نازم ده‌باغ: ئێران بیر له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی ناكاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ده‌ڵێت:”له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆى ئاڵوگۆڕى ئیداره‌ى ئه‌مریكا و هاتنى جۆ بایدن، ئێران ئه‌وه‌ى لێ به‌دیناكرێت بیر له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بكاته‌وه‌”.

نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ ئێستا و نه‌ داهاتوو ئێران له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا نیه‌ به‌ به‌هانه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، بیه‌وێت كاردانه‌وه‌یه‌كى واى هه‌بێت كه‌ ناوچه‌كه‌ و خۆیشى زه‌ره‌رمه‌ندبن”.

نازم ده‌باغ وتیشى: “هه‌ندێك هه‌وڵ و قسه‌ نیشانی ده‌ده‌ن گوایه‌ ئێران ده‌یه‌وێت تۆڵه‌بكاته‌وه‌ و ئه‌مریكاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئێران له‌ عێراق و له‌ ناو خودی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌كه‌م جوڵه‌كانى به‌رپرسانى ئێران به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن نه‌ك به‌هۆى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی كێشه‌كان گه‌وره‌تربێت، ره‌نگه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ رێگا و هه‌ڵوێست و كاتى تریان هه‌بێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ كه‌ چاوه‌ڕێى ئاڵوگۆڕ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هاتنی بایدن بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌دوورى ده‌بینم ئێران تۆڵه‌ بكاته‌وه”‌.

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ئه‌وشی رونكرده‌وه‌، قسه‌كانى ئه‌مریكا و ئێرانیش ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ یه‌كترى ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، نه‌وه‌ك ترامپ له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌یه‌ك دروست بكات ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ سیاسه‌تى ئاینده‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریكا.

رۆژی 3ـی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له‌پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌یشتنیان به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج و ده‌ستبه‌جێ له‌وێدا كوژران.

 

https://politicpress.com/26666/

 

Read کد خبر: 2454

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی