەکەم کە هاوکاریى زیاتر پێشکەش بکەن و بۆ ئەو مەبەستە، جەخت لە پێویستیی بەدەنگەوەهاتنی جددیتری حكوومەتی عیراق و وڵاتانی ناوچەكە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بکەنه‌وه.
بەڕێزان،
دەمەوێ ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی لێرەدا ئاماژە بە بابەتى جینۆساید، دژ بە کوردانى ئێزیدى و پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینیەکانى دیكه بکەم، کە لە لایەن گرووپى تیرۆریستیى داعشه‌وه ئەنجام دراوە. تاکو ئێستا چەندین گۆڕى بەکۆمەڵى ئەو تاوانانە دۆزراونەتەوە، کە لە لایەن تیرۆرستانى داعشەوە ئەنجام دراون. ڕێکەوتى 13ى ئه‌م مانگهلە ڕێوڕه‌سمى بەخاكسپاردنى تەرمى 67 قوربانیی دەستی داعش، له شه‌رفه‌دین لە شەنگال بەشدار بووم.
تاکو ئێستا لە ناوچەى شەنگال 12 گۆڕى بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ئازادکردنى شەنگاڵ ژمارەى ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە زیاتر بێت، ئەمە جگە لە تاوانى ڕفاندن و فرۆشتنى کچان و ئافرەتان و کوشتنى منداڵ و پیر. ئەمانە کارەساتى گەورەن كه نابێت کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە ئاستیاندا بێدەنگ بێت.
پاش ڕوودانی ئەو تاوانە دڕندانە و نامرۆییانەی ڕێکخراوی داعش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ لێژنەیەکی دامەزراند بۆ بە دواداچوون و کارکردن لەپێناو کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تاوان و بەدۆکیومێنتکردنی و بەرزکردنەوەی بۆ بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی، وەک دادگای لاهای. ئێمە داوا لە یەکێتیی ئەرووپا دەکەین هاوکاریی مەعنەوی و سیاسیی خۆیان پێشکەش بکات، لەپێناو بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.
بۆیە داوا لە کۆمسیۆنى باڵاى یەکێتیى ئەورووپا دەکەین، بە شێوەیەکى فەرمى و لە ڕێگاى ئەندامەکانیانەوە، داوا لە دادگاى نێودەوڵەتى لە لاهاى بکات، بۆ وەرگرتنی ئەم کەیسە و لێکۆڵینەوە لەم تاوانانە و سزادانى ئەوانەی كە ئەم تاوانانەیان ئەنجام داوە. ئەمەش تا ڕادەیەک دەبێتە مایەی کەمکردنەوەى خەم و په‌ژاره‌ى خانەوادەکانى ئەم قوربانیانە و گه‌لى كوردستان و مرۆڤایەتی به‌گشتى لە سەرانسەری جیهاندا.
ئێمە ئەم دەرفەتە بە گونجاو دەزانین بۆ ئەوەی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی وڵاتانى یەکێتیی ئەورووپا بکەین، کە بەردوام بوون لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە جەنگ دژ بە چەکدارانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش، بەبێ دەستنیشانکردنی کات بۆ کۆتاییهێنان به هاوکارییهكانیان. خۆشحاڵتر دەبین ئەگەر هاوکاری و پشتگیریکردنی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بێت.
لە کۆتاییدا دەمەوێ سوپاسى خاتوو یانا، باڵیۆزى یەکێتیى ئەرووپا لە عیراق بکەم، کە لە ماوەى کارکردنیدا، ڕۆڵێکى باشی بینیوە لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان و هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازم لە ئەرکى داهاتوویدا.
هاوکات پیرۆزبایى لە بەڕێز پاتریک جەیسن دەکەم، بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەك بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیی یەکێتیى ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان و دەمەوێ دووپاتی بكەمەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو هاوكارییەك لەگەڵ بەڕێزی.
جارێكی دیكە هەموو لایەكتان بەخێربێن و زۆر سوپاس.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد