"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "حەکیم کەریم قادر" فەرماندەی پێشمەرگەی لە نەخۆشخانەی پارسیانی تارانی بەسەرکردەوە و ئاگاداری ڕەوشی تەندروستییان بوو.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 3 ئازار / مارسی 2015 لە نەخۆشخانەی پارسیانی تاران سەردانی "حەکیم کەریم قادر" فەرماندەی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کرد و لە نزیکەوە ئاشنابوو لە باری تەندروستییان و ئومێدی زووچاکبوونەوەی بۆ خواستن و ئامادەیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویستییان پێی بێت.
لە بەرامبەریشدا "حەکیم کەریم قادر" خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ نەخۆشخانە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستییان و هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە تاران و کارمەندانی ئەم نوێنەرایەتییەی کرد کە هەر لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی گەیاندنی بۆ وڵاتی ئێران بە پەرۆش بوون و کاری پێویستیان بۆ ئەنجامداوە.
"حەکیم کەریم قادر" فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعیش لە شاری کەرکووک برینداربوو و ماوەی سێ هەفتەیە کە لە نەخۆشخانەی پارسیانی تارانی لە ژێر چاودێری دکتۆرانی پسپۆڕ و شارەزا دایە و ئێستا باریی تەندروستی گونجاوە.
لە لەندەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ دێسمۆند سوەین وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا کۆبۆوە.
لەو دیدارەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سڵاو‌و رێزى گەل و حکومەتى هەرێمى پێشکەش بە حکومەتی بەریتانیا کرد بۆ ئەو هاریکاری و پشتگیرییەی کە لە گەلى کوردستانى دەکەن. لە هەمان کاتیش‌دا داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە ڕێژەی ئەو هاریکاریە زیاتر بکات و لە ڕێگای پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ووڵاتانی جیهانییەوە هانی ئەو لایەنانە بدات بۆ ئەوەی هاریکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە پەنبەران لە هەرێم بکەن.
فەلاح مستەفا هەروەها ووتی: " کوردستان ئێستا بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت ئەویش بەهۆی شەڕی گرووپی تیرۆریستی داعش و نەناردنی بودجەی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵیەوە. بوونی نزیکەى ٢ ملیۆن پەنابەرى سورى و ئاوارەی ناوخۆ لە هەرێم بارگرانیەکی یەکجار گەورەی خستۆتە سەر شانی حکومەتی هەرێم. لەو بارودۆخەشدا پێویستیمان بە هاریکاری هەموو لایەك بە گشتی و ووڵاتی بەریتانیادا بە تایبەتی هەیە."
لە لایەکی ترەوە فەلاح مستەفا وێڕای باسکردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمى کوردستان و عیراق گووتى کۆبوونەوەو هەوڵەکانمان بەردەوامە لەگەڵ حکومەتى فیدڕاڵ بە یارمەتى دۆستانمان بۆ ئەوەى حکومەتى فیدڕاڵ پابەند بێت بە چارەسەرکردنى پرسى بودجەو رەوانەکردنى مووچەى فەرمانبەران و چارەسەرکردنى پرسەهەڵواسراوەکانى دیکە. هاوکات بەڕێزیان پابەندبوونی حکومەتی هەرێمیشی بەو ڕێککەوتنە دووپات کردەوە کە بەم دواییە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ‌دا واژووی کردووە، لە هەمانکاتیشدا داوای کرد حکومەتی بەغداش پابەند بێت بە لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە و بەشە بودجەو و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی هەرێمیش بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو هەموو ئاستەنگانە ببێتەوە. ئاماژی بەوەشدا کە بەغدا تا ئێستا وەك پێویست هاریکاری ئەو هەموو پەنابەرەی هەرێمی نەکردووە و خۆی لەو بابەتە دوورە پەرێز گرتووە.
وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا جارێکی تر هەڵوێستی ووڵاتەکەی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی هاریکاری مرۆیی و سەربازی بۆ هەرێم دووپات کردەوە و باسی ئەوەی کرد کە پێویستە بە یەکەوە لەگەڵ هەرێم پلانێکی تۆکمە دابنێن بەمەبەستی چۆنیەتی کارکردن و هاریکاریکردنی پەنابەران لە هەرێم.
لەم بارەیەوە فەلاح مستەفا هیواى خواست وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا و کاربەدەستانی وەزارەتەکە سەردانی هەرێمى کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخەکە بە چاوی خۆیان ببینن و بە یەکەوە ڕێگە چارە و پلان بۆ کارەکانی داهاتوو دابنێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنشەممە ٢٦ـی ٢ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەتا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا و بەشداریی لە کۆنفڕانسی میونخ پێشکەش کرد و ڕوونی کردەوە کە ئێستا هەموو جیهان بەچاوی ڕێزەوە دەڕواننە کوردستان و پێشمەرگە و ئازایەتی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بۆ هەموومان مایەی شانازیین. سەرۆک بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە ڕێزگرتن لە کوردستان و ئازایەتیی پێشمەرگە هەر لەسەر ئاستی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا نییە بەڵکوو خەڵکی ئەو وڵاتانەش ئێستا کوردستان و پێشمەرگە وەک تاکە هێزێک دەناسن کە توانیویەتی تەلیسمی داعش بشکێنێت.
دواتر سەرۆک بارزانی بە وردی باسی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و قەیرانی دارایی کرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد کە بە یەکڕیزی و تەباییان، پشتیوانی پێشمەرگە بوونە و تەئکیدی کردەوە کە بۆ ئێستا و داهاتووشمان هیچ چەکێک هێندەی یەکڕیزیمان کاریگەر نییە و ئەوەی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکات ئەو یەکڕیزییەیە و نابێ ڕێگە بدەین ناحەزان بەهیچ شێوەیەک درز بخەنە ڕیزەکانمان. سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە وێڕای تەحەدیاتی بەردەممان، ئاییندەیەکی ڕوون لەبەردەم خەڵکی کوردستانە.
دواتر، بەڕێز دکتۆر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان، ڕاپۆرتێكی لەبارەی ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێم و بەغدا پێشکەش کرد و بە تێروتەسەلی وردەكارییەكانی هەناردەكردنی نەوتی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕوون کردەوە و، بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندان ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی وردەکارییەکانی کێشەی دارایی پێشکەش کرد.
دواتر سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وێڕای پێزانینیان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە و ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و ناردنی سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، پشتیوانیی خۆیان بۆ سیاسەتی نەوت و سەربەخۆیی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و تەئکیدیان کردەوە کە خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەییەوە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات. تەئکیدیشیان کردەوە کە ئەو ئێستا گەلەکەمان خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆیەتی و ئەوە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە و لەژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری نابین.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە هەروەها جەختیشیان کردەوە کە لەم دۆخەی ئێستادا پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان زیاتر بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکەن و وەک پێشمەرگە بەرگری لە مافەکانی گەلەکەیان بکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سەرۆک بارزانی وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ووڵاتی به‌ریتانیا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه چاوی که‌وت به تۆبایه‌س ئێڵوود وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته. له‌دانیشتنەکە‌دا باس له ڕه‌وشی ئێستای کوردستان و عیراق و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریستانی داعش کرا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا و ووتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه به‌رده‌وام کاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخه‌که هه‌یه و پێویسته تواناکانمان به یه‌که‌وه بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه له‌ناو ببه‌ین. ووتیشی: " ده‌بێت ئامانجی ئه‌و شه‌ڕه له‌ناوبردنی داعش بێت، نه‌وه‌ك له خۆگرتن و لاوازکردنی، چونکه ئه‌و گرووپه تیرۆریسیه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان. ئه‌گه‌ر له‌ناو نه‌بردرێت ئه‌وا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ته‌شه‌نه‌ی زیاتر ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌که‌شی له‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهاندا زیاتر ده‌بێت."
وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه بپێکین، پێویسته چه‌کی قورسی زیاتر بدرێته هێزی پێشمه‌رگه و ڕاهێنانی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زه‌بری کوشنده‌تر له‌و تیرۆریستانه بدات." ده‌رباره‌ی ئازادکردنی موسڵیش، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پێشمه‌رگه ده‌توانێت ڕۆڵی به‌رچاو ببینێت له‌و پڕۆسه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نی عیراقی و بە تایبەتیش پێکهاتەی سوننە ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت و ئاماده‌باشی زیاتریشی بۆ بکرێت.
فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها ووتی که داعش ته‌نها به شه‌ڕ له‌ناو نابردرێت، به‌ڵکو ده‌بێت سه‌رچاوه دارایی و ئابووری و ئایدیۆلۆژیاکه‌شی ڕابگیردرێت. هه‌روه‌ها ووتی ده‌بێت حکومه‌تی عیراقی کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکات که پێکهاتەی سووننه پشتگوێ نه‌خرێن و ڕۆڵی خۆیان له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقدا هه‌بێت. له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه جارێکی تر نیگەرانی حکومه‌ت و گه‌لی کوردستانی له‌سه‌ر بەشدارینەکردنی کورد لە کۆنفڕانسه‌که‌ی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داعش که له له‌نده‌ن له‌م دواییانه‌دا به‌سترا دووپات کرده‌وه. ووتیشی که پێویسته ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی کورد و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شه‌ڕ له دژی داعش و گۆڕینی هاوکێشه‌کان له‌به‌رچاو بگیردرێت، چونکه له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه توانیویه‌تی شکست به‌و تیرۆریستانه بێنێت و هێزه‌کانیان لاواز بکات.
سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، فه‌لاح مسته‌فا ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوون به‌و ڕێککه‌وتننه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌م دواییانه واژووی کردووه، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پێویسته به‌غدا پابه‌ند بێت به ڕێککەتن و به‌ڵێنه‌کان به تایبه‌تیش له ڕووی دابینکردنی بودجەی هەرێم و مووچه‌ی هاووڵاتیان و بودجه‌ی پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها ووتی: " به‌غدا وەکو پێویست هاریکاریمان ناکات له شه‌ڕ له دژی داعش. پێویسته بەغدا مافی خۆمان له بودجه ڕه‌وانه بکات و له ڕووی سه‌ربازیشدا هاریکاری زیاترمان بکات."
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پێویستە بەریتانیا سیاسەتێکی واقیحبینانە پەیڕەو بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای عیراق. داوای هاریکاری زیاتری سه‌ربازی و مرۆییشی له حکومه‌تی به‌ریتانیا کرد و ووتی که له کوردستان 2 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر هەیە. ووتیشی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی یه‌کجار زۆری خستۆته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ووتیشی له‌گه‌ڵ سوپاسمان بۆ ئه‌و هاوکاریانه‌ی که حکومه‌تی به‌ریتانیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا ئێستا پێشکه‌شی کردوون، داوای یارمه‌تی زیاتر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
له لای خۆیه‌وه‌ش تۆبایه‌س ئێڵوود وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حکومه‌تی به‌ریتانیا ستایشی قاره‌مانییه‌تی و ڕۆڵی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و شکستهێنان به‌و گرووپه تیرۆریستیه. ووتیشی که هه‌موو جیهان شانازی به‌و ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه ده‌کات، بۆیه‌ش له هه‌موو لایه‌که‌وه هاریکاری پێشکه‌ش ده‌کرێت. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که ووڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشکه‌شکردنی هاریکاری و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ له‌ناوبردنی داعش. له لایه‌کی تریشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ووڵاته‌که‌ی له ڕێگای باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە تایبەتیش لە بواری پێشکەشکردنی هاریکاری زیاتر و یەکلاییکردنەوەی پرسی بودجەی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەمە 23ـی 2ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان خرایە بەرباس و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندران. هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان وبە‌غدا بە هەنگاوێکی ئیجانی لەقەڵەم درا.
لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە و بەڕێزەوە باسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرا و تەئکیدیش کرایەوە کە بارودۆخی ئێستا کاتییە و کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 2ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەمەد سالم ئەلغەبان وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئەو تەحەدییاتەی ڕووبەڕووی پێكهاتەكانی عێراق بووەتەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ و قسەیش لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرا.
لەم دیدارەدا وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە و سەركەوتن و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرز نرخاند. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد كە بە بوونەتە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و ئاماژەی بەوەدا كە ئەوەیان بارێكی قورسە كەوتووەتە سەر شانی هەرێم.
هەماهەنگیی نێوان دەزگە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و وەزیری ناوخۆی عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەركەوتوویی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای كرد كە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی سوود لە ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەربگرێت لە بەپیشەییكردنی كاروبار و ئەركەكانی وەزارەت.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پەیوەندی و دیالۆگ و گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان هەردوولا هەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان و لێكتێگەییشتنی نێوانیان و بوونی دوژمنێكی دڕندە و هاوبەشی وەك تیرۆریستانی داعش دەبێ هانی حكوومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان بدات كە هەماهەنگی و هاوكاری و نزیكبوونەوەی زیاتریان هەبێت.
لە میانەى دڕێژەدان بە کاروچاڵاکیەکانى بۆ پتەو کردنى پەیوەندیەکان، دابان شەدەڵە نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیسپانیا سەردانى هەرێمى باسکى ئیسپانیاى کرد و لەلایەن خاتوو باکاراتخۆ تێژێرییە ئۆتێرمین سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى باسک بە فەرمى پێشوازى لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیسپانیا سوپاسى هەڵوێستى نوێنەرانى هەرێمى باسکى ئیسپانى کرد سەبارەت بە دەرکردنى بەیاننامەیەکى فەرمى لەلایەن پەرلەمانى ئەم هەرێمەوە کە تیایدا پشتگیرى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان لەشەرى دژ بە تیرۆر دەردەبڕێت و تیایدا ئامادەییى خۆیان بۆ پێشکەشکردنى هەر هاوکاریەک وپشتگیریەک بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان دووپاتکردۆتەوە.
هاوکات، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئیسپانیا ئاماژەى بە دۆخى هەنووکەیى هەرێمى کوردستان لە رووى سیاسى و ئابوورى و لە خۆگرتنى ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارە کە روویان لە هەرێمى کوردستان کردووە لەگەڵ ئاماژەدان بە بار‌و دۆخى ئاوارە مەسیحیەکان و دابینکردنى پێداویستیە سەرەتاییەکان بۆیان.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى باسک ستایشى رۆڵى پێشمەرگەى لە بەرامبەر ڕاگرتنى پێشڕەویەکانى چەکدارانى ڕێکخراوى داعش کرد، بۆ ئەم مەبەستە، باسى لە گرنگى هەڵوێستى گۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە چارەسەرکردنى کێشەى دارایى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند و پاڵپشتیەکانى حکومەتى ئیسپانیا بۆ هەرێمى کوردستان کرد، چونکە ئێستا هەرێم لە بڕى هەمووان شەرى تیرۆردەکات. هەروەها ستایشى رۆڵى سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان کرد کە بە تەنها شەڕ لە پێناو دیموکراسى و ئازادى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکەن بۆیە پێویستە ئەم هەڵوێستەى هەرێم لەلایەن کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و حکومەتى ئیسپانیا بە هەند وەربگیرێت و کارى لەسەر بکرێت.
لە کۆتایدا، هەردوولا باسیان لە هەماهەنگى و میکانیزمى تازە کرد بۆ پتەوکردنى پەیوەندیە دوولایەنەکان و دۆزینەوەى ڕێگا چارەیەک بۆ یارمەتى دانى زیاترى هەرێم لەلایەن حکومەتى ئیسپانیاوە.
بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز كازویا ناشیدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق كرد. لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وو‌ڵاتى ژاپۆن کراو تیشک خرایە سەر ئاستى یارمەتیە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانى ناوخۆ و پەنابەرانى سوریا، لەم ڕووە بەرپرسى یەیوەندیەکانى دەرەوە سوپاسى وو‌ڵاتى ژاپۆنى کرد بۆ پێشکەشکردنى ئەم هاوکاریانەو جەختى لە بەردەوامى هاوکارییەکان کردەوە بەهۆى ئەوەى کە ئەم قەیرانە تا ئێستا بەردەوامە.
لە تەوەرەیەکى تر‌ى دیدارەکە باس لە مەترسى و هەڕەشەکانى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش بۆ سەر هەرێمى کوردستان و ناوچەکە کرا کە هیچ بەهایەکە مرۆڤایەتى نیەو جیاوازى ناکەن لە نێوان هاووڵاتیان ئەگەر سەر بەهەر ڕەگەز و ئاین و نەتەوەیەک بن. هەروەها باسی لە ڕەوشی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگە و پێداویستییەكانیان لەو شەڕەدا كرد، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت گووتى پێویستە هاوپەیمانان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەیەکەوە کاربکەن بۆ لەناوبردنى ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە ئەویش بە گورزى سەربازى و بڕینى سەرچاوە داراییەکان و ئاشکرا کردنى رووى شاراوەى ئەم ئایدۆلۆژیا شەڕانگێزە.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق سوپاس و پێزانینی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو لە بەرامبەر ئیدانەكردنی ئەو تاوانەى گەورەیەى بەرامبەر هاووڵاتییەكی ژاپۆنی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، لە هەمان كاتدا هاوسۆزى و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەى خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆردا شەهید بوون.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات