هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید ، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت، هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی .
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ميرى قه‌ته‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/17 له ده‌وحه به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌نشكۆ ميرى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى به‌لاوه گرنگه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه هه‌ڵبژاردن له عيراق به ئارامى به ڕێوه چوو و جه‌ختى له خواستى قه‌ته‌ر بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى دوا سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا باس كرد و هيواى خواست له هاتنى ئه‌مجاره‌يدا بۆ عيراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به ڕۆڵ و كاريگه‌ريى قه‌ته‌ر، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ياساى وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمى كوردستان به هاريكار و هانده‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عيراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق و ئه‌نجامه به‌رايييه‌كانى خسته ڕوو، هه‌روه‌ها هيواى خواست حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه كه ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق دابين بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و پێشبنييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتياريدا، په‌تاى كۆڤيد_19، لێكه‌وته‌كانى و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسينى دژى په‌تاكه له عيراق و قه‌ته‌ر، گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد وه‌ك بازاڕيكى گه‌و‌ره به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ڕێگه و شێوازه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى، دۆخى ئاواره‌كان له كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته قه‌ته‌ر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-qatar/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد