"نازم دەباغ" لەگەڵ شاندیی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ شاندیی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق دیداریی کرد.

شاندیی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق کە پێکھاتبوون لە: "یۆسف باپیری" بەرپرسی بەشی ھەرێمی کوردستان، "فاتمە شەعبانی" سەرۆکی کۆمیتە و بەڕێوەبەریی بەشی بیمە و سەرمایەگوزاریی و بانک، سەید "ئەحمەد خادم" بەرپرسی بەشی فوڕاتی ناوەڕاست و خوارەوەی عێراق، ئاغای "موھتەدی" بەرپرسی بەشی بەغدا و ناوەڕاست و ھەروەھا ئاغای "کامجوو" بەرپرسی پەیوەندیی گشتییەکان، ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە (٢٩/٩/٢٠١٥) سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لەلایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران بە گەرمیی پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا دوو لایەن باسی چەند تەوەرێکی گرینگیان کرد، لەوانە: بەردەوام بوون لە ھاوکاریی کردن نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی و بازرگانان و چالاک کردنیی ھەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە لایەن ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کۆماریی ئیسلامی ئێران واژۆ کراوە و چارەسەر کردنیی گیروگرفتەکان و کارکردنیی ھاوبەش لە نێوان کۆمپانیاکان و سەرمایەگوزاریی کردن لە بوارەکانی پیشەسازیی و پڕۆژەی وەبەرھەمھێنەراندا.

 

لەم دانیشتنەدا باس لە کێشەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا باسی قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستانیش کرا.

Read کد خبر: 1576

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی