نرخی کاڵاو کەلوپەلی ئێران لەھەرێم ھەرزان دەبێت..زانیاری ئاشکرادەکرێت

سەرەڕای دابەزینی بەردەوامی بەھای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بەدۆلارو دیناری عیراقی، نرخی خۆراک و کەلوپەلەکانی ئەو وڵاتە بەھەمانشێوەی پێشون و دابەزینیان بەخۆوە نەبینیوە، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران ھۆکارەکەی ڕوندەکاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت، "ھاوسەنگی لەنێوان داھاتی فرۆشیارو کڕیار دروستدەکرێت"، دەشڵێت:"لەم مانگەدا نرخەکان دادەبەزن و ھەرزان دەبن". نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "لەگەڵئەوەی بەھای تمەن بەرامبەر دۆلارو دیناری عیراقی دابەزیوە، بەڵام لەبەرامبەردا کەرەستەی دروستکردنی کەلوپەلی ئێرانیش بەنرخێکی گران دەکڕدرێت، بۆیە دابەزینی بەھای دراوی ئەو وڵاتە نابێتە ھۆکار بۆ دابەزینی نرخی کەلوپەلەکانیان، بەوەش ھاوسەنگی لەنێوان داھاتی فرۆشیارو کڕیار دروستدەکرێت". وتیشی:"دابەزینی بەھای تمەن ڕەنگدانەوەی لەسەر ھەندێک بابەتی خۆراکی و ئەو کەلوپەلانە دەبێت کە لەئێران دروستدەکرێت، ڕەنگە لەم چەند مانگەدا نرخەکەیان ھەرزان ببێت، بەڵام ئەمە تەنھا لەقۆناغی سەرەتادا بەوجۆرە دەبێت و دواتر نرخەکان بەدۆلار دەشکێندرێنەوەو شتێک دەچێتەوە سەر نرخەکەی خۆی". بەبڕوای دەباغ مەرج نییە دابەزینی بەھای دراوی ھەر وڵاتێک، ھەرزانی لەو وڵاتە بھێنێتە ئاراوە، دەشڵێت:"دروستکردنی ھاوسەنگی لەبازاڕ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخەکان ھەیە، بەتایبەت بۆ فرۆشیاران کە ئەوانیش بەرھەمەکان و کەرەستەی دروستکەر بەنرخێکی گران دەکڕن".

Read کد خبر: 2101

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی