هەرێمی کوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە گرووپی دۆستایەتیی فەڕەنسا و عێراق دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 30ـی 11ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان جاك بریدێ سەرۆكی گرووپی دۆستایەتیی فەڕەنسا و عێراق لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.
نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى نۆڤبهرى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه پێشوازى لێ كرا.
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان
فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەدرەوەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە
لەمیانەی سەردانی فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەیاوەری خەمان زرار نوێنەری حكومەتی هەریم لەفەرەنسا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا كرد و لەكەل خاتوو ئانكلیرا راویژكاری وەزیر بو كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كلیمۆنس موتیل بەرپرسی دیسكی عیراق كوبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى سوید له عیراق كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نۆڤبهرى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "لەیۆرگن لیندسترۆم" باڵیۆزی سوید لە عیراق و خاتوو "جیسیكا سڤارت" جێگری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى سوێد له عیراق پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتوانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به پته‌وبوون و به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و جێى بایه‌خه، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكى ده‌نگدانه و هیواى خواست هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانیش به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه بچن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد له‌گه‌ل عیراق و هه‌رێمى كورستان و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا جێى بایه‌خن، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نراون، كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
ده‌رباره‌ى كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیا سویدییه‌كان له چه‌ندین بوارى جیادا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و هیواى خواست ڕۆڵێكى كاراتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا بگێڕن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى سوید له عیراق سوپاسى ئه‌و پێشوازى و كارئاسانییانهى كرد كه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى كراون و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى ڕه‌وشى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى بۆ كار و ئه‌نجامدانى پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه و بووه‌ته هانده‌رێكى گه‌وره بۆ هاتنى سه‌رمایه‌ى بیانى بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و دابینكردنى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا سه‌قامگیره.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێى؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى سوید له عیراق بوو، تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره و تاران كرد و ڕوونى كرده‌وه كه پێشبینى باشتربوونى به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى له نێوانماندا ده‌كه‌ین.
له كۆتاییى دیاره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وشى سووریا و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و كاریگه‌ریى پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى و ووڵاتانى دراوسێى سووریا به تایبه‌تى و هه‌ڵوێستى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كێشه‌ى سووریا و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌یان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد لە فەڕەنسا دەستی بە كارەكانی كرد
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد كە بە هەماهەنكی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ریكخرابوو.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز