جموجۆڵی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران زیاد دەكات

 جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەچێتە قۆناغێكی نوێیوەو نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران، زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: ئێران جەخت لەسەر زیادكردنی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەكاتەوە.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران، بە SNNی ڕاگەیاند: هەر دیبەیت و كۆنفرانسێك كە ئەنجامدەدرێت، دەبێتە هۆی زیادكردنی جموجۆڵ و چالاكییەكان، هەرێمی كوردستانیش لەقۆناغێكدایە پێویستی بە بەگەڕخستننەوەی زیاتری كەرتی سەرمایەگوزاری و ئابوری هەیە لەهەموو بوارەكاندا، بەتایبەت لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت برەوی زیاتر بەو كەرتە بدات.

 وتیشی:" لەمەودوا بازرگانەكانی هەرێم و ئێران باشتر دەتوانن كارەكانیان ئەنجامبدەن و دڵنیایی زیاتریان بۆ دروستدەبێت كە لەداهاتوودا مەترسی لەسەر كارەكانیان نابێت".
 
بەوتەی نازم دەباغ، "كۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت جموجۆڵە بازرگانییەكانی لەگەڵ هەرێم زیاد بكات، ئەو كارەش جگە لەوەی مەبەستیەتی و قازانجیشی لێدەكات".
 
دەشڵێت: "لەدوای ڕیفراندۆمەوە سەرەڕای هەموو ئەو پروپاگەندەیەی دژی ئەو وڵاتەش كرا، كۆنفرانسەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەولێر، بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی وەزیرو جێگری وەزیر و بەبەشداری وەزیرانی عیراق كۆنفرانسێكی لەو شێوەیە بكات، كە ئامانجیشی لەو كارە جەختكردنەوەیە لەسەرئەوەی دەیەوێت ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی لەگەڵ هەرێم زیاد بكات".

 

Read کد خبر: 2071

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی