هەرێمی کوردستان
دەقی وتاری سەرۆك وەزیران لەڕێوەڕەسمی كردنەوەی كونسوڵخانەی كۆماری چینی میللی
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م كاته‌تان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز به‌شدارم، هه‌روه‌ها شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانیش كه ته‌شریفیان لێره‌یه و هه‌موو كونسولخانانهى كه هاتوون، هه‌موو لایه‌ك به خێر بێن. ئه‌مرۆ ئێمه لێره به‌شدارى ده‌كه‌ین له كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى چینى میللى، له هه‌ولێر. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ پڕ به‌دڵ به‌خێرهاتنى به‌ڕێز "ژانگ مینگ" جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندى یاوه‌رى بكه‌م، كه به‌تایبه‌تى بۆ به‌شداریكردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ته‌شریفیان هێناوه بۆ هه‌ولێر، به‌خێر بێن.
بێگومان كۆمارى چینى میللى، وه‌ك یه‌كێك له زلهێزه‌كان و ئابوورییه گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهان و وه‌ك ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا خاوه‌ن پێگه و شوێنێكى دیار و كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى هه‌یه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان كه سیاسه‌تى "ده‌رگاى كراوه" په‌یره‌و ده‌كات، هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه په‌یوه‌ندیى پته‌وى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیندا هه‌بێت و هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره‌كاندا، په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته گرنگه‌ى جیهاندا، دروست بكات.
كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان، كه په‌یوه‌ندییه‌كى كۆنى له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوى گرنگ و فه‌رمیى بنیاتنانى ئه‌م په‌یوه‌ندییه و ده‌ستپێكى قۆناغێكى نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش تاكوو هه‌ردوولامان گرنگیى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ژێرخانى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان سوود له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركه‌وتووه‌كانى چین له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ربگرین. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئێستا له هه‌ولێر كونسولخانه‌یان هه‌یه، كه ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
بێگومان ئێمه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چۆن بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنان و پێشكه‌وتن، چاومان له هاوبه‌شه، به هه‌مان شێوه‌ش چاومان له پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ركه‌وین، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به ته‌نیا نییه و ڕاسته پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وى ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه، قوربانى ده‌ده‌ن، ده‌ستپێشخه‌رییان خستۆته‌وه ده‌ست خۆیان و ڕۆژانه له به‌ره‌كانى شه‌ڕ داعش تێكده‌شكێنن، به‌ڵام پشتگیرى و هاوكاریى دۆستانمان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان، پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ن بۆ پێشمه‌رگه و مۆراڵێكى گه‌وره‌شیان به خه‌ڵكى كوردستان به‌خشیوه كه مایه‌ی سوپاس و ڕێز و پێزانینمانه.
هیوادارین و چاومان له‌وه‌یه كه كۆمارى چینى میللیش، به كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى گشییان له هه‌ولێر، چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى، كه له ئه‌نجامى هه‌بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رى سووریا، ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ كۆمارى میللیى چینیش، خوازیارى پهیوهندییهكانییهتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بخاته قۆناغێكى تازه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به ماناى هه‌بوونى متمانه‌ى چینه به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى دیارى هه‌رێم له ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسى به‌ڕێز "تان بانگلین" كونسولى گشتیى كۆمارى چینى میللى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌م، كه به‌ر له وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ش، به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و له دڵه‌وه هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دوایین شت، زۆر سوپاسى كۆمارى چینى میللى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى كه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
سوپاسى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، دووباره هه‌مووتان به‌خێر بێن، هیواى ساڵێكى تازه‌ى به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌كتان و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن، زۆر سوپاس.
نێچیرڤان بارزانى: چین متمانه‌ى به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى چینى میللی‌دا له ساڵۆنى هۆتێلى دیڤان له هه‌ولێر كرد، كه به به‌شداریى به‌ڕێزان جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندێكى یاوه‌رى و ژماره‌یه‌كى دیارى میوانان له كونسولهكانى وڵاتانى بیانى له هه‌ولێر و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌خێرهاتنى به‌ڕێز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندى یاوه‌رى كرد، كه به‌تایبه‌تى بۆ به‌شداریكردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا چین یه‌كێك له زلهێزه‌كان و ئابوورییه گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهان و ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن پێگه و شوێنێكى دیار و كاریگه‌ریى به‌رچاوه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و هه‌رێمى كوردستان كه سیاسه‌تى "ده‌رگاى كراوه" په‌یره‌و ده‌كات، هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه په‌یوه‌ندیى پته‌وى له‌گه‌ڵدا هه‌بێت و هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ چیندا دروست بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى چینى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوى گرنگ و فه‌رمیى بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه، كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش تاكوو هه‌ردوولا گرنگیى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ژێرخانى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگرێته‌وه، له قه‌ڵه‌م دا، به‌تایبه‌تى كه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ سوود له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركه‌وتووه‌كانى چین له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ربگرێت. جگه له‌وه‌ى كه به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى چین، هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئێستا له هه‌ولێر كونسولخانه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنان و پێشكه‌وتن، چاوى له هاوبه‌شه، به هه‌مان شێوه‌ش چاوى له پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باشتر به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ركه‌وێت، كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له قه‌ڵه‌م دا.
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به ته‌نیا نییه و ڕاسته پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وى ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بووه‌ته‌وه، قوربانى ده‌دات، ده‌ستپێشخه‌رى خستۆته‌وه ده‌ست خۆى و ڕۆژانه داعش تێكده‌شكێنێت، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پشتگیرى و هاوكاریى دۆستانى هه‌ێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان، پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ن بۆ پێشمه‌رگه و مۆراڵێكى گه‌وره‌یان به خه‌ڵكى كوردستان به‌خشیوه، كه مایه‌ی سوپاس و ڕێز و پێزانینه.
بۆیه هیواى خواست چینیش به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر، چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى، كه له ئه‌نجامى هه‌بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رى سووریا، ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى كه ئه‌مڕۆ چین خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بخاته قۆناغێكى تازه‌وه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به ماناى هه‌بوونى متمانه‌ى چین به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى دیارى هه‌رێم له ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا، ناوزه‌د كرد.
له كۆتاییى وته‌كه‌یدا سوپاسى كونسولى گشتیى كۆمارى چینى له هه‌رێمى كوردستان كرد، كه وه‌ك گوتى: "به‌ر له وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ش، به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات"، بۆیه هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى چینى كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى كه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی
هیوادارم ساڵی 2015 ساڵی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی. ئومێد دەكەم ساڵی نوێ ساڵی كۆتایهاتنی تیرۆر و نكۆلیكاری و توندڕۆیی بێت و چیتر شكۆ و كەرامەتی مرۆڤ پێشێل نەكرێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و بەها مرۆڤییەكان بەسەر شەڕانگێزی و ڕقدا سەربكەون.
بەبۆنەی سەری ساڵی تازە هەزارن سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و، بۆ ڕۆحی بێگەردی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی لەشەری دژی تیرۆریستانی داعش ئازایانە گیانی خۆیان فیدای گەل و نیشتیمان كرد. لەوە دڵنیام كە گەلی كوردستان بەو بەها باڵایانەی كە هەیەتی سەردەكەوێت و شكست و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی دەمێنێتەوە.
بە پێویستی دەزانم لەم بۆنەیەدا سوپاسی خۆڕاگریی تاك تاكی خەڵكی كوردستان بكەم و هەروەها هەموو ئەو ئازیزانەی لە ئاوارەیی و كەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن كە لە بارودۆخێكی سەخت و دژوار‌دا تەحەمولی قەیران و ناخۆشییەكانیان كرد و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان بوون. پشت بە خوای مەزن و گەلی كوردستان لە ساڵی تازەدا هەموویان بە سەربەرزی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەگەڕێنەوە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31ـی 12ـی 2014
دكتۆر عه‌لى لاریجانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى ئیسلامى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵا و هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 12ـی 2014 بە مەبەستی هەواڵپرسین و ئاگا‌داربوو‌نیان لە ڕەوشی بەرەكانی جەنگ و سوپاسكردنی سەرۆك بارزانی، شاندێكی باڵای هەردوو حزبی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتیی مامۆستا محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی هەردوو حزب لە یەكێك لە بارەگاكانی فەرماندەیی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە، سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە مەزنەیان لە سەرۆك بارزانی كرد كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە دەڤەری شنگال و ڕەبیعە و زووممار بەدەستیانهێناوە. سوپاسی ڕۆڵ و ئامادەبوونی سەرۆك بارزانیان كرد كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەركردایەتیی شەڕ و سەركەوتنەكانی كردووە و پێزانینیان بۆ ماندووبوون و ڕۆڵی كاریگەری سەرۆك بارزانی هەبوو. شاندی میوان دەستخۆشیشی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە قارەمانانە بەرگریان لە خاكی نیشتیمان كردووە و لە شەڕێكی بەرفراوان و نێودەوڵەتیدا تیرۆریستانیان تووشی شكست كردووە. شاندی میوان ئەوەیشیان خستەڕوو كە لە سایەی قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی پێگەی هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و هەست و سۆز و پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتیی زۆر باش بۆ هەرێمی كوردستان فەراهەم كراوە. شاندی میوان جەختی لە ڕۆڵی سەرۆك بارزانیش كردەوە لە چارەكردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و یەكڕیزیی ناوخۆیی و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی كردن و لە وتەیەكدا بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی شەڕ و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە دەڤەری زووممار و ڕەبیعە و پلانی ئازادكردنی دەڤەری شنگالی بۆ شاندی میوان شی كردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە قارەمانێتی و قوربانیدانی پێشمەرگە ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئێستا ڕۆحێكی تەحەدی و ڕووبەڕووبوونەوەی زاڵمان و تیرۆریستان لەناو خەڵكی كوردستان دروست بووە و سوپاسی خۆڕاگریی گەلی كوردستان و پاڵپشتیی لایەنە سیاسییەكانیشی كرد كە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە.
سەرۆك بارزانی باسی لە هۆكارەكانی پەلاماردانی داعش بۆ سەر كوردستان كرد و هێمای بەوەدا كە نەیارانی گەلی كوردستان پاڵیان بە داعش وەنا بۆ ئەوەی پەلاماری كوردستان بدەن چونكە كوردستان لە مەسەلەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و بووژانەوە ڕێگەیەكی باشی بڕیوە و هەروەها ویستیان لەڕێگەی داعشەوە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە دەستی كوردستان دەربێنن و بیخەنە سەر نەخشەی وەهمیی خیلافەتەكەی داعش. هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا كە كوردستان لەژێر هەڕەشەیەكی مەزنی مان و نەماندا بوو بەڵام بە پشتیوانیی خوا و هێز و بازووی پێشمەرگە و پاڵپشتیی گەل و یارمەتیی دۆستانمان ئەو پیلانەی دوژمنان سەری نەگرت. سەرۆك بارزانی زیاتر لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان دوا و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لەڕووی فكریشەوە بەڕووی هزری توندڕۆیی بێینەوە و ئەوە ئەركی لایەنە سیاسییەكان و پیاوانی ئایینییە شەڕی ئایدیۆلۆژیای تیرۆر بكەن. سەبارەت بە ئەو خەڵكە عەرەبانەی لە ناوچە ئازادكراوەكاندا دەژیین سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بە پێی پێوەرە ئینسانییەكان و ئەخلاق و فەرهەنگی بەرزی كوردستانیان مامەڵە لەگەڵ ئەو خەڵكە دەكرێت كە هیچ پەیوەندییەكان بە تیرۆریستانی داعشەوە نییە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا قسە لەبارەی زەروورەتی پاراستنی یەكڕیزیی نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی پێویستی و ژیانی خەڵكی كوردستان و هەروەها بەنیشتیمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و خۆپاراستن لە گوتاری بەرتەسكی حزبایەتی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان كرا.
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیانی كوردستان و عێراق و سەرجەم كریستیانەكانی جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم.
جەژنی لەدایكبوونی ئەمساڵ و سەری ساڵی تازە لە كاتێكدایە كە وڵاتەكەمان تووشی هێرشی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی بووەتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەسیحی و ئایین و نەتەوەكانی دی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە. لێرەدا دەمەوێ بە تایبەت بە خوشك و برا مەسیحییەكانم ڕابگەیێنم كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی ئازیز و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و لە ئێش و ئازار و كێشەكانیان دەگەم بەڵام لەوە دڵنیایان دەكەمەوە كە تیرۆر و توندڕەوی و وەحشیگەری هیچ ئاییندەیەكی نییە. ئەوەتا دەبینین كە تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تووشی شكستی زۆر گەورە هاتوون و زۆربەی ناوچەكان لەژێر دەستیان ئازاد كراون.
ئەو ناوچە مەسیحینشینانەی هێشتا لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ماون بە دڵنیاییەوە ئازاد دەكرێن. دەمانەوەێ خوشك و برا مەسیحییەكانمان بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە هەڕەشە دەستپێبكەنەوە. داوا لە خوشك و برا مەسیحییەكانم دەكەم كە بیر لە كۆچ و جێهێشتنی وڵات نەكەنەوە و هیوایان بەهێز بێت. دوژمنانی پێكەوەژیان و ئاشتی دەیانەوەێ ئێوە لەم وڵاتەدا نەمێنن. مانەوەی ئێوەی ئازیز شكاندنی مەرامی گڵاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی و تیرۆریستانە.
كوردستان وڵاتی هەموومانە و پێویستە ڕێز لە ئاسوودەیی و خواست و داواكاری و مافی خوشك و برا مەسیحییەكان بگیرێت. دەبێ پێكەوە بژیین و سەر لەنوێ وڵاتێكی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان بنیات بنێنەوە و ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەی هەزاران ساڵە لە وڵاتەكەمان بووەتە هۆی بەدیهێنانی پێكەوەژیان، قووڵتر بكەینەوە.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ئێوەی ئازیز و سەبر و تەحەمولتان هەبێ چونكە شكست و نەمانی هەوری تاریكی تیرۆریستان نزیكە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24ـی 12ـی 2014
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات