خوێندنەوەی سیاسی لە سەفەری مام جەلال بۆ ئێران لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت کە خۆشیان نازانن ئایندەی میللەت بەرەو کوێ دەبەن

 نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا: 

خوێندنەوەی سیاسی لە سەفەری مام جەلال بۆ ئێران لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت کە خۆشیان نازانن ئایندەی میللەت بەرەو کوێ دەبەن 
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نازم دەباغ جەختی کردە سەر شەخسی بوون و ناسیاسی بوونی سەفەری مام جەلال بۆ ئێران
 
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە سەردانی مام جەلا سەرۆک­کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت:
"دیارە وەکوو ئەوە کە ئاگادارن لەو رۆژەوە کە جەنابی مام جەلا نەخۆش کەوتووە چەندین جار بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان کردووە بۆ چارە سەری بێ یان بۆ پشوودان بێ، سەردانی ئێران بکات لەوانە تاران، مام جەلال خوی زۆر عەلاقەمەند بوو بەو شوێنانەی کە بۆ حەوانەوە ئەهات و کاتێک کە هەیئەتی پزیشکیی جەنابی مام جەلال قەبووڵیان کرد دیارە نزیک مانگێک خەریکی تەرتیب کردنی ئەو شوێنی ئیقامەتگایە بوون کە بتوانێت بە راحەتی تێدا بژیێت و ئەو چەند رۆژە بە سەر بەرێت.
دەباغ سەبارەت بە سەردانی وەزیری بێهداشتی ئێران بۆ شوێنی حوانەوەی مام جەلا وتی: لەو دوو سێ رۆژە کە مام جەلال هاتووە بەشێک لە دۆست و ئاشنایانی سەردانیان کرد ئەو جۆرەی کە خۆم شاهید بووم تەندروست باشیی جەنابی مام جەلال بەدی دەکرا، لەو گۆڕینی ئاو هەوایەی کە بوویەتی لەو چەند رۆژا، ئەمڕۆ ئێوارەیش جەنابی هاشمی وەزیری بێهداشت و تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەحواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەی چ وەکوو کەسایەتی و چ وەکوو تەندروستی سەردانی کرد و لە شوێنی حوانەوە گفتوگۆ کرا لە بارەی ئەوەی کە دەکرێت هەر لەوێ مام جەلال باری تەندروستیی بەرەو باشتر و پێشچوون چووە و ئومێدی ئەوەی هەیە کە تەندروستییێکی باشتری هەبێت و خوشحاڵیی خۆیان دەربڕی و زۆر بە ئاشکرا زەردە خەنە و جوولەی دەموو چاو و دەسی مام جەلال نیشانەی خوشحاڵی و پێشوازی کردن بوو لەوانەی کە سەردانیان کردبوو، بە تایبەتیش وەزیری تەندروستیی کۆماری ئیسلامی ئێران.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیامی جەنابی رۆحانی بۆ مام جەلال رایگەیاند: دیارە وەکوو وەزیری کابینەی بەڕێز رۆحانی لە جیاتی ئەو سڵاو و رێزی گەیاند بە مام جەلال و تەمەنا دەکەن مام جەلا بگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی کە کەسایەتییێکی سیاسی بەرجەستە بوو کە رۆڵی هەبوو لە چەسپاندنی ئەمن و ئاسایشی و پێوەندییەکانی باشی دراوسێیانی عێراق بەڵام کە بەداخەوە ئەمڕۆکە بەم شێوەیەی دەیبینین بۆیە جارێکی تر هەم پەرۆشی خۆێان بۆ وەزعی مام جەلال پیشان دا و هەم خوشحاڵیشیان دەربڕی کە ئەمڕۆ مام جەلا توانیویەتی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات لە نزیکەوە بیبینن.
ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەواڵنێری کوردپرێسدا کە هەندێ میدیا و لایەنی سیاسی باسی ئەوە دەکەن کە ئەم سەردانە زیاتر لایەنی سیاسی هەیە تا لایەنی تەندروستیی شرۆڤەی ئێوە چییە؟ وتی: "من پێم وایە ئەوانە خەونی چۆلەکە دەبینن، بەوەی کە مام جەلال تێوە بگلێنن لەو بەرنامەیەی کە نازانن خۆشیان ئایەندەی میللەتەکە بۆ کوێ دەبەن؟ ئەگەر نا؛ جەنابی مام جەلال هەموو بۆچوونەکانی لە کاتێک کە ساغ و سەلامەت بوو دەربارەی ئێستا و ئایەندەی کورد و دۆستایەتی کردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نەشاردراوەتەوە و وەکوو ئەستێرەیێکی گەش دیارە. ئەمڕۆ کە مام جەلال بەم شێوەیەی ئێستا و وەزعییەتی تایبەتی خۆی دێتە ئێران تەنها دەلیلی یەکەمی دۆستایەتی لەگەڵ ئێرانە، دووهەمیشان دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت خۆ مام جەلال راستە جەلال تاڵەبانییە بەڵام سەرکردەیێکی کوردیشە وە خاوەنی هێزێکی وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رابردووێکی زۆریشە بۆیە پێم وایە ئەو کەسانەی کە تا ئێستاکە چاویان هەڵنایە بە رۆڵ و دەوری مام جەلال بە دوای دروست کردنی تەشەنەدا دەگەڕێن کە لە ئاخریشەوە خۆیان زەرەر دەکەن. بە پێی تەجروبەی خۆمان لە گەڵ جەنابی مام جەلال بووین تا ئێستاکە پێم وایە هەمیشە خەڵک شانازی بە لێکدانەوە و بۆچوون و دووربینیی مام جەلالی کردووە".
 

 

Read کد خبر: 1943

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی