پێش بینی "نازم دەباغ" لە پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان ؛ ئاسۆیەکی گەشی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا داهاتوویەکی باش پێش بینی دەکات. 

"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری "ئینساف نیووز" سەبارەت بە پێش بینی خۆی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا گوتی: پێش بینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچێت. بە تایبەت لە ساڵی تازەدا و دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.  

گوتیشی: چونکە ئێمە مێژوو، جوگرافی، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوە هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە ئینشااڵڵە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.  

دەباغ لە کۆتایی گوتی: بە بۆنەی ساڵی نوێی و بەهاری تازە و نەورۆزە پیرۆزبایی و رێزیی تایبەتی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم. ئینشااڵڵە کە لە پێناو ئاسایش و هێمنییەکی تەواودا ژیانێکی ئاسوودەیان هەبێت.

 

Read کد خبر: 2053

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی