ڕونکردنەوە لەبارەی داخستنی سنوری ھەرێم و ئێران دەدرێت

 لەبارەی دەنگۆی بونی پشوی فەرمی و داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونکردنەوە دەدرێت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

 نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی ڕۆژانی پشوی یادو مەراسیمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ھیچ کاتێک دەروازە سنورییەکان داناخرێت، تەنانەت ھاتوچۆی گەشتیاریش ڕاناگیرێت".

وتیشی:"ھەرکاتێک پشوی فەرمی بێت، کاریگەری لەسەر دەروازە سنورییەکان ناکات، تەنانەت کە باس لەسەری ساڵی کۆچی دەکرێت و یادەکانی عاشوراو سێزدە بەدەر، ھیچ کام لەوانە نابنە ھۆکار بۆداخستنی سنور".

سەبارەت بەداخستنی دەروازەی سنوری نێوان ھەرێم و ئێرانیش بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەم مانگە، نازم دەباغ وتی:"بۆ دیاریکردنی ڕۆژی پشوو یان داخستنی سنور لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بڕیاردەدرێت، چونکە ھەڵبژاردنەکە پەیوەستە بەھەرێمەوە".

 

Read کد خبر: 2132

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی