نازم دەباغ لە دیمانەی تایبەت لەگەڵ مێهر: هەرێمی کوردستان خوازیاری بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێرانە

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە وتەکانی سەردار سەلامی وتی: زمانی بەیاننامەکە دۆستانەیە و هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتە سەر بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئێران.

"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە دیمانەیەک لەگەڵ هەواڵنێری "مێهر" ئاماژەی دایە پاژەکانی ئەم بەیاننامەیە کە وەک کاردانەوەیەک بووە بە قسەکانی دوێنێ سەردار سەلامی.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نازم دەباغ لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە زمانی بەیاننامە بلاوکراوەکەی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەم بەیاننامەیە زمانێکی دۆستانەی هەیە و توند نییە.

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران زیادی کرد: هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا داوای کردووە کە بەردەوامیی بدرێت بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.

وتیشی: لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کە کێشەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەبێ لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

"نازم دەباغ" هەروەها وتی: هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا وێڕای بە ئیجابی وەسف کردنی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وەفدەکانی ئێران، داوای کرد پەیوەندییەکان بەردەوام بێت وەک رابردوو.

ڕاشیگەیاند لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەرێمی کوردستان پێبەندە بە بەڵێنەکانی و ڕێگری دەکات لە هەر جۆرە کردەوەیەکی سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێران کە لە خاکی ئەم هەرێمەوە بکرێت.

ئەوەشی وت کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە کە زنجیرە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام بێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەمە.

"نازم دەباغ" ئەوەی ڕاگەیاند کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەوە تۆکمەیە کە بە وتەدان یان بە بەیاننامەیەک تێک بچێت.

 

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختیشی کردە سەر پێداگری هەرێم بۆ زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکانی ڕابردوو لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تەوەرەکانی چارەسەریی سیاسی قەیرانە دوو لایەنەکان، جێگیرکردنی پاوەجێی لە سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕێگری لە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

Read کد خبر: 1869

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی