ئێواره‌ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاتنى پێشتریان بۆ پارێزگاى دهۆك ده‌ربڕى و، دووپاتى كرده‌وه كه هاتنیان به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ڕه‌وشى ئاواره‌كان ببینن و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن، هه‌نگاوێكى گرنگ و مایه‌ى پێزانینه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، هاوكاریى ئاواره‌كانى كردووه و ده‌كات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه پێویستیى به هاوكاریى حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و ده‌بێ عیراق زۆر به جددى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌مباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، سوپاس و پێزانینى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه باوه‌شیان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و هاوكارییان كردوون، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و كارى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌ن. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ده‌بێ كارێكى جددى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان له سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان بپارێزرێن و له‌و وه‌رزه‌دا تووشى نه‌خۆشى و په‌تا و كاره‌ساتى گه‌وره‌تر نه‌بنه‌وه، بۆیه داواى كرد هه‌م حكوومه‌تى عیراق خۆى كارێكى جددى بۆ هاوكارییان بكات، هه‌م داموده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش هان بدات كه زیاتر هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن، به تایبه‌تیش له پارێزگاى دهۆك كه زیاتر له 50%ى ڕێژه‌ى هه‌موو ئاواره‌كانى عیراق له وێیه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراق و به‌شداریى كورد له حكوومه‌تى به‌ڕێز عیبادیدا و، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له حكوومه‌تى عیراقدا بكه‌ن. له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕه‌وشى سه‌ربازى و ئه‌منى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆستانى داعش، تاوتوێ كرا.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "مورته‌زا عیبادى" سه‌ركونسولى تازه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانیدا بۆ سه‌ركونسولى تازه‌ى كۆمارى ئیسلامى له هه‌ولێر خواست و سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌ركونسولى پێشووى كۆمارى ئیسلامى كرد كه ڕۆڵێكى دیارى له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى هه‌ولێر و تاران‌دا گێڕاوه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌ركونسولى تازى ئێران، خۆشحاڵیى خۆى به دهستهبهكاربوونى وه‌ك سه‌ركونسولى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان به‌ره‌و پێشتر ببات و ڕایگه‌یاند كه به تایبه‌تى گرنگى به پێشخستنى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌كادیمى و زانكۆیى و بواره‌كانى ته‌ندروستى و پزیشكیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌دات. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بوارانه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن و سوپاسى كرد و دووباره هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڤالێرى ئامۆس جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ـ ڕێكخه‌رى نووسینگه‌ى كاروبارى مرۆییى UN و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
شاندى میوان كه سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌رانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك كردبوو، پوخته‌ى دید و تێبینییه‌كانى خۆیان ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى ئاواره‌كان و كێشه و گرفته‌كانیان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییان پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، كه وێڕاى زۆریى ژماره‌ى ئاواره‌كان و سنوورداریى تواناكان، پێشوازى لێ كردوون و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كى پێشكه‌ش كردوون.
شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتى كه‌مپه‌كان له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و ژیارییه‌وه و مه‌ترسیى خۆیان له ئه‌گه‌رى زیادبوونى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ده‌ربڕى، دووپاتیشیان كرده‌وه كه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و حكوومه‌تى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى و یارمه‌تیى زیاتر پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، تا بتوانێت به شێوه‌یه‌كى باشتر خزمه‌تى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رگاكانى به ڕووى هه‌موو په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا كردووه‌ته‌وه و وێڕاى سنوورداریى تواناكانیشى، هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كى پێویستى پێشكه‌ش كردوون، به‌ڵام ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه كه پێداویستییه‌كانى ڕه‌وشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى تواناكانى حكوومه‌ته، به تایبه‌تى كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه به هۆى نه‌ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێم له قه‌یرانێكى سه‌ختى داراییدایه، بۆیه داواى كرد كه UN و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عیراق، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "برونۆ ساكۆمانى" باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا باس له دوایین سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها سوپاس و پیزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كه‌نه‌دا دووپات كرده‌وه كه ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بووه له بوارى هاوكاریكردنى مرۆییى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى و به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان و، یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه هه‌ر زوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى له جه‌نگى دژى تیرۆردا كردووه.
هه‌ردوولا باسیان له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆستانى داعش كرد و تشكیان خسته سه‌ر دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه كرد كه به ده‌ستپێشخه‌ریى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆوه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له زووترین كاتدا ده‌ره‌نجامى دروستبوونى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه به شێوه‌یه‌كى كاراى كرده‌یى له سه‌ر ئه‌رز ببینرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عیراق ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه كرد كه له هه‌موو به‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه و به تایبه‌تى ئه‌م ڕۆژانه‌ى دوایى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاویان به ده‌ست هێناوه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان شانازى به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هه‌موو جۆرێك هاوكاریى پێشمه‌رگه بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به باشترین شێوه به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا باس له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و كه‌نه‌دا كرا و، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌داى له عیراق كرد كه ڕۆڵێكى دیارى له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولادا گێڕاوه. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ره‌تاى ساڵى تازه شاندێكى بازرگانى و ئابووریى كه‌نه‌دى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش هاتنى شانده‌كه‌ى له بارودۆخێكى وه‌هادا به سهرهدانێكى گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم سەرۆكی كڵێساى ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بە سەرۆكایەتیی مەتران "مار ملیس زیا" كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شانده‌كه سڵاو و ڕێزى قەداسەتی پاتریاركیان گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به خوشك و برایانى مه‌سیحى كردووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند "به‌سه‌رهاته‌كان، ئه‌زموونێكى تاڵى نه‌خوازراو و كاره‌ساتێك بوون"، به‌ڵام دڵنیایى خۆیان دووپات كرده‌وه كه بارودۆخه‌كه كاتییه و ڕاده‌بوورێ.
شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و به تایبه‌تى باسیان له په‌یوه‌ندیى مێژووییى كورد و مه‌سیحییه‌كان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گه‌لان و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌میشه پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ده‌بن، چاره‌نووسى هه‌مووانیش پێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ستایشى گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌باییى پێكهاته‌كانى كوردستانیان كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه له ئاینده‌شدا هه‌ر وا ده‌بێت و گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ژیاندۆستى له كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى به‌خێرهێنان و ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ قەداسەتی پاتریارك، جه‌ختى له‌سه‌ر كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كرده‌وه كه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستانیانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى ڕووى داوه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك كاره‌ساته و ده‌ریخست هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن، بۆیه هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر پێكه‌وه ده‌بن و ئاینده‌ش بۆ كوردستانیانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كوردستان هه‌میشه به بایه‌خه‌وه له پێكهاته‌كانى ڕوانیوه، به تایبه‌تیش پێكهاته‌ى مه‌سیحى كه پێكهاته‌یه‌كى گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانه. ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانیش گوتى: ڕاسته ئه‌زموونێكى تاڵ ژیاین، به‌ڵام زۆر وانهیشى تیادا بوو كه هانمان ده‌دات كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانیان بنیات بنێین. شاندهكهیشى دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستاندا بێت، بۆ دابینكردنى ئارامى و ئاسایش و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، درێغى ناكه‌ن.
له كۆتاییدا شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌میشه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاوى باشتر له ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى ژیاندا بنێن. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه و قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه كه مایه‌ى شانازیى هه‌موو لایه‌كه و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقه‌وه، پیرۆزبایى له گه‌لانى عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز د. عه‌بادى ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین. هیوادارین حكوومه‌تى نوێى عیراق، حكوومه‌ت و كۆكهرهوهى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و ببێته هۆكارى باشتربوونى ڕه‌وشى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و بتوانێت كێشه‌كان، به تایبه‌تى دابینكردنى ئاسایش و ئارامى و نه‌هێشتنى تیرۆر چاره‌سه‌ر بكات و، هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌دیهێنانى خۆشگوزرانى و مسۆگه‌ركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌لانى عیراق بخاته گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها هیوادارین حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق، سوود له هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو وه‌ربگرێت و هه‌نگاوى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه چیتر نه‌بنه هۆى لاوازبوونى عیراق و شكستى حكوومه‌ته‌كانى. دووباره هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ حكوومه‌تى تازه ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9ى ئه‌یلوولى 2014
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره، له سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى توركیا، له ڕێوڕه‌سمى ڕاده‌ستكردنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆمارى پێشووى توركیاوه، به سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغاندا به‌شدار بوو، كه له كۆچكى چانكایاى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا به به‌شداریى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیران و دیپلۆماتكار و ده‌سته دیپلۆماسییه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان به‌ڕێوه چوو.
دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه كه تیایدا به‌ڕێز ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌رۆكى تازه‌ى توركیا سوێندى یاسایى خوارد و وتارێكى پێشكه‌ش كرد، ڕێوڕه‌سمێكى دیكه‌ى پێشوازى بۆ میوانان و به‌شداربووانى ڕێوڕه‌سمه‌كه ساز درا. له په‌راوێزى ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتانى جیهان كه‌وت.
دواى ئه‌وه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ میوانان به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ به‌شداران و میوانانى ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى توركیا ساز كرا.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئابى 2014ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌واناندا ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بووین، له‌گه‌ڵ كاك قوباد جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسمان كرد، ئه‌وه بوو ڕاپۆڕتێكمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئه‌وانه‌ى له شنگال و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ئه‌مه ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى بوو له نێوانى ئێمه و سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ڕوون كرده‌وه، هه‌روه‌ها بارودۆخى به‌ره‌كانى شه‌ڕیش به شێوه‌یه‌كى گشتى، ئێمه ڕاپۆرتى خۆمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ندێ بابه‌تى دیكه هه‌بوو په‌یوه‌ندى به پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه‌وه هه‌بوو، ئه‌مانه‌مان باس كردووه و بڕیارى ئه‌وه دراوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تدا به‌رده‌وام بن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى حكوومه‌ت له به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان باس كرد، ئه‌و لێژنه‌ى دانوستاندنه كه دروست كراوه و پێكهاتوون له هاوپه‌یمانیى كوردستانى و چوونه‌ته به‌غدا و ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى درێژمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئێمه وه‌كو بڕیاڕى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه هه‌موو یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به زووترین كات پێك بهێنرێت، بێگومان داواكاریى خۆشمان هه‌یه وه‌كو هه‌رێمى كوردستان، كه داواكاریى كورد دیاره چیه، وه‌ك مادده‌ى 140 و مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه و بودجه و نه‌وت، ئێمه بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ به‌غدا باسى بكه‌ین، له‌وه تێده‌گه‌ین كه به دوو هه‌فته ئه‌م شتانه هه‌مووى جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام باس له‌وه كراوه سه‌قفێكى زه‌مه‌نى هه‌بێ كه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ سه‌قفێكى زه‌مه‌نى بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ى كورد هه‌بێ.
سه‌باره‌ت به هاریكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى: زۆر سوپاسى ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ى پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئه‌م پرسه ته‌نها په‌یوه‌ندى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیه، ئه‌مه شه‌ڕێكه پێویستى به هه‌ماهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان. ئێمه هه‌تا ئێستا پێمان وایه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌نگاوى باشیان ناوه.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه: ئه‌وه‌ى هه‌تا ئێستا كراوه بڕیاڕى پاڵپشتبى سه‌ربازى به ئاشكرا له‌ل ایه‌ن وڵاتانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ووروپا دراوه، پاڵپشتییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى گشتى تازه ده‌ستیان پێكردووه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه له‌و چوارچێوه‌یه هه‌نگاویان ناوه بۆ پاڵپشتیى هه‌رێمى كوردستان و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان پرسێك نیه ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بێت، پێویستى به كۆده‌نگییه‌كى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕه له دژى تیرۆریستان.
له وه‌ڵامى پرسیارێكی تایبه‌ت به پرسى ئاواره‌كان و گه‌یشتنى هاوكارییه‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانییه بۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم، گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره، به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌غداوه ماوه‌ى 8 مانگه بڕاوه، خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌مه واى كردووه له ڕووى مرۆییه‌وه بارى هه‌رێمى كوردستان زۆر گران بێت.
سه‌باره‌ت به پرسى مادده‌ى 140 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا مادده‌یه‌كى ده‌ستوریمان هه‌یه، به‌لاى ئێمه‌شه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌ڵێن مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراقى، ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى له ده‌ستوورى عێراقدا بۆ دانراوه، بۆ ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانیش له‌ده‌ست ئێمه بێت، داوا ده‌كه‌ین له ڕووى یاساییه‌وه و به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ببێته‌وه.
له باره‌ى گه‌ره‌نتیى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ڕایگه‌یاند: هیچ گرنتییه‌ك نیه، ئێمه ئه‌زموونێكى یه‌كجار زۆر تاڵمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مالیكىدا هه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌م جاره هیوادارین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى پێشتر كراون و عێراقیان گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه، له حكوومه‌تى داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه. سه‌باره‌ت به پرسى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه، ڕایگه‌یاند: هیچیان نه‌ناردووه .
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە