لەسەر هەڕەشەکردن لەهەرێم لەلایەن ئێرانەوە روونکردنەوە دەدرێت

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران هەڕەشەكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە و دەڵێت: "جەنگی ئەمریكا و ئێران هیچ پەیوەندی بەكوردستانەوە نییە".

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران (ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: هەڕەشەكردن لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە ئەو جەنگە هیچ پەیوەندی بەكوردستانەوە نییە و نابێت.

ناوبراو روونیكردەوە: عێراق و هەرێمی كوردستان پێش بڵاوبوونەوەی ئەو قسە و پڕوپاگەندانەش رای خۆیان راگەیاندوە كە رێگە نادەن عێراق ببێتە جێگەی ململانێ بۆ هیچ جەنگێك، بۆیە هیچ مەترسییەك لەعێراقەوە نییە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئەوان هەڕەشە لەهەرێمی كوردستان بكەن.

سەبارەت بەوەی ئێران لەم قۆناغەدا چ داوایەكی لەعێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، نوێنەری حكومەتی هەرێم روونیكردەوە: "ئێران هیچ داوایەكی نەبووە و تەنیا داوای بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانە لەعێراق و هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق". ئەمریكا هێزی دەریایی زۆری بۆ ناوچەی كەنداو رەوانە كردووە و بەرپرسانی باڵای ئێرانیش داوایان لەهاووڵاتیانیان كردووە خۆیان بۆ "جەنگێكی سەخت" ئامادە بكەن".

 

 

https://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=100636

Read کد خبر: 2207

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی