هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی میحوه‌ری ڕۆژائاوای دیجله و ناوچه‌ی زوممار ده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/4، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ی له ناوچه‌ی سحێلا و سنووری زوممار به‌سه‌ر كرده‌وه و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه، بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشدا تاوتوێ كرد و له پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زومماری به‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی هه‌ردوو باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی زومماری پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمیته‌ی زومماری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، كه ته‌نیا دوو باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كانن دوای ڕزگاركردن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی زوممار له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه. له دوو دیداری جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولادا، باس له ڕه‌وشی شارۆچكه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا و به‌تایبه‌تیش جه‌خت له كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و په‌له‌كردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای نیشتمانی كرا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرێت تا به زووترین كات كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكرێت و هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بدرێت.
دوای نیوه‌ڕۆش له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و سنووره، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، باره‌گای ده‌سته‌ی نه‌وتی نه‌ینه‌وا و كۆمپانیای نه‌وتی باكووری له عه‌ینزاله به‌سه‌ر كرده‌وه. له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیارانی ده‌سته و كۆمپانیاكه، بارودۆخی ناوچه‌كه و سروشتی كار و گرنگیی پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوانه، دوای پاككردنه‌وه‌یان له تیرۆرستانی داعش، خسته به‌ر باس و تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی میحوەری گوێڕ ـ مەخمووری بەسەر كردەوە
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممه له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌ی 2015دا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان میحوەری گوێڕ ـ مەخمووری به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشی بەسەر كردەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ به‌ڕێزان فەرماندهی گشتیی میحوه‌ره‌كه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌و میحوه‌ره، له نزیكه‌وه دوایین پێشهات و بارودۆخی بەرەكانی شەڕی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تاوتوێ كرد و تیشك خرایە سەر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردووی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، كه توانرا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و سنووره له تیرۆرستانی داعش پاك بكرێته‌وه و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نرێت. له‌مباره‌یه‌وه دوایین داتا و زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئازادكردن و پاككردنهوهنهی ئه‌و سنووره له تیرۆرستان، بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوون كرایه‌وه.
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی فەرماندە سه‌ربازییه‌كانی ناوچەكە؛ هێڵەكانی پێشەوەی پێشمەرگەی بەسەر كردەوە و لە وتەیەكدا ڕایگەیاند كە بۆ دەستخۆشیكردن لە سەركەوتنەكانی ئەم چەند ڕۆژانەی دوایی لە میحوەرەكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان سەردانی ئەو سنوورەی كردووە و بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە، پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای خواست ساڵی 2015 بۆ پێشمەرگە و خانەوادەكانیان و تەواوی گەلی كوردستان، ساڵی سەركەوتن و كۆتاییهاتن و لەناوبردنی یەكجارەكیی تیرۆر و تیرۆرستان بێت و ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانی بگەڕێتەوە ناوچه‌كه و عیراق و هەرێمی كوردستان. هەروەها باسی لە ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، كە ڕۆژانە له هه‌موو به‌ره‌كاندا سەركەوتنی گەورەتر تۆمار دەكەن و تیرۆرستان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دوور دەخەنەوە.
ە درێژەی گوتەكەیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدە قارەمانەكان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە پێشمەرگە قارەمانەكان مه‌ردانه لەپێناو پاراستنی خەڵك و دەستكەوتەكانی كوردستاندا، هەر لە كۆبانێوە تا شەنگال و جەلەولا و سەعدیە بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگری دەكەن و قوربانی دەدەن و له شه‌ڕێكدا شەهید دەبن، كه به زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه. له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسانیشدا ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌ت كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و به‌نیشتیمانیكردنی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وشی ژیانیان باش بكات.
نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له یادى شۆڕشى فه‌له‌ستینیدا ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینیدا كرد، كه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیران و پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ند كونسولێكى وڵاتانى عه‌ره‌بى و بیانى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى، له كونسولخانه‌ى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌ولێر ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پاش ئه‌وه‌ى یادگاریى ئه‌م بۆنه‌یه پێشكه‌ش به به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و میوانان كرا، له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز "نه‌زمى حزوورى" كونسولى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به به‌شداریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا و باسى له خه‌بات و تێكۆشانى په‌نجا ساڵه‌ى گه‌لى فه‌له‌ستین و ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینى و پشتگیریى سه‌رۆكى خوالێخۆشبوو‌ى فه‌له‌ستین یاسر عه‌ره‌فات له پرسى كورد كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌له‌ستین بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ستایشى خۆى بۆ دۆستایه‌تى و هاوسۆزیى گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دۆز و گه‌لى فه‌له‌ستیندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه گوتى: "شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ لێره به‌شدار ده‌بین بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستین. په‌نجا ساڵى خه‌بات و به‌رخودان و په‌نجا ساڵى به‌رده‌وامى بۆ گه‌یشتن به‌و مافانه‌ى كه خه‌ڵكى فه‌له‌ستین له‌پێناویدا شه‌هید و قوربانییان داوه. ئه‌وه‌ى ئێمه به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت سنوورى هاوبه‌ش نییه، به‌ڵام ئامانجێكى گه‌وره هه‌یه كه فه‌له‌ستین و گه‌لى كورد ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كتر، ئه‌ویش خه‌بات و به‌رخودان و مه‌زلوومیه‌ته".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "هیوادارین گه‌لى فه‌له‌ستین بگاته ئه‌و ئاواتانه‌ى خه‌باتى بۆ كردووه و له‌پێناویدا قوربانى داوه، هه‌روه‌ها هیوادارین ڕۆژێك ببینه شاهیدى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى كه بتوانێت ئاشتیانه له ناوخۆى و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژیت، دڵنیاشین ئه‌مه دێته دى. خۆشحاڵین كه ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى لێره ده‌بینین. ئه‌وان لێره له ماڵى خۆیانن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كهموكوڕییهكیشمان هه‌بێت، داواى لێبوردن ده‌كه‌ین، چونكه بارودۆخه‌كه وه‌ك پێویست له‌بار نییه".
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆك یاسر عه‌ره‌فات به‌رز ده‌نرخێنین و خه‌بات و تێكۆشانى به‌ڕێزیان له‌پێناو پرسى فه‌له‌ستیندا و پشتگیری‌یان له پرسى كورد هه‌میشه له دڵ و مێشكى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو بۆ سه‌رۆك "ئه‌بوو مازن" و هه‌موو گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێین كورد پشتگیرى له بزووتنه‌وه‌ى فه‌له‌ستینى ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ئه‌م میلله‌ته له چوارچێوه‌ى مافى چاره‌نووسدا بگاته ئامانجه‌كانى".
له كۆتاییى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، پێكه‌وه مه‌شخه‌ڵى یادى په‌نجا ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى فه‌له‌ستینییان داگیرساند.
نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى ڕێوڕه‌سمى "مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر " ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-1-2015 له یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا، حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د "دروودى خواى لێ بێت"، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یاده‌كه‌دا "مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر" كرد، كه له مزگه‌وتى "حاجى ساڵح ده‌بباغ" له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
پاشان له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى له موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتى كرد و هیواى خواست كه ئه‌م یاده و ساڵى تازه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن و پته‌وبوونى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى بێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستبەکاربوو
فەلاح مستەفا بەرپرسي فەرمانگەي پەيوەنديەكاني دەرەوە لە سەردانێكي بۆ وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا سەرداني نوێنەرايەتي حكومەتي هەرێمي لە ئەمريكا كرد ئەويش بە ئامانجي بە فەرمي ڕاگەياندني دەست بەكاربووني نوێنەري تازەي حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا خاتوو بەيان سامي عبدالرحمن و گفتوگۆكردن دەربارەي بەرنامەي كاري ئەمساڵي نوێنەرايەتي حكومەت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان پیرۆز دەكات
بسم الله الرحمن الرحيم
به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری خۆشویستن و رێز له یهكتریگرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1436ی كۆچی
2ی كانوونی دووه‌می2015ی زاینیی
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات