نازم دەباغ: جەژنەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری کەلتووریی ئێرانیان بەسەرەوەیە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر زیادبوونی سەردان و ئەحواڵپرسی کوردەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە نەورۆزدا گوتی: جەژنەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری کەلتووریی ئێرانیان بەسەرەوەیە.

 

 گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ موجتەبا ئیسماعیلی: بە هاتنی جەژنی نەورۆز هەموو نەتەوەکانی ئێرانی بە سازکردنی ڕێووڕەسم و جەژنە تایبەتەکانی خۆیان پەیامی رۆژگارێکی خۆش و ساتێکی سەرخۆشمان پێدەبەخشن و لەم ناوەندەدا کوردەکان کە نەتەوەیەکی ڕەسەن و بەڕێزی ئێرانن و لە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتە خۆشەویستەکەماندا نیشتەجێین و لە سنوورڤانانی  جوامێر دێنەئەژمار، بەردەوام خانەخێوێکی زۆر باشن بۆ ئەو میوانانەی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەوە سەردانیان دەکەن.

 

 میوانداریی ئەگەرچی وەرزێکی هاوبەشی هەموو ئێرانییەکانە، بەڵام لەو بەریی سنوورەکانەوە و لە وڵاتی برامان عێراق، کوردەکان جۆرێکی تایبەت لە میواندارییان ڕازاندۆتەوە کە لە دابوونەریتە ئێرانییەکانەوە وەرگیراوە. ئەم میواندارییە لەو لایەنەوە تایبەتە کە کوردەکانی عێراق بەردەوام لە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پێشوودا لە باروودۆخێکی زۆر خراپ لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕەنجیان دەبرد و تەنانەت لە ژۆانی نەورۆزدا نەیاندەتوانی شایی و خۆشیی خۆیان بە شێوەی ئاشکرا دەرببڕن و دابوونەریتەکانی خۆیان بخەنەڕوو.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوا و سنووری خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" دابوونەریتەکانی کوردانی عێراقی لە ڕۆژانی نەورۆزدا خستەڕوو کە لە خوارەوەدا دەیبینن:

 

 ئانا: ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەنی دابوونەریتەکانی ڕۆژانی نەورۆزدا چ هاوبەشییەکی کەلتوورییان لەگەڵ یەکتری هەیە؟

 دەباغ: ئێمەی کورد هەر وەکوو خەڵکانی ئێران، جەژنی نەورۆز بە جەژنە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی خۆمان دادەنێین و لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت. تا ئەو ڕادەیەی کە تەمەنی من ئیزن بدات و لە بیرم مابێت، لە کۆندا شەوانە دوای ڕۆژئاوا دەچووینە سەر چیا، تۆپۆڵک یا سەربانی ماڵێی و ئاورمان دەکردەوە، ئەوە نەریتێک بوو کە ئێمە بە یادی ئەو ئاورەی کە کاوە دایگیرساندبوو، ئاورمان هەڵدەکرد. هەڵبەت ئەم خاڵە دەبێت لەبەرچاوبگرین کە ئێمە لە کۆنەوە ئازایی تەواومان بۆ بەڕێوەبردنی چەژنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆمان نەبوو و بەم هۆیەوە خەڵکی لە شەقامەکان پیرۆزبایی لە یەکتر دەکرد، هەندێک چێشتی تایبەت بە نەورۆزیان لێدەنا و دیدار و چاوپێکەتنیان لەگەڵ یەکتری دەکرد.

 یەکێکی دیکە لەم بابەتە هاوبەشە کەلتوورییانە، بەڕێوەچوونی ڕێووڕەسم و یارییەکی تایبەتە بە یادی یاریی زوحاک و کاوە بوو. ئێمە لەم ڕێوڕەسمەدا سیابازیی دەکەین، بە گۆرانی کوتن جەژن دەگرین و هەر وەکوو لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە، یاریی دەکەین.

 

 بە پێی ڕاپۆڕتی "ئانا"، کوردەکان لەو بڕوایەدان نەریتی بەڕێوەچوونی نەورۆز بۆ چیرۆکی زوحاک، ئەفسانەی ئێران و ئەو پاشا زاڵمە دەگەڕێتەوە کە مێشکی گەنجانی دەرخواردی مارەکانی سەرشانی دەدا. ئاسنگەرێک بە ناوی کاوە کە هەموو منداڵەکانی خۆی، بێجگە لە یەکیان، قوربانی ئیشتیای تێرنەبووی مارەکانی زوحاک کردبوو، گرووپێک لە خەڵکانی ئاواییەکەی خۆی کۆکردەوە و دەیەوێت کە پاشای زاڵم بکووژێت. دوای سەرکەوتن بەسەر زوحاکی مار لەسەرشان، کاوە لەسەر لووتکەی شاخێک چەندین مەشخەڵی داگیرساند تاکوو بە خەڵکانی ئاوایی پەیام بدات کە ئێستاکە سەربەست و پارێزراون.

 

ئانا: ئەم دەمکوتکردن و ڕێگەگرتنەی حکوومەتەکان لە بەڕێوەچوونی دابوونەریتە کوردییەکان تا چ کاتێک درێژەی کێشا؟ ئایا ئێستاش ئەم کەشووهەوایە زاڵە؟

 دەباغ: نەخێر، ئیدی ئەم کەشووهەوایە زاڵ نییە. لە ڕاستیدا سەرهەڵدانی خەڵکی لە دژی حکوومەتەکانی پێشوو کە نەیاندەهێشت خەڵکی جەژنی نەورۆز بکەن، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم ڕێوڕەسمە شێوازێکی دیکە بەخۆیەوە ببینێت و ئێستاکە لە ڕۆژانی جەژندا خەڵکی کۆدەبنەوە، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و هەر کەسێک بەو ئیمکانەی کە لەبەردەستییەتی چێشت لێدەنێت و دەچن بۆ سەیران و هەندێک کاتیش بە خوێندنی گۆرانی و هەڵپەڕکێی جەژنی نەورۆز زیندوو ڕادەگرن.

 

ئانا: کوردەکان زیاتر سەردانی چ شوێنی گەشتیاریی دەکەن؟

 دەباغ: هیچ جیاوازییەکی تێدا نییە، هەر کەسێک لە شاری خۆی ڕێووڕەسم و دابوونەریتی خۆیان بەڕێوەدەبەن، بەڵام هەندێکیش هەن کە لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژە پشووەی نەورۆزدا دەچن بۆ سەفەر، شارێکی تایبەت مەبەست نییە بەڵام خەڵکی سەردانی شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بنەماڵەی خۆیان چاوپێکەوتن دەکەن و هەر بەم بۆنەیەوە هەر کەسێک بەو ئیمکانەی کە هەیەتی خۆی دەڕازێنێتەوە و ژن و پیاو جلووبەرگی ڕەسەن لەبەردەکەن.

 

ئانا: ئایا ئەمساڵ گرفتی هاتووچۆ لە نێوان سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بوونی هەیە؟

 دەباغ: لە ئێستادا هیچ گرفتێک بۆ هاتووچۆ و دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان کوردەکانی ئێران و عێراقدا بوونی نییە و سنوورەکان کراوەیە، بەڵام لە حکوومەتەکانی پێشوودا بەربەست هەبوو و خەڵکی نەیاندەتوانی بە ئاشکرا جەژن بکەن و لەگەڵ بنەماڵەکانی خۆیان دیدار و چاوپێکەوتن بکەن.

 

ئانا: لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا بۆ چ شوێنێک دەچن؟ چ چێشتێکی تایبەت لەم ڕۆژانە لێدەندرێت؟ 

دەباغ: ئەگەر دەرفەتێک هەبێت ڕۆژانی نەورۆز بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و خزمان دەگەڕێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆژە ئاساییەکانیش لە نووسینگەکەی خۆم کار دەکەم. ئێمە بە گشتیی دۆڵمەی گەڵا مێومان هەیە، گەڵای چەوەندەر و باینجانە ڕەشە و کەدوو دەکڵۆێنین، بەڵام ئەگەر گەڵا مێو هەبێت زیاتر لەمە کەڵک وەردەگیرێت، چونکە گەڵا مێو زیاتر لە ناوچە گەرمەسێر بەعەمەڵ دێت و دیارە بە ڕۆژانی نەورۆز ئیمکانی چنینی گەڵا مێو نییە بەڵام بە گشتیی چێشتی تایبەت بۆ ئەم ڕۆژانە بوونی نییە.

 

ئانا: ئایا ڕێوڕەسمێکی تایبەتی وەکوو سێزدە بەدەر کە لە ئێران هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش بوونی هەیە؟

 دەباغ: کوردەکانی عێراق ڕێوڕەسمێکی بەم شێوەیەیان نییە، بەڵام لە کوردستانی ئێران ئەم بابەتە دەبینین کە کوردەکان لە ڕۆژی 13ی خاکەلێوە دەچنە داوێنی سروشت و خۆشی دەگوزەرێنن. جەژنی نەورۆز زیاتر پەیوەندیی بە کەلتووریی ئێرانییەوە هەیە، بەڵام نەورۆز کاریگەریی ئەوتۆی بەسەر گۆرانییە کوردییەکانەوە هەیە و بۆتە هۆی ئەوەی کە لەم بوارەدا گۆرانی جۆراوجۆر بەرهەمهاتووە و بڵاوبۆتەوە.

 

لینکی چاوپێکەوتن:

 

http://ana.ir/fa/news/33/369290/

 

Read کد خبر: 2195

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی